هەپەگە ئاماری شەڕی ١٧ی نیسان بۆ ٢٤ی نیسان بڵاوکرەوە و ڕاگەیاند، گەریلاکان ١٥٢ چالاکیان ئەنجامداوە و ٢١٨ داگیرکەرییان سزاداوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش، کە گورزی قورسی بەرکەوتووە جارێکی تر تاوانی جەنگی ئەنجامدا و چەکی کیمیایی بەکارهێنا.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ خەونی داگیرکردنی هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نوێنەری ڕاستی و ڕەوای تێکۆشانی شکۆمەندانەی گەلەکەمان، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە گەورەترین بەربەست دەزانێت و تێکشکاندنی گەریلای بۆی خۆی کردووەتە ئامانجی سەرەکی. لەو چوارچێوەیەدا لە مانگی تەموزی ٢٠١٥ەوە هەموو توانا ماددییەکانی خۆی بۆ شەڕە پیسەکەیان لە کوردستان بەکارهێنا و هێرشی کردە سەر هەموو ناوچەکانی گەریلا. دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هێزە خۆجێیە نۆکەرەکان، کە ڕایکێشاونەتە لای خۆی، دەیەوێت پەکەکە لەناوببات، ئیرادەی گەلەکەمان تەسلیم بکات و پرۆسەی کۆمەڵکوژکردنی کوردان تەواو بکات. هەموو جارێک، کە بۆ ئەو مەبەستە هێرشی دەکرد، ئیرادەی بەهێزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی لە بەرامبەر خۆیدا دەبینییەوە.
هێرشە داگیرکاریەکان شەڕێکی سەرتاسەری و هەمەلایەنەیە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو رۆژێک دەیانجار جوگرافیای کوردستان بە فڕۆکەی جەنگی و بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای سەربازی بۆردومان دەکات، بەڵام شکستی هێنا و نەیتوانی ئەنجامێک بە دەست بهێنێت، بۆیە جارێکی تر لە شەوی ١٧ی نیسان هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکاریی بۆ داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان کردە سەر ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ. ئەم هێرشە داگیرکارییە هێرشێک، یان ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایی نییە، بەڵکو لە ئاستی شەڕی هەمەلایەنەی نێوان دەوڵەتەکاندایە.
هێرشی داگیرکاری لە ١٤ی نیسان بە بۆردومانێکی چڕ و قورس دەستی پێکرد. شەوی ١٧ی نیسان سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵێدا بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکانی گەریلا هێزی سەربازی دابەزێنێت. هێزەکانمان لە هەموو ناوچەیەکدا بە بەهێزی و بەبێ دوودڵی وەڵامیان دایەوە و دەستێوەردانیان لە هەلیکۆپتەرەکان کرد و لە زۆر ناوچەدا ڕێگرییان لە دابەزینی داگیرکەران کرد. پاشان سوپای تورک هەوڵیدا بە شەودا هێزەکانی دابەزێنێت. هەموو ئەو هەوڵانە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستتێوەردانیان تیادا کرا و لە ئەنجامدا ١١ هەلیکۆپتەر لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدرا. سوپای تورکی داگیرکەر، کە نەیتوانی سوپا داگیرکەرەکەی خۆی لە ئاسمانەوە دابەزنێت، ئەم جارە هەوڵیدا لە زەوییەوە پێشڕەوی بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا بکات.
سوپای تورک وایدەزانی دەتوانێت لە ڕۆژی یەکەمدا هێزەکانی خۆی لە ناوچەکانی گەریلادا دابەزێنێت و ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، بەڵام بە بەرخۆدانی گەریلا حساباتەکانی تێکشکێنرا و کاتێک هێرشی داگیرکاری دەستیپێکرد هەر لە سەرەتاوە هێرشەکەی تێکشکا. سوپای تورک لە گەیشتن بە ئامانجەکەی شکستی هێنا و گورزی قورسی بەرکەوت، لە ڕۆژی چوارەمەوە گازی ژەهراوی و کیمیایی لە دژی سەنگەرەکانی بەرخودانی گۆڕەپانەکانی کوڕەژارۆ، وەرخەل، شەهید شاهین، کونیشکا و گرێ ئۆرتێ بەکارهێنا.
پەدەکە رێگای دا لە پشتەوە خەنجەر لە گۆڕەپان و ناوچەکانی گەریلا بدرێت
دەوڵەتی تورک لە هێرشی داگیرکاریدا بۆ سەر باشووری کوردستان پشتیوانیی لە پەدەکە وەرگرت و لە باشورەوە هێرشی کردە سەر ناوچەی زاپ و لە سەر هێڵی بامەڕنی – ئامێدی – دێرەلوک، کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکەن هێرشیان هێنا. پەدەکە بە ڕوونی و بە ئاشکرا ڕێگەی دا لە پشتەوە خەنجەر لە ناوچەکانی گەریلا بدرێت. هێزەکانی پەدەکە لە بەرەی پشتەوەی ناوچەی کوڕەژارۆ خۆیان جێگیر کرد و هەوڵیان دا ناوچەکانی گەریلا گەمارۆ بدەن. لە ماوەی شەڕی ئەم هەفتەیەدا هێزەکانی پەدەکە هێشتا وازیان لەو هەڵوێستەیان نەهێناوە و درێژەى پێدەدەن.
