جەماوەرێکی زۆر بەشداری لە پرسەی عەبدولرەحمان سوڵتان گەریلای هەپەگە کرد

لە ناوچەی رێزانی ئامەد پرسە بۆ شەهید عەبولرەحمان سوڵتان دانرا کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید ببوو.

لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ساڵی ٢٠١٧دا لە باشوری کوردستان، گەریلای هەپەگە عەبدولرەحمان سوڵتان شەهید بوو. بۆ شەهید عەبدولرەحمان سوڵتان لە ناوچەی رێزانی ئامەد پرسە دانرا.

پرسەکە لە هۆڵی پرسەکانی فارقینیەکان دانرا. گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد، بەڕێوەبەر و ئەندامانی دەبەپەی رێکخستنەکانی رەزان، سوور، پەیاس، بسمل، حەزۆ، نوێنەرانی مەبیا دەر، توئای دەر، مەد دەر و ئۆهەدە بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

ف.ق