هەپەگە ئاماری سێ مانگی شەڕی بڵاوکردەوە: ١٥٢٨ داگیرکەر سزادراون
هەپەگە ئاماری سێ مانگی شەڕی ئاشکرا کرد. بەپێی ئامارەکە ١١٢٩ چالاکی ئەنجامدراون، ١٥٢٨ داگیرکەر سزادراون، ٣ هەلیکۆپتەر و تانکێک و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون.
هەپەگە ئاماری سێ مانگی شەڕی ئاشکرا کرد. بەپێی ئامارەکە ١١٢٩ چالاکی ئەنجامدراون، ١٥٢٨ داگیرکەر سزادراون، ٣ هەلیکۆپتەر و تانکێک و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماری سێ مانگی شەڕی ئاشکرا کرد.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک هێرشی کردە سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و دەستی بە داگیرکردنی باشوری کوردستان کردبوو. سێ مانگ بەسەر هێرشەکەدا تێپەڕی. لە هێرشەکاندا بە هەزاران داگیرکەر بەشداریان پێکرا، تەکنیکی شەڕی ناتۆی پێشکەوتوو و سەردەمیانە، بەکارهێنران. زۆر ئاشکرایە کە ئامانجی سەرەکی هێرشەکان ئەوەیە کە دیاردەی کوردستان و کورد کە داگیرکەران لێی دەترسن، لەناوببەن. ڕێبەر ئاپۆ گەلەکەمانی لە قڕکردن رزگار کرد و سەرلەنوێ کردیەوە بە گەل. هێزە داگیرکەرەکان کە لە فەلسەفەی ئازادی کوردستان دەترسن، هەموو هێزی خۆیان بەکاردەهێنن و دەیانەوێت هیواکانی ئازادی گەلەکەمان لەناوببەن.
لە بەرانبەر ئەو هێرشە نامەردانە و نامرۆڤانە کە لە هیچ یاسایەکی شەڕدا جێگەی نابێتەوە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە فیداکاری شەڕ دەکەن و لە بەرەی شەڕدا بە پراکتیکی بێوێنەی خۆیان وڵامی پێویستە بە داگیرکەران و داگیرکەری دەدەنەوە. هێزەکانی گەریلاکان کە هێزی خۆپاراستنی گەلەکەمانن، لەو رۆژەوەی کە هێرشەکە دەستیپێکردووە تاوەکو ئێستا، بە بەرخۆدانێکی گەورەوە کە لە مێژوودا کەمبینراوە، هیوای سەرفرازیان دروست کردووە. هاوڕێکانمان لە سەخترین دۆخدا، لە بەرەیەک بەرەو بەرەیەکی دیکە دەڕۆن و جارێکی دیکە سەلماندیان کە هیچ کەسێک ناتوانێت رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز کە راستی کورد و کوردستانە و ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندوویەتی، لەناوببات.
سوپای داگیرکەری تورک بە پشتگیری خیانەتکارانی کورد و بە چەکی هێزەکانی ناتۆ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بە هەزاران جار بە ئۆبۆس و هاوەن و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان و تۆپباران دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت بەرخۆدانی هێزەکانمان بشکێنێت و تاکتیکی داگیرکەری گەیشتووەتە کۆتایی رێگە. بۆ ئەوەی خۆی لەم دۆخە رزگار بکات، سوپای داگیرکەر، جموجووڵی داگیرکەری فراوانتر کردووە و دوایین جار لە ٤ی تەمووز بە دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن و هەلیکۆپتەری جەنگی و ١٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بۆردومان و تۆپباران کران و دوای ئەو هێرشانە سەربازیان لە گۆڕەپانەکە جێگیر کرد. هێزەکانمان بە پەلە دەستوەردانیان کرد، لەو شوێنانەی کە سەرباز دانران، گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا. هێزەکانمان چوونە سەر دەهان تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل و چەک و وەک سەلماندن دەستیان بەسەر تەرمی دوو سەربازدا گرت. سوپای داگیرکەری تورک بەهای مرۆڤایەتی ناناسێت و تەرمی گەریلاکانی ئازادی ئەشکەنجە داوە و لە هەمانکاتدا بە دەیان جار بە فڕۆکە و بە تۆپ، تەرمەکانی خۆی بۆردومان و تۆپباران کردووە و هەوڵیداوە کە کوژراوەکانی بشارێتەوە. لەگەڵ ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورک زۆر هەوڵی قێزەونیداوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە تەرمی داگیرکەران چەندین رۆژ لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندا ماوەتەوە.
