هێزەکانی گەریلا لە گردێ هەکاری لە داگیرکەرانیاندا: لانیکەم ١١ داگیرکەر سزادران
داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی هەرێمی گردی هەکاری مەتینا پێشڕەوی بکەن، لەدوولاوە لێیاندرا؛ لانیکەم ١١ داگیرکەر سزادران.
داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی هەرێمی گردی هەکاری مەتینا پێشڕەوی بکەن، لەدوولاوە لێیاندرا؛ لانیکەم ١١ داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە مەتینا شەڕی سەخت روویداوە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە شێوەیەکی کاریگەر گورزیان لە داگیرکەران وەشاندووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی هەکاری مەتینا شەڕی سەخت روویاداوە و وتی، " لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی خابوردا، داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید ئاکیف پێشڕەوی بکەن، لە دوو لاوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لانیکەم ١١ داگیرکەر سزادران. تەرمی ٢ داگیرکەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە. لە هەرێمەکە پێکدادان بەردەوامە."
ف.ق