هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت
هێزەکانی ئێران ئەم بەیانییە لە هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکیان کوشت.
هێزەکانی ئێران ئەم بەیانییە لە هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکیان کوشت.
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، سەعات ٢ لە هەنگەژاڵی سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کۆڵبەر و دەستڕێژی ڕاستەوخۆیان لێ کردن.
ئەوە دیاریکرا، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێراندا، کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی خەڵکی گوندی ساریباخی سەر بە شاری سەقز کە باوکی سێ مناڵە، گیانی لەدەستداوە.