داگیرکەران چەکی کیمیایی، بۆمبی تەرمۆباریک و فسفۆر بەکاردەهێنن
داگیرکەران لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناتوانن پێشڕەوی بکەن و گورزی گەورەیان بەردەکەویت. سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر ئەمەشدا هەموو یاساکانی پێشێل کردووە، لە گۆڕەپانی بەرخۆدان و سەنگەرەکانی شەڕدا بە هەزاران جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێناوە. لەگەڵ ئەو هێرشانە هێزەکانمان بەرخۆدان دەکەن، داگیرکەران ناتوانن ئەنجام بەدەستبهێنن و بۆمبی تەرمۆباریک و فسفۆری قەدەغەکراو لەدژی سەنگەرەکانی شەڕ بەکاردەهێنن.
هێزەکانمان بە هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەراش ژمارەیەکی زۆر چالاکیان ئەنجامداوە. تیمەکانی گەڕۆکمان بە رۆحی سەردەم هەموو دەرفەتێکیان بۆ چالاکی گۆڕیوە، تاکتیکی هەڵکوتانەسەر، شاراوەیی، سابۆتاژ، سویقاست و بۆسە و هەموو خۆرە تاکتیکێک بەکاردەهێنین و زۆر چالاکی رێکخراوەییان ئەنجامداوە. لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێری هەناسەیان لەبەر داگیرکەران بڕێوە. لە قۆناغی شەڕی سێ مانگدا، گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراستیکی کوردستان ستراتیکی شەڕی گەلی شۆڕشگێری کردووتە پراکتیک، بە شێوەی شەڕی سەنگەر و تونێل جارێکی دیکە سەلماندیان کە لەسەر هێڵی سەرفرازی تێدەکۆشن.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان رۆحی هێرشی فیدایی هاوڕێ زیلان و رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزیان یەکخستووە، لە هەر بستێکی وڵاتە پیرۆزەکەمان بێ دوودڵی شەڕ دەکەن و هەموو دەرفەت و هێزی تەکنیکی داگیرکەرانیان پووچەڵ کردووەتەوە. لە چالاکیەکاندا بە سەدان داگیرکەر سزادراون کە پلەباڵاشیان تێدایە، چوونەتە سەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر کەلوپەلێکی زۆری سەربازیدا گرتووە. سوپای داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا سەربکەوێت، یەکینە تایبەتەکان و بژاردەکانی ڕەوانەی گۆڕەپانی شەڕ کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گورزی گەورەی بەردەکەوێت.
داگیرکەران لە بەرانبەر داستانی بەرخۆدانی و شێوەی فیدایی هێزەکانمان نەیانتوانیوە ئەنجام بەدەستبهێنن و ١١٩٨ جار چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە، جۆری دیکەی بۆمبی تاکتیکی ئەتۆمی و تەرمۆباریک وەک تەقەمەنی بەکاردەهێنن، یاساکانی نێودەوڵەتی شەڕ پێشێل دەکەن و تاوانی قورس ئەنجام دەدەن.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان مسۆگەری ڕێپێوانی سەرفرازین
سوپای داگیرکەری تورک بە بەشداری هەزاران داگیرکەر و کۆنترای باکوری کوردستان و سەدان هێرشی فراوان بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. گەریلاکانی ئازادی لەم سەردەمەدا لە باکوری کوردستان چالاکی بەهێز ئەنجام دەدەن و جارێکی دیکە حسابی قێزەونی داگیرکەریان پووچەڵ کردەوە.
