هێزەکانی پەدەکە لە هەولێر هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی KNN

هێزەکانی سەر بە پەدەکە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی کەناڵی KNN لە هەولێر و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکاندا گرت.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی پەدەکە دەستیان بەسەر ئۆفیسی KNN تیڤی لە هەولێر گرتووە.

لە کاتی هەڵکوتانەسەرەکەدا دەست بەسەر کەرەستەی نووسینگەی ڕۆژنامەنووسان و مۆبایلەکانیاندا گیراوە.

لەسەر هۆکاری هەڵکوتانەسەرەکە زانیاریی نەخرایە ڕوو.

تەلەفزیۆنی KNN لە ساڵی ٢٠٠٨ لە لایەن سەرۆکی ئەوکاتی بزووتنەوەی  گۆڕان، نەوشیروان موستەفاوە دامەزرێنرا. کەناڵەکە لەلایەن کۆمپانیای وشە بەڕێوەدەبرێت و ناوەندەکەی لە سلێمانییە.