کافییە کتێبی غەزەلنوس کرایەوە

بە ئامانجی برەودان بە کتێب و کایەیی ڕۆشبیری ئەمڕۆ لە فامڵی مۆڵی شاری سلێمانی 'کافیە کتێبی غەزەلنوس' کرایەوە.

بە شداری ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران، نوسەران و کەسایەتی سیاسی، کافیە کتێبی غەزەلنوس کرایەوە. دەستپێکی مەراسیمەکە وتەی بەخێرهاتن لە لایەن ڕەوەز حەمەساڵەح بەڕێوەبەری ناوەندی غەزەلنوس خوێندرایەوە و لە قسەکانیدا باسی لە ڕۆڵ وگرنگی کتێبکرد لە بەرەوەپێشچون و گەشەیی کۆمەڵگادا. پاشان لە لایەن گروپی مۆسیقای یەسنا وە چەند گۆرانیەک بە زمان و ئاوازی کوردی پێشکەشکرا.

ڕەوەز حەمەساڵەح باسی لە ئامانجی کردنەوەی ئەم ناوەندەکرد و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز کرد و وتی: " یەکێک لە ڕێگا هەرەگرنگەکانی ئایدیای ڕزگاری کلتورە، ئێمە لەسەردەمێکداین کە لە خراپترین دۆخی بیرکردنەوە لە کلتوردیان، کلتور بە هەموو بەش و ڕەگەزەکانیەوە نادیدەترین شتی کۆمەڵگاو سیاسەتی حکومڕانی ئێمەیە لە نەبوونی سیاسەتی کلتوری ئێمەدا و هێرشی داگیرکەران لە سەرمان، پێویستە گڕوتین بدەینەوە بە بواری  کتێب ". هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەو مەرام و ئایدیانەکرد کە هەوڵی تێکدانی کۆمەڵگەی کوردی دەکەن، بەم جۆرە بەردەوام بوو: " بە پێی ئەو جیۆپۆلەتیکەی تێیداین، دەبێت بنەمای بیرکردنەوەمان لە ڕوانگەی کوردبوونەوە بێت بەم جۆرە کارکردنە دەمانەوێت وەک جۆرێک لە مانەوە و دژوەستانەوە بەرەنگاری ئەو ئایدیا و دەسەڵاتانە بوەستینەوە کە دەیانەوێت زمان و کلتوری ئێمە بشێوێنن" .