قاڕەمانە نەمرەکانمان کە بە رۆحێکی فیدایی تاوەکو دوایین گولەی خۆیان شەڕیان کرد، لە بەردەم داگیرکەراندا بەندێکیان دروست کرد کە نەتوانن تێیپەڕێنن. لەم قۆناغەی بەرخۆدانە مێژووییەکەدا کە شەهیدەکانمان پێشەنگایەتیەکی گەورەیان کرد، ٧٢ هاوڕێمان شەهید بوون. ئیرادە میراسی شەهیدە نەمرەکانمان کە بە فیداکاری شەڕیان کرد، دەبێتە مسۆگەری دۆزی ئازادی پیرۆزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ڕێپێوانی سەرفرازی.
ئاماری شەڕی ٣ مانگ
ئاماری شەڕی نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی تەمووز بەم شێوەیەیە؛
چالاکی هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران؛
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی بە شێوازی کەمین، شاراوەیی، هەڵکوتانەسەر، سابۆتاژ، سویقاست، چەکی قورس، پێکدادان – گورز، ئۆپەراسیۆنی رێکخراوەیی گەریلا و شۆڕشگێریدا، ١١٢٩ چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا؛
١٥٢٨ داگیرکەر سزادراون کە سێیانیان کۆنترا و شەشیان پلە باڵان.
٢١٧ داگیرکەریش بریندار بوون.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
بە گوێرەی چاودێری هێزەکانمان، بە گشتی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بە تایبەتی لە هەرێمەکانی بەرخۆدان؛
فڕۆکە جەنگیەکان ٢ هەزار و ٦٢٣ جار هەرێمەکانیان بۆردومان کردووە.
هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ ١٩٧٨ جار هەرێمەکانیان بۆردومان کردووە.
تونێلەکانی شەڕ و سەنگەرەکەمانی هێزەکانمان ١١٩٨ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کراون.
ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازیانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە؛
٧ چەکی پیادەی ئێم پی تی – ٥٥
چەکێکی پیادەی ئێم پی تی – ٦٦
٢ چەکی پیادەی ئێم – ١٦
چەکێکی پیادەی ئەی کەی – ٤٧
٢ چەکی ئێچ کەی – ٤١٦
٣ دەمانچە
چەکێکی بی کەی سی
بۆمبهاوێژێکی بی – ٧
٢ چەکی بۆمبهاوێژ
٤ گولەی بۆمبهاوێژ
٣ هێلەکی پۆڵای هێرشبردن
قەڵغانێکی پۆڵا
٢ رەخت
٥ مەخزەن
کامێرایەکی تەرمال
دوربینێکی تەرمال
دوربینێکی لەیزەر
٢ نیشانەی لەیزەر
٢ ئامێری چەک بۆ هەستکردن بە گەرما
٦ دوربینی رۆژ و شەو
٤ مین
ئامێرێکی تەقینەوەی مین
٨٤٨ گولەی ئێم – ١٦ و بی کەی سی
جیهازێکی ئەسیلسان
٥ تەلەفۆنی دەستی
٣ کامێرای سەریان
نیشانگەیەک
بارگاویکەرێک
پسولەیەک
٣ چەقۆی (ساتوڕ)
سەرچاوەیەکی وزە
٤ جانتای سەربازی
٨ لایتی دەستی
٢ سیستمی کامێرای مۆبیس
٢ ئامێری یو پی ئێس
ئەو ئـامێر و ئۆتۆمبێڵانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنراون؛
هەلیکۆپتەرێکی جەنگی
٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی
تانکێک
٥ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سەربازی
شۆفڵێک
٢ چەکی بی کەسی سی
٤ چەکی ئەی ٤
٢ ئامێری بڕێنی شەبەکە
٣ رادار
١٩ درۆن
٣ کامێرای تەرمال
تێلێسکۆپێک
٣٢ سیستمی کامێرای مۆبێس
٢ ئامێری گوێگرتنی دەنگ
فۆرۆکاپانێک
کۆنتەینەرێک
٢ سانسۆری گەڕۆک
کامێلیایێک
١٦ چادری سەربازی
٤١ سەنگەری شەڕ
ئەو ئامێرانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێوەشێنراوە؛
٢٥ هەلیکۆپتەری جەنگی
٣١ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی
٩ درۆن
ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی سەربازی
١٢ سەنگەری شەڕ
٢ شۆفڵ"
ف.ق