هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ دوێنی ئێوارە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد کردوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن (٤٠) ساڵ کوژرا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ دوێنی ئێوارە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد کردوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن (٤٠) ساڵ کوژرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەوەکەی تۆڕەکانی مافی مرۆڤدا هاتووە: "ئێوارەی دوێنی هێزە چەکدارەکانى ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکى کوردی خەڵکی سەقز بە ناوی جەعفەر فەرەجی تەمەن ٤٠ ساڵ کوژراوە."
ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ؛ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠ کۆڵبەر کوژراون و نزیکەی ٢٧٠ کۆڵبەرى دیکەش برینداربوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەی بە قوربانیبوونی کۆڵبەرانە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا.