هێرشی کۆمەڵکوژکارانە بۆسەر باگۆک ئەنجام دەدرێت
لە نسێبین، لەوەڕگە کوێستانییەکانی ٩ گوند وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیەندرا. باس لەوەشدەکرێت لە ناوچەی باگۆک هێرش دەستیپێکردووە.
لە نسێبین، لەوەڕگە کوێستانییەکانی ٩ گوند وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیەندرا. باس لەوەشدەکرێت لە ناوچەی باگۆک هێرش دەستیپێکردووە.
لە ناحیەی نسێبینی سەر بە مێردین، لەوەڕگە کوێستانییەکانی ٩ گوندی چیای باگۆک، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ڕاگەیەندران.
پارێزگای مێردین ڕایگەیاند، لە نێوان ٤ بۆ ١٨ی ئاب، هاتووچۆ لە گوندەکانی خەرابعەلی، حباب، بادیبە، ئەوشی، ئەلین، ئاربۆی، یۆل، شەکرن و دەرکێ قەدەغە کراوە.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت، هەلیکۆپتەرە سەربازییەکان لە بنکەی سەربازی جەوادپاشا لە ناوچەی میدیادەوە بەرەو ناوچەی باگۆک فڕیون. ئەوەش زانراوە، لەو ناوچەیە هێرشی سەربازی دەستیپێکردووە.
ژ.ن