جەنگاوەرانی هەبەدەهە تۆڕی سەرەکیی دابەشکردنی غازی سروشتییان تەقاندەوە

کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهە رایگەیاند، لەسەر رێگای ئامەد - مێردین بە چالاکییەکی سابوتاژ تۆڕی سەرەکیی دابەشکردنی غازی سروشتییان تەقاندووەتەوە.

کۆمیتەى کوردستانیی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "جەنگاوەرەکانمان لە چوراچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید سینان دێرسیم لەسەر رێگای ئامەد – مێردین لە نزیک گوندی ئاکباگ، بە چالاکیی سابوتاژ تۆڕی سەرەکیی دابەشکردنی غازی سروشتییان تەقاندەوە.

چالاکییەکە زیانێکی گەورەی ئابووریی بە دەوڵەتی تورک گەیاند. میدیای بورژوا و دەوڵەتی تورکی فاشیست هەوڵێکی زۆریاندا بۆ ئەوەى ئەو چالاکییە بشارنەوە، بەڵام شێوازی ئافرێنەرانەى جەنگاوەرەکانمان هەموو هەوڵەکانیانی بۆ شاردنەوەى چالاکییەکە پووچ کردەوە.

ئەو چالاکییە لە کەسایەتیی ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی هەبەدەهە سینان دێرسیم و بۆ هەڤاڵانمان، کە لە ٧ی ئایاردا لە ئەیالەتی مێردین شەهیدبوون و بۆ یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدرا".

ژ.ت