هێزه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی تریان برینداركرد
له سنووری بانه ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كرد و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به دژواری برینداربوو.
له سنووری بانه ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كرد و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به دژواری برینداربوو.
كۆڵبه‌ران كه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی بێكاركردن و جیاكاریی ده‌وڵه‌تی ئێران ناچار به كۆڵبه‌ری ده‌كرێت هه‌موو رۆژێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی كوشتن و برینداركردن ده‌كرێنه‌وه. له ماوه‌ی رابردوودا رێژه‌ی ئه‌و رووداوانه به راده‌یه‌ك زۆر بووه كه ده‌كرێت بوترێت بووه‌ته دیارده‌یه‌كی رۆژانه له‌به‌ر بێده‌نگی رێكخراوه مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان تادێت زیاتریش ده‌بێت.
زانرا كه له‌سه‌ر سنووری هه‌نگه‌ژاڵی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له گروپێك له كۆڵبه‌ران كردووه و كۆڵبه‌رێك به ناو شۆڕش باشبوڵاغی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له ده‌ست و پشتیه‌وه به سه‌ختی برینداربووه.
شۆڕشی بریندار ته‌مه‌نی ٤١ ساڵ و باوكی دوو منداڵه.
هـ . ب