جۆش و خرۆشی ڕێپێوانی ئازادی لە ئامەد
'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' کە لە هەردوو قۆڵی وان و قەرسەوە دەستپێکردبوو، دوای ١٣ ڕۆژ لە ئامەد یەکیانگرت. ڕێپێوانکاران بە جۆش و خرۆشەوە لە ناوەندی ئامەد پێشوازییان لێکرا.
'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' کە لە هەردوو قۆڵی وان و قەرسەوە دەستپێکردبوو، دوای ١٣ ڕۆژ لە ئامەد یەکیانگرت. ڕێپێوانکاران بە جۆش و خرۆشەوە لە ناوەندی ئامەد پێشوازییان لێکرا.
'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ١ی شوباتەوە دەستپێکردبوو، لە ڕۆژی ١٣ـەمیندایە. سیاسەتمەدار، نوێنەری ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان کە لە هەردوو قۆڵی وان و قەرسی ڕێپێوانەکە بەشداربوون. لە ئامەد بە یەکترگەیشتن.
نوێنەرانی هاوشارەوانیەکانی دەم پارتی، دایکانی ئاشتی نوێنەری دەزگای جڤاکی سڤیل بۆ پێشوازیکردن لە ڕێپێواران لە پێش ناوەندی بازاڕی جەیلانلار کۆببونەوە.
جەماوەر بەدەم وتنەوەی گۆرانی، دروشم و هەڵ هەڵەڵێدانەوە لە چاوەڕوانی ڕێپێواران بوون.
پۆلیس بە پاساویی ڕێپێوانەکە، هەرێمەکەی گەمارۆدابوو.
باسکی قەرس و وان ڕێپێوانەکە کاتێک گەیشتنە پێش ئاڤی ئێم (AVM)، پۆلیس هەوڵی ئاستەنکردنی دەدا، بۆیە ململانێ و گرژی دروست بوو.
دواتر ڕێپێواران بە چەپەڵەلێدان و دروشم پێشوازییان لێکرا. پۆلیسی تورک گەمارۆی ڕێپێوارانیان دا. پەڕلەمانتارەکان لە یەکترکۆبوونەوە و لە دژی پۆلیس وەستانەوە.
ڕێپێواران لەپێش سەرۆکایەتی ئامەدی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێک دەدن و دواتر سەردانی ناوچە جیاجیاکانی شارەکە دەکەن
ڕێپێوانەکە لە ١٥ی شوبات لە گوندی ئامارا کە جێگەی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کوردە بەکۆتایی دێت.