حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: "هەندێک لایەنی سیاسی عەرەب و تورکمان پیلانگێری دژی کورد بەڕێوەدەبەن"

حزبە کورستانییەکانی کەرکوک: "چیتر قبولی ناکەین هەندی لایەنی سیاسی بەناو عەرەب و تورکمان پیلانی قێزەون دژی نەتەوەکەمان داڕێژن".

 دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیەدا لایەنێ   لە پێنج مانگی ئەمساڵدا پێنجەم جارە ئەندامانی ئەنجوومەنی عەرەبی و بەرەی تورکمانی راگەیێندراوی هاوبەش ڕادەگەینن دژی رێکارەکانی و کۆمیسیۆن هەڵبژاردنەکانی کەرکوک، داوایان کردووە کە کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کوردەوە بەڕێوبەرایەتی نەکرێت ئەمەش لەکاتێدایە رۆژ لەدوای رۆژ پۆستە ئیدارەییەکانی شاری کەرکوک بەر شاڵاوی بە عەرەب کردن دەکەوێت.

ئۆفیسی کەرکوکی کۆمیسیۆنیش رەتیکردۆتەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک بۆ بەئامانجگرتنی پێکهاتەیەک کرابێت و دەشڵێت، "هەندێک گۆڕانکاریی کارگێڕی جێبەجێکراون، هەر فەرمانبەرێک لاببرێت، لە شوێنەکەی فەرمانبەرێکی دیکە لە هەمان پێکهاتە دانراوەتەوە".

 هەر لەسەر هەمان بابەت نێوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە، بە بەشداری ١٣ حزبی کوردستانی شاری کەرکوک، حزبە کوردستانییەکانی شارەکە لە دژی داواکارییەکەی لایەنی عەرەبی و تورکمانی، لە مەڵبەندی ڕێکخستنی ٢ی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ئاڕاستەی ڕایگشتی و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێڕاق کرد، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکدا بڕیار شوانی بەناوی حزبە کوردستانیەکانی بەشدار لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکدا بەیاننامەکەی خوێندەوە، کە تیدا هاتبوو: "بەياننامەيەك له هێزو لایەنه سياسيه كوردستانیەکانی ناو شارى كەركوك، بۆ ڕای گشتی و هەر سێ سەروکایەتیەکەی عێراق و سەرجەم نوینەرایەتی و ریکخراوه نیودەولەتيەكان، له دوای ئەو كونگره رؤژنامەوانیه چەواشه کاریەی که له ٢٣/٥/٢٠٢٣ چەند كەسيك به ناوی هێز و لایەنی عەرەبی و توركمانی له كەركوك ئەنجامیان دا ئەمانەویت لیرەوه چه ند راستيەك بخه ینه روو ئێمه وەکو هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان سەرجەم ئەو لێدوانە بێ بنەمایانەی کە لە بەیاننامەکەی دوێنێی لایەنی عەرەبی و تورکمانی هاتووە، ڕەتدەکەینەوە و بە بەڵگەوە ئەیسەلمینێن کە پێچەوانەکەی ڕاستە، دیارە ئەم لایەنانە لە ڕاستیدا زۆر دوورن لە جەماوەری عەرەب و تورکمان لە شاری کەرکوک، بگرە هەندێک لەو لایەنانە ئەندامەکانیان بە پەنجەی دەست ئەژمێردرێن، بە بڕاوی ئێمە ئەمانە نووینەری ڕاستەقینەی عەرەب و تورکمان نین لەم شارە".

 هەروەها لە درێژەی لێداوانەکەیدا بڕیار شوانی ژمارەیەک ئاماری فەرمی ڕاگەیاند کە سەڕەڕای ئەوەی کە نەتەوەی کورد نیوەی شارکە زیاتر پێکدێنێت بەڵام کەمترین پۆستی پێدراوە لەشارەکە بەراورد بە پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان، هەروەها هۆکاری نادادپەروەری لە دابەشکردنی پۆستەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بڕیارەکان لە حکومەتی ناوەندی عێراقەوە ئەسەپێنرێت بەسەر کەرکوکدا لەبری ئەوەی حکومەتی خۆجێی شارەکە بڕیارەکان دەربکات.

 لە کۆتایدا بڕیار شوانی ووتی: "پێویستە بەپی مافی دەنگەکان ئیدارییەكان دابەش بكرینەوه بەسەر نەتەوەکانی شارەکه، ئەگەر نا ئێمه چیتر قبولی ناکەین هەندی لایەنی سیاسی بەناو عەرب و تورکمان پیلانی قیزەون دژی نەتەوەکەمان داڕێژن، ئێمە باش دەزانین تووشی ئیفلاسی سیاسی بوونه له نێو جەماوەی خۆیان بەهوی ئەو گەندەلیە بی شوومارەی دەستیان داوەتی که هەموو جومگەکانی ئیدارەی ئەم شارەی تەنيوه بۆيه پەنا ئەبەنەبەر ئەم جوره سیناریویانه تا پاساو بێننەوه بۆ شکستەکانیان، هه ر لەم منبەرەوه رایدەگەیەنین کە بەهیچ جوری برگەی (35) له یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان قبولناکەین و له دادگای فیدرالی تانەی یاسای لی دراوه و چاوەروانین دادگای ناوبراو به ئەركى خوى هەلبستێت و ئەو برگەيە پوچەڵ بكاتەوه چونکه بەبروای ئێمە نا دەستوریه و نابیت بچیته بواری جیبەجێکردنەوه ئەگەرنا چۆن پیشتر (له ٢٨ی ته موزی ٢٠٠٨ به گەورەترین خوپیشاندانی جەماوەری نەمانهێشت برگەی (24)ی یاسای هەلبژاردنەكان بچێته بواری جیبەجێکردنەوه به هەمان شیوه ناهیلین ئەم برگەیەش سەربگریت، له کوێی دوونيادا بووه له چ دەستورێك ئەو لایەنی زۆرینەی کورسیەکان بەدەست بهێنێ له هەڵبژاردنا بۆى نەبێ حكومەتی خۆجێی ئەو شاره پێکبهێنێ، له کوتایدا سەرجەم لایەنه کوردستانییەکانی شاری كەركوك جه خت لەسەر پیکەوەژیانی ئاشتیانەی نیوان پیکهاتەکانی شاری كەركوك دەكەینەوه، وه ئه وەی ئەو لایەنانه دەیکەن تەنها موزایەدەی سیاسییه و هەولیکه بو تێکدانی ئاشتی و پیکه وه ژیان له شاره كه دا".

 جێگای باسە ئەو حزب و لایەنانەی بەشداری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە بوون بریتیبوون لە:- (تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، پارتی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان، پارتی سەوز، پێشکەوتووخوازنی کوردستان، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکێتی نشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی نیشتیمانی، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان).

هـ . ب