هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە جارێکی دیکە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیان دەستگیرکردەوە
هێزێکی ئەمنیی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکی لە دهۆک و دەستگیریان کرد و گواسترایەوە بۆ زیندانی زرکا.
هێزێکی ئەمنیی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکی لە دهۆک و دەستگیریان کرد و گواسترایەوە بۆ زیندانی زرکا.
فشارەکانی پەدەکە بۆ سەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانان بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا ئەمڕۆ، جارێكی دیکە، هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە لە دهۆک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکی.
بە پێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک بە سکاڵایەکی زیندانی چاکسازی زرکا، کاتژمێر ١٠:٣٠ ئەم بەیانییە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئومێد بەرۆشکی و دەستگیریان کردووە.
پاش هەڵکوتانەکە، ڕاستەوخۆ ئومێد بەرۆشکی گواستراوەتەوە بۆ زیندانی چاکسازیی زڕکا لە دهۆک.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئومێد بەرۆشكی لە ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ زیاتر لە ٩٠ چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی دیکەی بادیناندا لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕەشبگیرییان بەرامبەر ئەنجامدرا و لە ٢٢ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرا، جارێكی دیکەش لە ٢٠ـی تەمووزی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەیەکی کورت دەستگیرکرایەوە.
هـ . ب