'هەڤاڵ بێریتان بۆ ئێمە هێڵی تێکۆشانە'

گەریلاکانی یەژاستار رایانگەیاند، کە ئەوان لە سەر رێبازی بێریتان لە دژی هەموو چەشنە هێرشێکی دوژمن خۆڕاگری دەکەن و وتیان، "هەڤاڵ بێریتان بۆ ئێمە هێڵی تێکۆشانە".

یەکینە پسپۆڕەکانی یەژا ستار کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە تونێلەکانی شەڕدا خۆڕاگری دەکەن، بەبۆنەی ٣١ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

لەپەیامەکەدا ئاماژە بە کەسایەتی و تێکۆشانی بێریتان کاوە و هاتووە، "سەرەتا ٣١ەمین ساڵیادی بە سوپابوونی ئێمەی ژنان پیرۆز دەکەین. ئێمە لە دڵ و گیانەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە لە سوپابوونی ژناندا رەنج و ماندووبوونی زۆری کێشا. هەروەها فەرماندەی نەمرمان بێریتان، لە کەسایەتی ئەویشدا سەرجەم شەهیدان شۆڕش بە بیردەهێنیەوە و بە رێزەوە بەژنی خۆمان بەرامبەر بە یادەوەری ئەوان دادەنەوێنین. هەڤاڵ بێریتان کە بە تێکۆشانی خۆی لە دژی داگیرکەر و نۆکەران هەڵوێستێکی ئازایانەی نیشاندا.، تا دوا فیشەکی شەڕی کرد و خۆبەدەستەوەدانی رەتکردەوە، بۆ ئێمە بوو بە نمونە.  هەڤاڵ بێریتان بەو هەڵوێستەی گورزی لە دوژمن وەشاند. شەهید بێریتان هێڵی تێکۆشانمانە. وەک ئەندامانی یەژاستار لەسەر رێبازی هەڤاڵ بێریتان، دەلال ئامەد، لەیلا سورخوێن و ئاخین موش تێدەکۆشین.

دەبا دوژمنی داگیرکەر باش بزانێت؛ وەک هێزەکانی یەژاستار ئێمە لە هەموو شوێنێکین، هەندێک جار لە سەر شاخ، هەندێک جاریش هێندەی هەناسەمان هەست بکات، لەوانەوە نزیکین. هەرگیز کۆتایی بە سارا و روکەنەکان ناهێندرێت. تا کۆتا هەناسەمان لە سەر رێبازی فەرماندەکان گیانبازەکانمان زیلان، بێریتان، روکەن، و سارا دەبین. دوژمنی داگیرکەر چەندەش هێرش بکات، چەندەش چەکی قەدەغە بەکاربهێنێت، ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلا سەربکەوێت. هەرگیز ناتوانێت ئیرادەمان تێکبشکێنێت. بە پێشەنگایەتی یەژاستار ئەمڕۆ گورزی قورس لە دوژمن دەوەشێندرێت. با گەلەکەمان بزانێت؛ چالاکیەکانمان لە دژی دوژمن بەردەوام دەبن. تا گۆشەگیری تێکبشکێندرێت، تا خاکەکەمان رزگار بێت، تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت، ئێمە ناوەستین. ئەو خیانەتکارانەی لەگەڵ دوژمن دەجوڵێنەوە دەبێت دەست لەو خیانەتەیان هەڵبگرن. بانگەوازی هەڤاڵ بێریتان ئەمەبوو. ئێمەش مافی ئەوەمان هەیە لە سەر خاکی خۆمان، بە کولتور، زمان و مێژووی خۆمانەوە بە شێوەیەکی ئازادانە بژین. بانگ لە ژنانی گەنج دەکەین؛ چیتر ژیان لە ناو سیستمی دەستدرێژیکار قەبوڵ نەکەن. گەلەکەمان لە باکوور تائێستا بە بەرخودان و سەرهەڵدانی خۆی دەناسرا، دەبێت لەبەرامبەر شەڕی تایبەتی دوژمن وشیار بن. وەک شەڕڤانانی یەژاستار ئێمە هەرگیز دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. ئێمە هێزی گیانبازی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانین. بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشەکان ئێمە خۆڕاگری دەکەین".