ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە؛
“هێزەکانمان بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستار چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا. چالاکیەکان لە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی نەمرمان هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز قەرەتاش) کە هێمای سوپای ژنانمانە، هەروەها لە تۆڵەی ئەو هەڤاڵانەمان ئەنجامدران کە بە هێرشی چەکی کیمیایی شەهید بوون.
لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانماندا ، لە چالاکیەکاندا ٢٨ داگیرکەر سزادران و ٧ چادری سەربازی و سەنگەرێک خاپوورکران.
ناوچەکانی بەرخۆدان، ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە هاوەن و تانک و چەکی قورس لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک بۆردومان کرد.
وردەکارییەکانی چالاکیەکانی هەڤاڵانمان و هێرشەکانی دوژمن بەم شێوەیەن؛
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ ؛
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ داگیرکەران هەرێمی بەرخۆدانی شەهید فیداکار لە سیدا بە تاکتیکی سویقاست لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج و ١ داگیرکەر سزا دران.
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٩:٠٠، داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی چەمچۆ لەلایەن تیمەکانی یەژەئاستارمانەوە خرانە ژێر کۆنترۆڵەوە. داگیرکەرانەی کە چوونەتە ناو چادری سەربازییەوە، بە چەکی قورس کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و چادرێکی سەربازی لەناوبرا.
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆ لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزا دران.
لە ٢٢ی ئۆکتۆبەردا، کاتژمێر ١٦:٣٠ داگیرکەرانی هەرێمی بەرخۆدانی چەمچۆ لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمانەوە بە تاکتیکی سویقاست کرانە ئامانج. داگیرکەریکی قەناس بەدەست بە تایبەتی کرایە ئامانج و سزادرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی خابوری شەهید ساڤاش مەڕەش؛
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان چالاکیی دزەکردنیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا کە ئاسایشی ئەو دروستکردنی ڕێگاوبانەکانیان دەپاراست کە بە مەبەستی داگیرکاری لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دروست دەکرێن. قوڵی یەکەمی چالاکیەکە؛ لە مەودای نزیکەوە بە نارنجۆکی دەستی داگیرکەرانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو. قۆڵی دووەمی چالاکیەکە؛ بە چەکی تاکەکەسی و نارنجۆک هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران، لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون. لە چالاکیەکەدا کە تیمە گەڕۆکەکانمان کە بە باشی شێواز و تاکتیکی گەریلای پیشەیی سەردەمی نوێیان پراکتیزە کرد؛ بە گشتی ٧ داگیرکەر سزا دران، ٣ داگیرکەر بریندار بوون.
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ داگیرکەرانیان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جودی لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چالاکیەکی کۆردینەیی کرانە ئامانج. لە چالاکییەکەدا کە بە تاکتیکی هێرشی سێ قۆڵی ئەنجامدرا، ٥ چادری سەربازی داگیرکەران خاپوور کران و ٩ داگیرکەر سزا دران و ٨ داگیرکەر بریندار بوون. هەروەها ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست دەستوەردان لە هەرێمی چالاکییەکە بکەن، بە چەکی قورس و تاکتیکی سویقاست کرانە ئامانج. ڕوون کراوەتەوە کە لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزا دراون. لەم چالاکیەکەدا کە بە ورەیەکی بەرز و بە ڕۆحی بەرخۆدان ئەنجامدرا؛ بە گشتی ١١ داگیرکەر سزا دران و ٨ داگیرکەر بریندار بوون. کاتژمێر ٠٨:٣٠ ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست دەستوەردان لە هەرێمی چالاکییەکە بکەن، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەران کشانەوە.
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٠:٠٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جودی بە تاکتیکی سابۆتاژ لەلایەن تیمەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
رۆژی ٢٢ی تشرینی یهكهم، كاتژمێر ١٥:٠٠، چادری سهربازی داگیركهران له هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی به چهكی قورس لەناوبرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاگرۆس؛
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی شەهید شاهانی خواکورک لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
ڕۆژی ٢٢ی ئتشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی شەهید شاهانی خواکورک لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزا دران و سەنگەرێک لەناوبرا.
ئەو هێرشانەی کە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدراون؛
لە ٢٣ی ئتشرینی یەکەمدا ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.
لە ٢٢ی تشرینی یەکەمدا، ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، ساجا، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی بە دەیان جار بە هاوەن، تانک، و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٢٢ی تشرینی یەکەمدا سوپای داگیرکەری تورک بە شۆفڵ هەوڵی ڕوخاندنی سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی بەرخۆدانی کارکەریدا."
ف.ق