چالاكیەكانی گەریلا
هێزەكانمان لەو شوێنانەی لێبوون، هەموویان كردە گۆڕەپانی بەرخۆدان و زەبری قورسیان لەداگیركەراندا. بەتایبەتی بەرێبازی شەڕی تیمی گەریلا بەجمۆجووڵ و بەشێوەیەكی بەهێز كەوتنە حەرەكەت، بەتاكتیكی گەریلای سەردەمی نوێ بەخۆشاردنەوە و هەڵكۆتانە سەر، لەدانانی كەمین تا چالاكی بەچەكی قورس و بەشێوەیەكی زانستیانە خۆیان بەجێ كرد، ئاستێكی هەرە بڵندیان لەشەڕدا نیشاندا. هێزەكانمان هەم تیمە گەڕۆكەكان، بەهێزی كەوتنە حەرەكەتەوە، هەمیش بەچالاكی كۆردینە، چالاكی هەمەگیریان پێكهێنا. هێزەكانمان لەو شەڕە قورسەی بۆ ماوەی هەفتەیەك بەشەو و رۆژ، لەهەر كاتژمێردا و لەهەر خۆلەكێكدا چالاكییان پێكهێنا. هێزەكانی یەژئا ـ ستار پێشەنگایەتیان بۆ ئەو چالاكیانە كرد و هاوكات چالاكی تایبەتیشیان پێكهێنا و ئاستی فەرماندەیی و شۆڕشگێڕی ژنی كوردی بەرخۆدانڤانیان بەئایدئۆلۆژی ژنی ئازاد و ئازا، جارێكی تر نیشانی هەركەسیاندا. ئەم ئاستەی كە گەریلاكانی ئازادی كوردستان خۆیانیان پێ گەیاندووە بۆ داهاتووی گەلی كوردستان زۆر گرنگە.
گەریلاكانمان كە لەسەر رێبازی ئاپۆچیتین بە هەموو دنیا نیشانیاندا كە ئەوان شكست ناهێنن
لەبواری جۆش و مۆڕال و بەرخۆدانی مێژویی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا، لەو كاتەوەی كە هێرش دەستی پێ كردووە و تا ئێستاشی بەدواوە، هەڤاڵانمان زەبری بەهێز و قورسیان لەدۆژمن داوە و تا دوایین فیشەكیان بەقارەمانیەتی شەڕیان كردوە و پێشەنگایەتیان بۆ ئەم بەرخۆدانە كردووە. فیداكاری مەزن، نیشاندانی هەڵوێستی بێ دوودڵی و زەیركبوون هەڤاڵانی شەهیدمان لەم شەڕەدا، رێگەی شەڕی فیدایانەی لەئێستاوە دەستنیشان كردوون. لەم قۆناخەی شەڕدا كە یانزدە هەڤاڵمان لەزاپ و ئاڤاشین شەهید بوون و پێشەنگایەتی بۆ كاروانەكەمان لەساڵی ٢٠٢٢ی گەیلایەتی و سەركەوتنیان كردوە، بەرێزداری بەبیردێنینەوە و سۆز و بەڵێن دووپات دەكەینەوە ئێمە بیرەوەریەكانیان بكەینە بنەمایەك بۆ سەرفەرازی و سەركەوتن.
ئەم تێكۆشانەی گەریلاكانمان لەبەرامبەر بەهێرشی داگیركەر كە هەر خۆلێكێكی دەبێتە مێژوویەك، جارێكی تر پلانی پیس و گڵاوی دەوڵەتی تورك پێچەوانە بوویەوە و بۆ هەموو دنیاش ئاشكرا بوو كە بنكەوتنی گەریلا لەسەر رێبازی ئاپۆچیتی موممكن نییە.
ئاماری شەڕ و پێكدادانی هەفتەیەك:
ئاماری شەڕەكە لەنێوان ١٧ی نیسان تا ٢٤ی نیسان:
٣ چالاكی بەشێوەی چوونەسەر داگیركەران
٣ چالاكی لەناو دڵی دۆژمندا
٧ چالاكی بەكۆردینەكراو و هاوكاتی گەریلاكان
٢٣ چالاكی نیشانەشكێن
٢٩ چالاكی بەچەكی قورس
٢٩ چالاكی سابۆتاژ "تەقاندنەوە"
٥٨ چالاكی پێكدادان و زەبر وەشاندن
بەگشتی گەریلاكان ١٥٢ چالاكیان پێكهێناوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر،
- تا ئەو شوێنەی هێزەکانمان دەستنیشانیان کردووە، ناوچەکانی بەرخودان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا ٣٨٧ جار بۆردومان کراون.
- بە هەلیکۆپتەر و تۆپخانە ٢٤٣ بۆردومان و هێرش ئەنجامدراوە.
- ٧ جار بە گازی کیمیایی، سەنگەرەکانی شەڕی هێزەکانمان بۆردومان کراون.
لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانماندا،
- ٢١٨ داگیرکەر سزادراون.
- ٤٨ داگیرکەر بریندار بوون.
ئەو کەرەستە و کەلوپەلانە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنراون
- ٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
- سیستمێکی کامێرای چاودێری
- چەکێکی بی کەی سی
- پەناگە و سەنگەرێک تێکشکێنراوە.
ئەو کەرەستە و ئۆتۆمبێلە سەربازییانە، کە هێزەکانمان گورزیان لێداون،
- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان
- ١١ هەلیکۆپتەر.
ژ.ت / ح.خ