هەپەگە: ئێمە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە

هەپەگە شەهیدانی ئاڤاشینی وەبیرهێنایەوە و وتی، " ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکینەوە کە خەونی شەهیدانمان بەدی بهێنین و تۆڵەیان لە دژمن بکەینەوە."


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەو گەریلایانەی کە لە هەرێمی ئاڤاشین شەهید بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" لە یەکی تەمووزی ٢٠١٩ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی ئاسمانی کردە سەرهەرێمی ئاڤاشین. لەو هێرشەدا هەڤاڵانی ئێمە ئاگر، هۆزان، ماهێر و سەنار شەهید بوون.

لە ڕاستی شەڕی جیهانی سێهەمدا سیاسەتی هێزە میتینگەڕە نێونەتەوەییەکان بۆ گؤڕنی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەلایەن گەلانی هەرێمە قەبووڵ ناکرێت. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئەو سیاسەتەی ئەوان تێگەشتوون و لەهەمبەر ئەو دەوڵەتانەی کە ئەو سیاسەتە پەیرەو دەکەن بوونەتە بەربەست. ئەو بەربەستە سەرەڕای پشتگیری سیاسی و ئابووری گەلی ئێمەیە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێگەی بە دیلیان دیاری کردووە. تاکە ڕێگەی ڕزگاری لە سیاسەتی مۆدرنیتەی کاپیتالیست مۆدلی مۆدڕنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە کە پەکەکە پیشەنگایەتی دەکات. ئەو مۆدلە بووەتە هیوای هەموو گەلان. لە هەمبەر هێزی هێژموونی نێونەتەوەیی و جندرمەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە کوردستان بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەرخۆدان دەکرێت. ئەو بەرخۆدانە هەنگاوبەهەنگاو پاشەکشێ بە هێزە هژموون خوازەکان دەکات و قۆناغی ئازادی و یەکسانی گەلان مسۆگەر دەکات.

ئەوا بەرخۆدان چیرۆک تۆماردەکات و تێکۆشان هەنگاوبەهەنگاو پیش دەکەوێت، بەردێلی مەزن دەدرێت. ئێمە لە مێژووی نزیکی خۆمان دەزانین کە ئامانجی مەزن بە دانی بەردێلی گەورە پێک دێت. تەڤگەری ئازادی کوردستان بە سایەی شۆڕشگێڕانی قارەمانی خۆی بووەتە چیایەکی بەهێزی ئازادی. شۆڕشگێڕانی کوردستان بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری کوردستان و ئازادی گەلی کوردستان بە ئیرادە و ورەیەکی بەرزەوە تێکۆشان دەکەن.

'هاوڕێ ئاگر'

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەپێی تکنیکی بەهێزی ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گەلێک هەرێمی کوردستان گورزی قوورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وشاند. یەکێک لەو هەرێمانەی کە دوژمن گورزی سەختی لێخوارد هەرێمی ئاڤاشینە. فەرماندەیی ئەو هەنگاوە گرینگە لە لایەن هاوڕێ ئاگر گابارەوە بەڕێوە دەچوو. بە چالاکی لە هەرێمی ئاڤاشین گورزی سەخت لە سوپای تورک درا.

هاوڕێ ئاگر لە ناوچەی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بەهۆی ئەوەی کە بنەمالەی وڵاتپارێز و گرێدراوی چاندی کۆنن، لەگەل بەهاکانی کۆمەڵگەی کوردستاندا گەورە بوو و گەریلاکانی ئازادی گەلەکەمانی ناسی. هاوڕێ ئاگر لە گەنجیەوە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاوڕێ ئاگر لە ناو ژیانی گەریلایەتیدا لە ماوەیەکی کورتدا فەلسەفەی ژیانی بۆخۆی کردە بنگە. هاوڕێ ئاگر بە ناسنامەی تێکۆشەری کە شۆڕشی کوردستان دەتوانێت بە شەڕ و شێوازی ژیانی گەریلایی دەتوانێت پێک بێت، بە پەروەردەی ئایدۆلۆژیک و سەربازی بووە یەکێک لە فەرماندە لێهاتووەکانی گەریلا. هاوڕێ ئاگر نوێ بوونەوەی بۆخۆی کردبووە بنگە و لە کەسایەتی خۆیدا گۆرانێکی گەورەی درووستکردبوو. بەو گؤڕانە بووە یەکێک لە فەرماندە شۆڕشگێڕە ئاپۆییەکان کە گۆڕانێکی مەزنی لە کەسایەتی خۆیدا درووستکردبوو. هاوڕێ ئاگر لە بوواری سەربازییەوە قووڵ بوو، باوەڕی وابوو کە دوژمن بەتکنیکی بەهێزی گەریلا لە زاگرۆس  دەربکرێت و لە بواری کردەییەوە کاری باشی کرد. هاوڕێ ئاگر بۆ ئەوەی کە ببێتە یەکێک لە هاوڕێ هەرە باشەکانی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان بەردەوام لە تێکۆشاندا بوو.

