جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئەکین جەرەن دۆغرۆ ئاک لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی گەلانی یەکگرتوو (هەبەدە) ڕایانگەیاند، بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی چالاکییەکانی گەل، لە دژی گۆشەگیری لە دیلوک، ئەدەنە و ئیزمیر چالاکیان ئەنجامداوە.

لە بەیاننامەیەکی نووسراودا سەبارەت بە ئامانجی چالاکییەکانیان لەم سێ شارەدا، جەنگاوەرانی ئەکین جەرەن دۆغروئاک لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی گەلان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

دەقی بەیاننامەکە بەمشێوەیە:

"سەرەتا شەوی ٢٩ی کانوونی دووەم جەنگاوەرەکانمان لە ئەدەنە چالاکیان ئەنجامدا. لە شاکرپاشا بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ و بۆمبەوە لە دژی زرێپۆشی تۆما و پۆلیس چالاکی کرا و زرێپۆشەکە بە بۆمب کرایە ئامانج".

 جەنگاوەرەکانمان لە ١ی شوبات لە دیلۆک کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە دژی بینای تاپوچالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا لە ئەنجامدا ئەرشیفی سەربانی باڵەخانەکە بە تەواوی سووتاوە.

 هەروەها لە بەرەبەیانی ١ی شوباتدا لە ئیزمیر چالاکیمان ئەنجامدا. لە کەمەرالتی کارگەیەکی لایەنگرێکی حکومەتی فاشیست کرایە ئامانج و بە تەواوی وێران کرا".