هێزە ئەمنییەکانی ئێران سێ هاوڵاتی دیکەی کوردیان دەستگیرکرد
رەشبگیری و هەڵمەتی گرتنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرناەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا سێ کەسی تر لە پاڕێزگای ورمێ دەستبەسەرکران.
رەشبگیری و هەڵمەتی گرتنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرناەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا سێ کەسی تر لە پاڕێزگای ورمێ دەستبەسەرکران.
بە گوێرەی هەوآڵێکی کۆڵبەرنیوز رۆژی چوارشەممە هێزە ئەمنییەکانی ورمێ بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی عەبدی بەیگ سەر ناوچەی سۆمابرادۆستی ئەو شارە و دەستیان بە پشکنین، سکانی درگای ماڵەکان و تێکشکاندن و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەل و دارایی بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە کردووە.
هەر لە هێرشەدا پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی سەید زاهد موسەوی خەڵکی گوندی عەبدی بەیگ دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تائێستا هۆکار دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی ئەو هاوڵاتیە کراوەتەوە رانەگەیەندراوە.
هەمان رۆژ سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی سەروکانی و ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی خورنجی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنییەکان بە بێ خستنەڕووی بریاری دادگا ئەو هاووڵاتیانەیان دەستبەسەرکردوە و تائێستا هۆکاری دەستگیرکردن، شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە، نەزانراون.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە هەڵمەتی رەشبگیری چالاکوانان و هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان چڕبووەتەوە و بە پێی ئامارێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانتەنیا لە نێوان ٢١ی ئادار تا ٢١ی نیسان (مانگی خاکەلێوە) لانیکەم ٣٦ چالاکوان و هاوڵاتی، لە نێوان ٢١ی نیسان و ٢١ی ئایار (مانگی بانەمەڕ) ٧٢ چالاکوان، هونەرمەند و هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
هـ . ب