هێرشی سەر فریال سلێمان لە مەخمور شەرمەزارکرا

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور هێرشەکەی کەرکوک دژی ژنە سیاسەتمەدار و چالاکوان فریال سلێمان خالد بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) هێرشەکەی کەرکوک دژی ژنە سیاسەتمەدار و چالاکوان فریال سلێمان خالد بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە بەرزکرانەوە، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان پیشاندرا.

پاشان ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن بێریڤان کایا خوێنرایەوە، سەرەتا شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە، ئاماژە بەوە کرا دووبارە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکەی لە کەسێتی هەڤاڵ زەلالدا ژنانی تێکۆشەریان کردە ئامانج. جەختکرایەوە پیلانگێڕی و هاوکارییەکی قێزەون هەیە لەم ڕووداوانەدا، لە ناگیهان ئاکارسەلەوە تا زەلال ئەم هێرشە دڕندانانەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد شتێکی ئاسایی نین.

کایا ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر گەریلا شکاوە، بەهۆی ئەمەوە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و بەتایبەت ژنانی تێکۆشەر، هاوڕێ زەلال یەکێک بووە لەو ژنانەی لە هەموو جێگەیەک بێ پسانەوە تێکۆشاوە،  ئەمەش بۆ ئێمە بەهایەکە، دووپاتکرایەوە پێویستە هەموو ژنان ئەم هێرشەی سەر هەڤاڵ زەلال وەک هێرش بۆ سەر خۆیان ببینن.

بانگەواز لە حکومەتی عێراق کرا ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوێستێکی بەهێز و توند پیشان بدرێت.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.