ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند:
"لە راگەیەندراوی ٢٨ی تشرینی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا رامانگەیاندبوو کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمدا لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری لە مەتینا چالاکییەکی شۆڕشگێڕی بەرفراوان ئەنجامدراوە و ٤٢ داگیرکەر سزادراون و ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازی دەستیان بەسەرداگیراوە. ئێمە زانیاریمان بۆ گەلەکەمان و رای گشتی بڵاوکردبووە کە هەجاڵانمان ئامەد، بنەوش و باران کە بە شێوازی گیانبازی بەشدارییان لەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا کردبوو، چوونە سەر سەنگەرەکانی دوژمن، داگیرکەرانیان سزاداوە و دوای ئەوەی تا کۆتا هەناسە بە قارەمانێتی شەڕیان کردووە شەهید بوون.
هەڤاڵانمان لەئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە بەکارهێنانیان لەڕووی یاسا نێونەتەوەییەکانەوە قەدەغەکراوە شەهید بوون. ئەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە کەسایەتی هەڤاڵمان فەرماندەی ئەیالەتی مەتینا نوری یەکتا بۆ یادکردنەوەی هەموو هاوڕێیانمان کە بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی شەهیدبوون، وەک هەڵمەتێکی تۆڵەسەندنەوە ئەنجامدرا. ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە بووەتە دەربڕینی بەرجستەی جەنگاوەری گیانبازی ئاپۆیی، دڵسۆزی بۆ راستی شەهیدان و هەڤاڵێتی. هەڤاڵانمان ئامەد، بنەوس و باران کە بە گیانی خۆیان جەنگاوەر و فەرماندەی ئاپۆیی نمونەن، لە گۆڕەپانی شەڕدا چوونە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و لە قارەمانێتیدا گەیشتنە بەرزترین ئاست. ئەو هەڤاڵە قارەمانانە کە بە خواست و ویستی گەورە کەوتنەڕێ، بۆ بەجێگەیاندنی ویست و بڕیارداری بەرزی خۆیان لە دڕندانەترین هەلومەرجدا بە رەنج و ماندووبوونێک لە سەروو توانای مرۆڤایەتیەوە شەڕیان کرد. تا هەموو سەنگەرەکانی دوژمنیان بەدەست هێنا خۆڕاگرییان کرد و بە قارەمانێتی شەهید بوو.
ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و وڵاتپارێزی هەڤاڵانمان ئامەد، بنەوش و باران دەکەین کە نمونەی بەرجستەی ئیرادەی ئاپۆیی، گیانبازی، رۆحی بەرزی هێرشبەری و فەرماندەی پێشەنگی شێوازی گەریلایەتی سەردەمی نوێ بوون، هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلەکەمان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی شەهیدانی گەورەی خۆمان بەهەمان رۆح و ئیرادە تا سەرکەوتن درێژە پێبدەین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئامەد ئاڤێستا
ناو و پاشناو: دیار سۆلمەز
شوێنێ لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: مەنیجە یەلماز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: بنەوش ڤەژین
ناو و پاشناو:یۆنجا گۆکاڵپ
شوێنێ لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک:نوران - شەفیق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: باران چراڤ
ناو و پاشناو: چەکدار ئۆگوز
شوێنێ لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک- باوک: خاتون- محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ئامەد ئاڤێستا:
بنەماڵەی هاوڕێمان ئامەد کە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزن خەڵکی گوندی فیسی ئامەدن کە پارتیمان پەکەکە لەوێ دامەزرا، بەهۆی سیاسەتەکانی دوژمنی فاسیستەوە ناچار بوون رووبکەنە ناوەندی ئامەد و هەڤاڵمان ئامەد لەو شارە گەورەبوو. ساڵی ٢٠١٥ هاتە ریزی گەریلاوە و دواتر لە دژی چەتەکانی داعش لە رۆژئاوا شەڕی کرد، سەرباری ئەوە لە دەست، قاچ و پشتەوە بە دژواری برینداربوو بەڵام بەردەوامبوو لە شەڕکردن دژی چەتەکانی داعش.
هەڤاڵمان ئامەد لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر مەتینا لە سەنگەرەکانی شەڕدابوو لە دژی ئۆپراسیۆنی داگیرکەری تێکۆشا.
بنەوش ڤەژین
هاوڕێمان بنەوش لە ناوچەی شاخی وان و لە عەسیرەتی ئێزدینان و لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە. ساڵی ٢٠١٤ هاتە ریزەکانی گەریلا و بە هۆی تایبەتمەندییە گیانبازی و رەنجدەرییەکانیەوە بووە جێگەی سەرنج و هەرزوو لە گەڵ ژیانی چیا راهات و پێسکەوت.
باران چراڤ
هاوڕێمان باران خەکی گوندی تۆرکی سەربە ناوشەی دهێی سێرتە کە فەرماندەی نەمرمان مەعسوم کۆرکماز (عەگید) یەکەم گولـلەی لە دژی دوژمن لەوێ تەقاند. هاوڕێمان باران ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکرا و ١٤ مانگ لە زینداندا خۆڕاگری کرد و ساڵی ٢٠١٤ هاتە ریزی گەریلاوە.
هـ . ب