کاڵکان: دەبێت بە دروستی لە سیستمی ئیمراڵی تێبگەین-١

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، سیستمی ئیمراڵی بەڕێوەبەرییەکی هاوبەشە، کە لە رێگەی قڕکردنەوە بەڕێوەدەبرێت و وتی، "دەبێت کۆمەڵگەی کورد و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکان لە راستی هێرشی پاکتاو لە سەر رێبەر ئاپۆ بە دروستی تێبگەن".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندنی بۆ ٢٥ەمین ساڵایادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی و بەردەوامبوونی، گۆشەگیری لە ئیمراڵی، سیستمی ئەشکەنجە و قڕکردن کرد. کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت سیستمی ئیمراڵی وەک شتێکی ئاسایی نەبینرێت و وتی، "ئەمە بەرێوەبەرییەکی هاوبەشە. سیستمی بەرێوەبەری هاوبەشی پێشەنگانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی جیهانی و حکومەتەکانی ئەو دەوڵەتانەیە کە لە کوردستان باڵادەستی نەتەوە-دەوڵەتیان پێکهێناوە. لەسەر بنەمای سیستمی ئیمراڵی لە دژی کوردستان هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدەن و بەرێوەی دەبەن. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ گوزارشت لە ئیرادەی هەبوون و ئازادی گەلی کورد دەکات. ئەو هێرشە لە دژی ئیرادە و بۆ قڕکردنی کوردانە".

کاڵکان سەرنجی بۆ سەر بەرخودانی گەلی کورد و دۆستانی راکێشا کە نایانەوێت لەگەڵ گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بژین و وتی، "لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیدا بە ئامانجی بە تەواوەتی لەناوبردنی، هەڵمەتێکی بەڕێوەدەبرێت. ساڵی ٢٦ەمینی بەرخودانی سەردەم دەکەنە ساڵی سەرکەوتنی هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە بنەما دەگرێت. سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن کە هەوڵ دەدات پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی درێژە پێبدات، لەناو دەبەن و دەیڕوخێنن و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەن. لەسەر ئەو بنەمایە رێگە لە بەردەم ئازادی کوردستان و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکەنەوە.

بەشی یەکەمی هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

لە ٢٥ەمین ساڵەی پیلانگێریی مێژوویی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتداین، کە بە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ کە ئیرادەی ئازادی و هەبوونی گەلی کوردە ئەنجامدرا. سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی کە لە سەر بنەمای پیلانگێڕیی خوڵقێندرا، ساڵی ٢٥ەمینی خۆی پڕدەکاتەوە. لەسەرەتادا بەو بۆنەوە هێزە پیلانگێڕەکان بە نەفرەت دەکەین. هەموو شەهیدانی قارەمانمان کە لە بناغەی دروشمی "ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن" لە بەرامبەر پیلانگێری بە شێوەیەکی گیانبەخشانە خۆڕاگریان کرد، بە پێزانین و رێزەوە یادیان دەکەینەوە. ئێمە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی دەکەین.

بە بۆنەی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێری نێونەتەوەیی و سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵییەوە کە هاتووتە ئاراوە، پێویستە ئێمە راوەستەی لەسەر بکەین. پێویستی بە قووڵبوونەوە لە ٢٥ ساڵی رابردوو هەیە. پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قرکردنی ئیمراڵی بەردەوامە و بە تایبەتی لە ساڵیادی ٢٥ەمیندا لە چ دۆخێکدایە؟ مرۆڤ چۆن بکەوێتە ساڵی ٢٦ەمینەوە؟ هەوڵ دەدەین بە کورتی لەسەر ئەوانە راوەستە بکەین.

دەبێت ئێمە لەبیری نەکەین کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی راستی هێرشێکی لەناوبەرە

وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد. هێرشێک کە رێبەر ئاپۆی ناچار کرد سوریا جێبهێڵێت و نەیهێشت بچێتە هیچ شوێنێک، ئامانجەکە ئەوە بوو کە شێوەی پیلانگێڕانە لەناوببرێت. هەربۆیە دەبێت ئێمە هەرگیز ئەوە لەبیر نەکەین کە پیلانگێری نێونەتەوەیی راستیەکی هێرشەکەیە. لەهەمان کاتدا دەبێت لەبیری نەکەین کە راستیەکی هێرشی وێرانکەر هەیە. پیلانگێری نێونەتەوەیی دەبێت هەرگیز بە شێوەیەکی دیکە لێی تێنەگەین. هیج ئامانجێکی دیکەی نییە. ئامانجی بنچینەیی لەناوبردنی رێبەر ئاپۆیە، لەسەر ئەو بنەمایە لە سەر ئەوە بنەمایە پاکتاوکردنی پەکەکە و سەرخستنی قڕکردنی گەلی کوردە لەسەر بنەمای سڕینە و پاکتاوکردنی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بوو. لەسەر ئەو بنەمایە هێرشی پیلانگێری نێونەتەوەیی ئەنجامی هێرشی قڕکردنی کوردان بوو. هێرشێک کە بە وشیاری و سیاسەتی سەد ساڵە لەسەر گەلی کورد سەپێندراوە.

ئێمە دەزانین کە ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە قڕکەرە لە کاتی شەڕی جیهانی یەکەمەوە بناغەی دانراوە. لە سەرەتای قڕکردنی ئەرمەنیەکانەوە وەک کۆمەڵکوژی کوردان هاتە ئاراوە. دواتریش وەک کۆمەڵکوی ئاشوری، سوریانی و یۆنانەکان بەردەوام بوو، بەڵام بە قرکردنی کوردان لە سەد ساڵدا بناغەی خۆی دانا. لە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە کورد هەموو هێرشە قڕکارییەکانی یەکخست. دوژمنایەتی بەرامبەر کورد و قڕکردنی کوردان بووە بناغەی ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە.

دەزانین کە ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە لە پەیمانی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ەوە سەپێندراوە. لە ڕاستیدا ئەوە لە پەیمانی قاهیرەی ١٩٢٠ بناغەی دانراوە. پەیمانی لۆزان لە نێوان وڵاتانی سەرکەوتووی شەڕی جیهانی یەکەم و حکومەتی کەمالیست لەسەر بنەمای قڕکردن رێککەوتنێکی هێنایە ئاراوە. دوای ئەوەش بە شێوەیەکی پلانبۆدانراو سەپێندرا.

وابیریان دەکردەوە، کە قڕکردنی کوردانیان تەواو کردووە

رێبەر ئاپۆ ١٥ی شوباتی وەک "رۆژی قڕکردنی کوردان" پێناسە کرد. لە ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ ئەوە وەک کردەوەیەکی تێکدەرانە بەرامبەر بەرخودانی شێخ شەعید خرایەڕوو. هێرشی تێکدەرانەی پیلانگێری لە دژی شێخ سەعید و هێرشی پیلانگێری نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ درێژکراوەی یەکترن. بۆیەش رێبەر ئاپۆ رۆژی پیلانگێری ١٥ی شوباتی لەگەڵ رۆژی تێکدان و پرۆڤۆکاسیۆنی ١٥ی شوبات تێکەڵکێشکرد و وەک رۆژی قڕکردنی کوردان پێناسەی کرد.

ئەو پرۆسەیەی هێرشی قڕکاری ئیتر پێدەنێتە سەد ساڵەی خۆیەوە. ١٥ی شوباتی ئەمساڵ دەبێتە ١٠٠ ساڵەی ئەو هێرشە قڕکاریە. ١٥ی شوبات دەبێتە سەد ساڵەی کۆمەڵکوژی کوردان. هەربۆیە هێرشی ١٠٠ ساڵە دیارە.