'هاوڕێ هۆزان'

هاوڕێ هۆزان لە شاری دیواندەرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لەدایک بووە و بە چیرۆکی قارەمانییەکانی  تێکۆشانی ئازادی کوردستان گەورە بوو. هاوڕێ هۆزان لە دژی فاشیزمی داعش بڕیاری دا کە تێکۆشان بکات و بەشداری ناو تەڤگەری ئاپۆیی بوو. دوای ئەوەی کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، بە قووڵی ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆی ناسی، ئەو بەخێرایی لێهاتوویی خۆی لە بواری سەربازییەوە نیشاندا و بووە یەکێک لە گەریلا پڕۆفیشناڵەکان کە بەردەوام خۆی پەروەردە دەکرد. هاوڕێ هۆزان لە هەرێمی ئاڤاشین  بۆ ئەوەی کە ببێتە گەریلایەکی لێهاتووی گەلەکەی هەموو پێوانەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.

' هاوڕێ ماهیر'

هاوڕێ ئێمە ماهیر لە وان لە ناو بنەماڵەیەکی  وڵاتپارێز لەدایک بوو. تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەریلاکانی پێشەنگی تێکۆشانی لە نزیکەوە دەناسی. بەشداری لەناو ڕیزی گەریلادا خەونی منداڵی بوو. کاتێک گەشتە خەونەکەی، زۆر خێرا خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان. هاوڕێ ماهیر کاتێک بەشداری ناو ریزی گەریلا بوو کاریگەری سیستەمی میتینگەڕی لە سەر خۆی لابرد و چاند و ئەخلاقی ئاپۆیی کردە بناغەی دارشتنی کەسایەتی خۆی. هەروەها  بە پەروەردە کردنی خۆی لە بواری سەربازیەوە خۆی کردە گەریلایەکی پسپۆڕ، بە بەرپرسیاری و ئەرکداریەکی باش بەشداری ناو ڕیزی تێکۆشان بوو. هاوڕێ ماهیر بەو گورزانەی کە لە دوژمنی وەشان، تۆڵۆی ئەو کۆمەڵکووژیانەی دەوڵەتی تورکی لە دژی گەلەکەی کردەوە.  تێکۆشانی ئازادی بە لێبردوویی و دڵفراوانییەوە بەڕێوە دەبرد و سپاردیە هاورێانی درێژەدەری رێبازەکەی. بە کەسایەتی شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی بووە نموونە و بەشداری کاروانی نەمران بوو.

' هاوڕێ سەنار'

هاوڕێ سەنار لە ناوچەی دێرک-ی مێردین لە باکووری کوردستان لە دایک بوو کە یەکێک لە هەرێمە وڵاتپارێز بەهێزەکانە. لە ناو بنەماڵەیەکدا بە تایبەتمەدنی نەتەوەیی و چاندی کوردی لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٠ لە سەردەمی سەرهەڵدانی گەل لەهەرێمەکە گەورە بوو. هاوڕێ سەنار لەکاتێکدا کە هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر شەنگال و رۆژئاوا زۆرتر بوو، بە هەڵوێستێکی ویژدانییەوە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاورێ سەنار لەو ڕۆژەی کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، بووە خاوەن هەڵسوکەوت و کردارێک بەپێی قۆناغە مێژووی. هاوڕێ سەنار وەک ٣ هاوڕێی تر لە هەرێمی ئاڤاشین بووە یەکێک لە پیشەنگەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و بووە قارەمانێک کە مۆری خۆی لە مێژوو دا.

لە سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤالانی خۆمان ئاگر، هۆزان، ماهیر و سەنار دەکەین کە بوونە شۆڕشگێڕی قارەمانی شۆڕشی کوردستان،  ئێمە سەرخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەلێن دەدەین کە خەونەکانیان بەدی بهێنین و تۆڵەی خوینی شەهیدان لە دوژمن بکەینەوە."

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیە:

نازناو: ئاگر گابار

ناو و پاشناو: حسێن چەنگا

ناوی دایک-باوک: دەوڵەت-ڕەحمان

شوێنی لەدایک بوون: سەردەشت/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شوێن و کاتی شەید بوون: هەرێمی ئاڤاشین/ ١ی تەمووزی ٢٠١٩.

ناز ناو: ماهیر شەڕڤان

ناو و پاشناو: مەزڵووم ئابی

شوێنی لەدایک بوون: وان

ناوی دایک-باوک: ناوڕەز- قاسم

شوێن وکاتی شەهید بوون: هەرێمی ئاڤاشین/١ی تەمووزی ٢٠١٩.

نازناو: سەنار دێرک

ناو و پاشناو: چەتین تەمەل

ناوی دایک-باوک: مەکیە - عەبدولرەحمان

شوێنی لەدایک بوون: دێرک

شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی ئاڤاشین/١ی تەمووزی .

٢٠١٩

نازناو: هۆزان سەرکەوت

ناو و پاشناو: عادل ڕەسووڵی

شوێنی لەدایک بوون: دیواندەرە/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوی دایک ناوی باوک:حەمیدە -عەلی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی ئاڤاشین/ ١ی تەمووزی ٢٠١٩

ک-ش