جاشێک دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی ١٥ ساڵ
لە پاییزئاوای وان جاشێک بە ناوی فایەق دوڕال دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی ١٥ ساڵ.
لە پاییزئاوای وان جاشێک بە ناوی فایەق دوڕال دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی ١٥ ساڵ.
لە ناوچەی پاییزئاوای وانی باکوری کوردستان جاشێک بە ناوی فایەق دوڕال ٢ هەفتە لەمەوبەر دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی ١٥ ساڵ کە لە گوندی ماینێی هۆشاپ دەیخوێند.
دوای ئەوەی خانەوادەی منداڵەکە سکاڵای تۆمار کرد، خزمی جاشەکە هەڕەشەیان کرد و وتیان پێویستە لە سکاڵاکەیان پاشگەزبنەوە.
باوکی منداڵە سەردانی دادگای کرد و لە سکاڵاکەی پاشگەز بووەوە. نەیتوانی لەژێر فشاری خانەوادەی جاشە خۆی بگرێت و کۆچی وانی کرد.
لە ناوچەی شاخێش جاشەکان هێرشیان کرد
لە گوندی کۆنالگای ناوچەی شاخی وانیش جاشێک بە ناوی ریسکی ئۆکان کە تەمەنی ٤٥ ساڵە و ٢٥ ساڵیشە جاشە، هەڵیکوتایە سەر منداڵە ١٥ ساڵەکە.
دوای ئەوەی منداڵەکە رووداوەکەی بۆ باوک و خزم و کەسوکاری گێڕایەوە، ئەمجارە سکاڵایان لەسەر ریسکی ئۆکان تۆمار کرد.
جاشەکە لە لایەن دادگاوە دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی پارێزەری جاشەکە لێکۆلینەوەی کرد، دەستی لە دۆسیەکە هەڵگرت.
لەسەر ناوی سەرۆکجاشەکان سەلیم ئوزبەک ئەمجارە دەستی کرد بە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی جاشەکە و فشارەکان لەسەر خانەوادەی منداڵەکە بەردەوامە.
ف.ق