ئەو هێرشە لە کاتی جیاجیادا لە باکوور، رۆژهەڵات و باشوور لەلایەن دەوڵەتانی جیاجیاوە بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو ئەنجامدرا. بەڵام هەموو کات خاوەنی بەڕێوەبەریەکی هاوبەش بوو. وەک چۆن بەریتانیا و فەرەنسا کە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی جیهانی بۆ قڕکردنی کوردانیان لە پەیمانی لۆزان دەستنیشانکرد و دەوڵەتی تورک کە ئەرکی قڕکردنی کوردانی جێبەجێ کرد، پێکەوە دامەزران. لەبەر ئەوە هەموو کات بەڕێوەبەرایەتی هاوبەش هەبووە. ئەوە بینرا کە لە ماوەکانی دواتردا قڕکردنی کوردانیان ئەنجامدا. بە دەبڕینێکی دیکە، دەسەڵاتدارییەک لە هێزەکان کە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی بەڕێوەی دەبەن و حکومەتی نەتەوە-دەوڵەتەکان کە هێرشی قڕکردن لەسەر پارچەکانی کوردستان ئەنجام دەدەن، هاتە ئاراوە. وابیریان دەکردەوە کە هێرشێکی لەو جۆرە تا ساڵانی ١٩٧٠ بگاتە ئامانج. بە تایبەتی لە رێگەی پەیمانی جەزائیری کانونی دووەمی ١٩٧٥، کاتێک پەدەکە 'ئاشبەتاڵ'ی راگەیاند و هەرەسی هێنا، ئیتر قۆناغی بەرخودانی کلاسیک گەیشتە کۆتایی. بەرخودانی کلاسیکی کوردان بەرەو کۆتایی چوو. کۆمەڵگەی کورد داینامیکی بەرخودانی خۆی لە سەر پێکهاتەی عەشیرەت، دەرەبەگایەتی لەدەستدا. لەسەر ئەو بنەمایە ئەو دەوڵەتانەی کە لە کوردان باڵادەست بوون، بەتایبەتیش دەوڵەتی تورک، دەیانگوت 'قڕکردنی کوردانمان تەواو کرد'. لەو بڕوایەدابوون کە هەموو کوردانیان قڕکردووە. بە راستی دەوڵەتی تورک کاتێک کە بەرخودانی ئارارات لە ساڵی ١٩٣٠دا تێکشکێنرا، بوێری ئەوەی پەیداکرد کە لە چیای ئارارات گۆرێک ساز بکات و بنوسێت، 'کوردستانی خەیاڵی لێرەیە'، وابیری دەکردەوە کە قڕکردنی کوردانی تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٣ بەدواوە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەقڵیەت و سیاسەتی قرکەری بەم جۆرە و لە دژی هێرشی قڕکەری وشیاری، رێکخستنبوون و چالاکی نوێی نەتەوەیی ئازادیخوازی پێشخران. لە ساڵی ١٩٧٨ بووە حزب، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٥ دەست بە بزوتنەوە و جوڵانەوەی گەریلا کرا و لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠دا لە باکووری کوردستان شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی سەرکەوت. سەرهەڵدان و راپەڕین هاتنە ئاراوە. سەرهەڵدانی ئەو گەلانەی بە پێشەنگایەتی ژنان بیریان لە شۆڕشی ئازادیی ژنان دەکردەوە، ئافرێندرانن.

بۆ هێرشی داگیرکردنی بەغدا، ئەمریکا یەکەمجار هێرشی کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ

بەو بۆنەەوە سۆسیالیزمی ڕئال شکست دەهێنێت و جیهان دەکەوێتە ناو شەڕێکی تازەوە؛ کاتێک شەڕی جیهانی سێیەم دەستی پێکرد، دژ بە عەقڵیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژی کە سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداریی جیهانی ئەنجامی دەدا بەرخۆدانی گەلێک، ڕاپەڕینی گەلێک لە کوردستان سەریهەڵدا. عەقڵیەتی کۆمەڵکوژی و سیاسەت ئەمەیان بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر خۆیان دەزانی. ئەگەر سەرنج بدەن ئەو پرۆسەیەی کە پێی دەوترێت شەڕی جیهانی سێیەم لە شەڕی کەنداوەوە دەستی پێکردووە. ئەوەش هێرش و دەستێوەردانی ئەمریکا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوە هێرشێکی ئەمریکا بوو بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمریکا بەو شەڕەی کە پێشتر باسمان کرد، کەنداو و دەوروبەری خستە ژێر کۆنترۆڵی سەربازییەوە. هاوکات بە ڕێککەوتنێک بەناوی ئۆپەراسیۆنی هێزی چەکوش،حکومەتی ئێستای هەولێر بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ناتۆ دامەزرا و ئامانجی ڕێگریکردن بوو لەوەی پەکەکە بێتە ناو باشووری کوردستان. بەم شێوەیە پەکەکە لە باکووری کوردستان گەمارۆ بدرێت. لە ڕاستیدا لەسەر بنەمای پلانێکی لەو شێوەیە، لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٢، هێرشێکی هاوبەشی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک، ئەمریکا، پەدەکە و یەنەکە بە مەبەستی شکست هێنان بە هێزی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. ئێمە ئەمەمان ناونا شەڕی یەکەمی باشوور. لە ڕاستیدا پیلانگێڕی لە شوێنێکەوە بەم هێرشە دەستی پێکرد. تەنانەت پێشتریش لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٨٧ بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، لە ڕاستیدا ئۆپەراسیۆنی تەسفیەکردنی جیهانی لە دژی پەکەکە دەستی پێکرد. بەڵام ئەمە بە بەرخۆدانی گەریلا، تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆسیەی دوسلدۆرفدا تێکچوو. وەک هێرشێکی نوێی سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری لە کاتی شەڕی جیهانی سێیەمدا سەریهەڵدا، لە لایەک ئەمریکا کۆنترۆڵی سەربازی لە کەنداودا ئەنجامدا و لە لایەکی دیکەشەوە پەکەکە لە باکووری کوردستان گەمارۆدانی پەکەکە دەستی کرد.

بە درێژایی ساڵانی نەوەدەکان، لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان بەڕێوەچوو. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە و ئەمریکا، بە ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر دەستی بە هێرشی وێرانکاریی سەربازیی بۆ سەر باشووری کوردستان کرد. لە ئەنجامدا کاتێک ویستی قۆناغێکی نوێ لە ستراتیژی جەنگی جیهانی سێیەمدا دەست پێ بکات، سەرەتا ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ. پلانی بۆ بێ کاریگەرکردنی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەی لە باشووری کوردستان و عێراق و هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر بەغدا دانا. چونکە بە بوونی ڕێبەر ئاپۆ نەیانوێرا هێرش بکەنە سەر بەغدا. چونکە ئەوان دەترسان واتە ترسیان لەوە هەبوو کە ڕێبەر ئاپۆ باشووری کوردستان و تەنانەت عێراقیش بخاتە بن کاریگەری خۆیەوە و وەک شۆڕشی تشرینی یەکەم پەرە بە جوڵانەوەیەکی دیموکراتیک شۆڕشگێڕانەی نوێ لە دژی سیستەمی سەرمایەداری بدات. بۆیە لە ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٣ بۆ ماوەی ١٣ ساڵ هێرشیان نەکردە سەر بەغدا. چونکە بوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگری لە هێرشە سەربازییەکان کرد. ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاراست.

بۆ لەناو بردنی سەرۆک ئاپۆ زۆر هێرشی جیاواز ئەنجامدرا

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە پشتبەستن بە بڕیار و پلانی هاوپەیمانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد. ڕێبەر ئاپۆ ناچار بوو سوریا بەجێبهێڵێت. بانگهێشت کرا بۆ یۆنان. کاتێک چووە یۆنان، ڕێگەی پێنەدرا لە ئاسمانەوە بنیشێتەوە. سوریای بەجێهێشت، بەڵام نەیتوانی بچێتە یۆنان. مەجبووریان بە گەڕانەوە کرد. بە واتایەکی تر ویستیان لە هێرشێکدا لە ناوی ببەن.بەڵام ڕێبەر ئاپۆ نەگەڕایەوە، چووە ڕووسیا و پلانەکەی تێکدا. گوشارەکانی سەر ڕووسیا بە ڕۆیشتنی بەرەو ڕۆما تێک چوون. لە ڕۆما زۆر هێرش بۆ لەناو بردنی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. دوای ڕۆما دیسانەوە ڕۆیشتەوە بۆ ڕووسیا. پاشان لەوێ بۆ یۆنان، دیسان بۆ ڕووسیای سپی بردران. هێرشی زۆر بە ئامانجی لەناوبردنی ئەنجامدرا. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ هەموو هێرشەکانی پووچەڵ کردەوە. کاتێک ئەم هێرشانە پووچەڵ کرانەوە، بەو درۆیەکی وەها دەتبەینە"باشووری ئەفریقا" بردیانە کینیا. تەنانەت لە کینیاش نەیانتوانی بە هاوکاری حکومەتی یۆنان لە ناوی ببەن، بۆیە بڕیاریان دا پیلانی ١٥ی شوبات جێبەجێ بکەن. واتە کاتێک شێوازی پیلانگێڕیی 'کێ لێیدا' سەرکەوتوو نەبوو، لە ١٥ی شوباتدا هێرشی ڕفاندن خرایە ڕؤژەڤەوە. چونکوو ویستیان بە لەسێدارەدان لەناوی بەرن. بڕیاری پیلانگێڕان بە دڵنیاییەوە کوشتنی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە سێدارەدان. چونکە بەپێی یاساکانی تورکیا یەکسەر لەسێدارە دەدرا. کەس گومانی لە ئەنجامی ئەم کارە نەبوو.

