هەوڵدانی هاوپەیمانی کوردستان کۆمسیۆنێکی هاوبەش پێکدەهێنێت
هەوڵدانی هاوپەیمانی کوردستان بریاریدا کۆمسیۆنێکی هاوبەش لەلایەن پارت و رێکخستنەکانی باکوری کوردستان پێکبهێنێت.
هەوڵدانی هاوپەیمانی کوردستان بریاریدا کۆمسیۆنێکی هاوبەش لەلایەن پارت و رێکخستنەکانی باکوری کوردستان پێکبهێنێت.
هەوڵدان بۆ هاوپەیمانی کوردستانە کە لە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە)، پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی ئازادی، کۆمەڵەی کوردی دیموکراتی شۆڕشگێر (دەدەکادە)، پارتی مرۆڤ و ئازادی (پیئا)، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)، پلاتفۆرمی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و پارتی دیموکراتی کوردستان – تورکیا پێکدێت، لە کۆبونەوەی ١٢ی ئازاردا بریارێکی نوێیاندا.
سینان چیفتیورەک سەرۆکی گشتی کەکەپە، ئایەتولا ئاشتی وتەبێکی پارتی ئازادی، محەمەد کاماچ سەرۆکی گشتی پیئا و ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا قسەیان کرد و بۆ کاری هاوبەش بریاریاندا لەژێر چەتری کۆمسیۆنێک کار بکەن.
'سەرەتای قۆناغێکی نوێ'
چیفتیورەک لە کۆبونەوەکەدا بەرنامەی نەورۆز و کاروباری زمانی دایک و یەکێتی نەتەوەیی شیکردنەوە و رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ رێککەوتنێکی کوردستانی کۆماسیۆنێک پێکدەهێنرێت و وتی، "٢١ی ئازار کۆدەبینەوە."
ئایەتولا ئاشتی وتەبێکی پارتی ئازادی رایگەیاند کە لە ئەنجامی ٢ ساڵ کارکردندا بۆ جاری یەمە بریارێکی باش دراوە. ئاشتی ئاماژەی بە گرنگی کۆمسیۆنەکە کرد و رایگەیاند کە یەکێتی نێوان هێزەکان بۆ گەلی کورد دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ.
'هاوپەیمانی لەگەڵ گەل دەبێت'
محەمەد کاماچ سەرۆکی گشتی پیئا ئاماژەی بەوەکرد، کۆبونەوەکە لە رووی بناغە و بەڕێوەچوونەوە گرنگە و وتی، " لە داهاتوودا یەکێتی نەتەوەیی دەبێتە هۆی هاویشتنی هەنگاوێکی گرنگ. هاوپەیمانیەکە بە تیئۆری لە دەوری مێز نابێت، لە دەرەوە و بە پراکتیکی دەبێت."
ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد وتی، " تا یەکێتی نەتەوەیی دروست نەبێت، کەس ناتوانێت باسی ئازادی بکات."
ف.ق