جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی چایخانەی بازرگانێکی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە لە ئامەد، لەدژی چایخانەی بازرگانێکی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی تیمی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە لە ئامەد، لەدژی چایخانەی بازرگانێکی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی تیمی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە رایگەیاند کە لە ئامەد هێرشی بۆمبەییان لەدژی چایخانەی کەسێک کە مادەی هوشبەری فروشتووە، ئەنجامداوە.
بەردەوامی راگەیەندراوەکەی هەبەدەهە بەم شێوەیەیە:
"لە ناوچەی باغلاری ئامەد، چایخانەیەک لە نزیک کۆلێژی پحۆلیسی ئیسکانئەڤلەر بووەتە ئامانجی هێزەکانمان. جەنگاوەرانمان ٩ی ئاب بە بۆمب لە چایخانەکەیاندا. خاوەنی چایخانەکە کە وەک (محەمەد چایگەر) دەناسرێت، مادەی هوشبەر دەفروشێت و لەگەڵ پۆلیس کار دەکات. ئەو کەسە دەیەوێت گەنجانمان بخاتە هەڵەوە، گەنجانمان ژەهراوی بکات و وەک سیخوڕ بەکاریان بهێنێت. چایخانەکە لەلای کۆلێژی پۆلیسە و ئەوەش دیارە کە لە رێگەی کێوە ئەو ژەهرە بڵاودەکرێتەوە.
خاوەنی چایخانەکە کە لەژێر ئاسایشی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەجووڵایەوە، وایدەزانی ئاسایشی پارێزراوە. پێشتر رامانگەیاندبوو، ئەوەی تاوان بکات، سزا دەدرێت. جەنگاوەرانیشمان لەدژی چایخانەی مادەی هوشبەر چالاکی ئەنجامدا و دوای چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان."
ف.ق