پێویستە هەموو کەسێک لە پرۆسە مێژووییەکان باش  تێبگات

لەسەر ئەم بنەمایە هێرشی پیلانگێڕی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ئەنجامدرا. ڕێبەر ئاپۆ ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ ئیمرالیی لە تورکیا. دادگایی ساختە دروستکراو بەسەریدا سەپێندرا. هەروەها بەزانابوون لە ڕۆژی لەسێدارەدانی شێخ سەعید، ڕێبەر ئاپۆ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، هەموو شتێکیان کۆکردەوە. ئەو ڕۆژەی شێخ سەعیدیان بە ئاژاوەگێڕی تاوانبارکرد، ڕێبەر ئاپۆ لە کینیا ڕفێندرا. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی لەسێدارەدانی شێخ سەعید سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. ئەوانەی دەیانگوت ئێمە بەرخۆدانی کوردمان لەناوبرد، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیان نەدەدا کە بەرخۆدانێکی نوێ بۆ ئازادیی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ سەرهەڵبدات، واتە دوژمنایەتیان دەست پێکرد. بە بەراورد لەگەڵ مێژوو، دەیانویست وەک ئەوەی قەد بوونی نەبووە نیشانی بدەن. پێویستە ئەم ڕاستیانە باش بزانرێن. پێویستە گەلەکەمان، کۆمەڵگا، گەنجان و ژنانی کورد باش لەم ڕاستیانە تێبگەن. لە ڕاستیدا پێویستە هەموو هێزە شۆڕشگێڕەکان، سۆسیالیستە دیموکراتیکەکان باش لەم بابەتە تێبگەن. لە کوردستاندا وڵاتپارێزی، ئازادیخوازی و میلیتانی شۆڕشگێڕیی تێبگەین، هەتا هەست بە ڕاستی پیلانەکە بکەین. ئەگەر وانەبێ، ناتوانن بە باشی لەم پرۆسەکە تێبگەن و ناتوانن وەک پێویست ئەرکی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕانەی خۆیان جێبەجێ بکەن. تەنانەت ناتوانن ئازادیخوازێکی سەرکەوتوو بن. بۆیە ئەم پرۆسە مێژووییانە دەبێت بەگرنگ ببینرێن.

ئێمە ڕووداوەکانی دوای ئەوەش دەزانین. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییەکە و پیلانگێڕەکانی ڕیسوا کرد، بە تایبەت کاتێک ئاستی پیلانگێڕییەکەی دژی تورکیا ئاشکرا کرد، دۆخەکە گۆڕا. چونکە سەرۆکوەزیرانی تورک، بولێنت ئەجەویت، کە دەستی لە پیلانگێڕیەکەدا هەبوو، وتی "من بە تەواوی تێنەگەیشتم بۆچی ئەمریکا ئاپۆی ڕادەستی ئێمە کرد؟" ئەو دۆخەی کە تێنەگەیشت، ڕێبەر ئاپۆ باسی ڕاستی پیلانگێڕیەکەی کرد و ڕاستیەکانی شارەزایانە بۆ هەمووان ئاشکرا کرد. ئاستی پیلانگێڕی دژ بە کۆمەڵگای تورکیا و واقیعی تورکیای بە قووڵی شیکردەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. ئەمەش بووە هۆی لێکۆڵینەوەیەکی گرنگ لە کۆمەڵگای تورکیا و عەقڵیەتی تورکیا و بەڕێوەبەری تورکیدا.

گوتیان، ئێمە لەسێدرەدان کە لە پرۆسەکەدا بڵاو بووەتەوە ئەنجامی دەدەین

لە لایەکەوە هێزە پیلانگێڕەکان هێرشی ١٥ی شوباتیان ئەنجام دەدا، واتە کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە کینیاوە بۆ ئەستەنبوڵ ڕفێندرا، بردیان بۆ ئیمرالی و وایان دانابوو کە پەکەکە لە ماوەی ٦ مانگدا کۆتایی پێدێت. بۆیە بە پشتبەستن بە لەسێدارەدانی ڕێبەر ئاپۆ و تەسفیەکردنی پەکەکە، بەرنامەی کۆمەڵکوژییان دانابوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە قووڵی و بەرفراوانی هێزی تێکۆشانی لە دژی پیلانگێڕی دەست پێکرد. پەکەکە نەشکێندرا و تەسفیە نەبوو. کۆمەڵگای کوردی لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە جیا نەبوونەوە. بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'، بەرخۆدانێکی گەورەی گیانفیدایی پەرەی سەند. بزووتنەوە و گەل لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە.

