هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە: ١٢٤ داگیرکەر سزادراون
بەگوێرەی ئاماری شەڕی مانگی تشرینی دووەم، لە ١٩٣ چالاکیدا ١٢٤ داگیرکەر سزادراون، لە شەڕەکاندا ٤ گەریلا شەهیدبوون.
بەگوێرەی ئاماری شەڕی مانگی تشرینی دووەم، لە ١٩٣ چالاکیدا ١٢٤ داگیرکەر سزادراون، لە شەڕەکاندا ٤ گەریلا شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی تشرینی دووەمی ئاشکرا کرد.
"تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی لە دژی هێرشە قڕکەرەکان بێ پسانەوە بەردەوامە. هێزە فیداکارەکانی گەریلا کە هێز لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی وەردەگرن، عەقڵ و دڵ و ئیرادەی خۆیان بەهێز دەکەن، هەوڵ دەدەن لە دژوارترین هەلومەرجدا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان بەجێبهێنن، بێ دوودڵی فیداکارییەکی مەزن دەکەن و بە ئازایەتی و ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی خاوەندارێتی لە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانیان دەکەن.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"سوپای داگیرکەری تورک لە مانگی تشرینی دووەمدا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام بوو لە هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانمان. سوپای داگیرکەر هەموو دەرفەتەکانی خۆی و تەکنیکی جەنگی هاوچەرخ و بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی لە دژی هێزەکانمان بەکارهێنا. لە باکوری کوردستان هەزاران ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و سەرەڕای ئەوەش نەگەیشتە ئامانجەکەی، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سەنگەرەکانی شەڕ و تونێلەکاندا تاوانی شەڕی دژی هێزە بەرخۆدەرەکانمان ئەنجامدا، هێرشە دڕندەکان بە شێوەیەکی بێباکانە بەردەوام بوو، لە هێڵی کوردی خیانەتە و نۆکەرەوە تا کۆتایی پشتگیری وەرگرت، بەڵام هێشتا بێ ئەنجام مایەوە.
گەریلا شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی مەزن کرد
سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دوژمن، گەریلاکانی ئازادی کوردستان خۆیان و سەنگەرەکانیان پاراست، بە ئیرادەی بەهێزی خۆیان و ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆیی داستانی بەرخۆدانیان نوسی. بە هەڵوێستێک کە سازش لەسەر دڵسۆزی بۆ هێڵی شەهیدان و ڕێبازی ژیان و ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی ناکات، تێکۆشانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییان مەزن کرد. لە مانگی دامەزراندنی پارتەکەماندا (پەکەکە) پێرفۆرمانسی شەڕی خۆی بەرزکردەوە و بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە و چالاکیی کاریگەر ٤٥ هەمین ساڵەی دامەزراندنی پیرۆز کرد. بە تایبەتی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد لە مەتینا لە سەروبەندی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەماندا بەڕێوەچوو کە چالاکییەکی لە جێی خۆی و واتادار بوو. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە توانای بەرز و شارەزایی تاکتیکی خۆیان، بە بەکارهێنانی شێوازی شەڕی تیمی پسپۆڕی پشتئەستوور بە تونێل و سەنگەر و گۆڕەپان، گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. دەوڵەتی قڕکەری تورک و میدیای شەڕی تایبەت هەوڵیاندا گورزەکانی گەریلا و زیانەکانی خۆیان بشارنەوە، بەڵام ڕاستی شەڕی چیاکانی کوردستان بە بەڵگەوە بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. جارێکی تر سەلمێنرا، سیاسەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پێداگرە لەسەر شەڕ، هەروەها دەرکەوت هێرشەکانی سوپای تورک بەپشتبەستن بە تەکنیک ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.
٤ گەریلا شەهیدبوون
پێشەنگانی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی مانگی تشرینی دووەم، هاوڕێیان جوان وڵات (فاتح بوڵوت)، ئەندۆک عادل (ڕەمەزان بیلان)، بۆتان ڕاپەڕین (سەعید سۆنگوللاپ) و عەگید کۆبانێ (مەحمود ئیبراهیم) بە ڕۆحی فیداکارییەوە چوونە سەر دوژمن و قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تایبەت بە ئاماری مانگی تشرینی دووەم، ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک
هێرش بە فڕۆکەی شەڕ: ١٤٠
هێرشەکان بە چەکی کیمیایی: ١٢٤
هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١٣٣
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو: ١٠٣
هاوڕێ شەهیدەکانمان
ئەو هاوڕێیانەی شەهیدبوون: ٤
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکی گشتی گەریلا: ١٩٣
چالاکی بۆسەدان: ١
چالاکییەکانی سابۆتاژ: ٧
چالاکی هەماهەنگی گەریلا
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی: ٢
چالاکی نیشانەشکێن: ٣٠
شەڕ و چالاکییەکانی لێدان: ٥٢
چالاکییەکان بە چەکی قورس: ٩٩
کوژراوی دوژمن
ژمارەی داگیرکەرە سزادراوەکان: ١٢٤
داگیرکەری بریندارکراو: ١
ئەو ئامرازانەی تێکشکێنراون
ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری ڕیۆ: ١
ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری ئەژدەر: ١
درۆن: ٧
سیستەمی کامێرای مۆبێس: ٦
سەنگەر: ٢٠
خێمە: ٢٣
ئەو ئامرازانەی گورزیان لێ دراوە:
شۆفڵ: ١
ڕادار: ١
سەنگەر: ٥٢
چەک و ئامێرە دەست بەسەرداگیراوەکان:
چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بی کەی سی: ١
چەکی بۆمبهاوێژ: ١
چەکی MPT-55: ٢
شانەی چەکی MPT-55: ١٢
ئامێری پێوانەکردن: 1
دۆزەرەوە: 1
دووربینی چەک: 2
تەلەفۆنی مانگی دەستکرد: 1
مۆبایل: 2
دووربینی گەرمی: ١
پاوەربانک: ٢
جلی باران: 4
پۆشاک: 2
یەلەکی هێرش: 1
جانتا: 5
جل و بەرگی سەربازی: 1
کڵاو: 1
جانتای تەندروستی: 1
تەرمۆزە: 1
دەستکێش: 1
چەقۆ: 2