ئەمەش ئامانجی لەسێدارەدانی پیلانی ١٥ی شوباتی تێکدا. سەرکردەکانی دەوڵەتی تورکیا ناچار بوون بە قووڵی لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە بکەن. ئەم پێداچوونەوەیە؛ ئەگەر لە سێدارەی بدەین پەکەکە و گەلی کورد لە ئامادەباشیدان. سەرهەڵدان دەکەن داوای لێپرسینەوە دەکەن. هەروەها کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە کە دەوڵەتی تورکیا زۆرترین زیانی پێدەگات. ئەمەیان لەسەر خویان بە مەترسیی زانی. بەڵکو لە شوێنی سیستەمی ئەشکەنجەدان و دابڕان و قڕکردنی ئیمرالی دروست دەکەین، لەژێر ئەم سیستەمەدا بە سیاسەتی داڕزاندن لەناوی دەبەین. بە واتایەکی تر بە جێبەجێکردنی دابەشکراوی پرۆسەکە بکەین. لەسەر ئەو بنەمایە لەسێدارەدان دواخرا.

پاشان سیاسەتی داڕزاندنی ئیمرالیی لەلایەن حکومەتی هاوپەیمانییەوە بە سەرۆکایەتی بولێنت ئەجەویت ئەنجامدرا. ئامانجیان پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەوروپاوە. له چوارچێوه ی پەیوەستبوون به یەکێتیی ئەوروپا، حیسابیان بۆ له ناوبردنی مافه دیموکراسی و ئازادییەکانی گەلی کورد کرد. بەو ئامانجە سیستەمی ئیمرالییەیان دروست کرد و هێرش گۆشەگیریی ئیمرالییان دەستپێکرد. ئیمرالی خۆی وەک هێرشێک بنیات نراوە.

سیستەمی ئیمرالی لە ڕاستیدا درێژەپێدەری هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە. ئەوانەی ئیمرالییان دروستکرد دەیانگوت لە سێدارەدان یەکجار مرۆڤ دەکوژێت، بەڵام لە ئیمرالی ڕۆژانە ١٠ جار مرۆڤ دەمرێت. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ ڕاستییەکانی ئیمرالیی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند. وتی: "لە ئیمرالی مردنی ئاسایی نییە، کوشتن هەیە. سیاسەتی داڕزاندن لە ڕاستیدا لە سێدارەدانێک خراپترە، کە بە تێپەڕبوونی کات بە ئەنجام دەگات". وتیان ڕێبەر ئاپۆ هیچ شتێک دروست نەکات، پەکەکە خۆی نوێ ناکاتەوە، تەسفیە دەکرێت، ڕێبەر بەبێ ڕێکخستن دەمێنێتەوە. بەم شێوەیە بەرخۆدانی ئازادیی کورد لەناو دەچێت. ئەم ئەو حساب و بەراوەردانە بوو لە پلانەکاندا چاوەڕێیان دەکرد. خەباتی ئیمرالیە لەسەر ئەم بنەمایە دەستی پێکرد. ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای هەموو هەلومەرجە سەختەکان بەردەوام بوو لە تێکۆشان و وتی: "دەتوانین بە تێکۆشان ئەم هێرشانە تێکشکێنین. داوای پشتیوانی لە ڕێکخراوەکان و گەل کرد. بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان باوەڕیان بە ڕێبەر ئاپۆ هەبوو و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبازەکانی کرد.

هەموو کەس دەیگوت بۆ مەگەر دەکرێت لە ئیمراڵی تێکۆشان بکرێت؟

بەڵام لێرەدا قۆناغێک کە ئێمە پێی دەڵێین تێکۆشانی دژوار لە ئیمراڵی لە ساڵانی ٢٠٠٠، ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ دەستیپێکرد. ئێمە ئەو رۆژانە بەبیر خۆمان بێنینەوە. ئەوانەی بیانەوێت دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن. کێ چۆن بیری کردووەتەوە و چی نوسیوە. کەس لەو بڕوایەدا نەبوو کە ئەو تێکۆشانەی رێبەر ئاپۆ وتی، جێبەجێ بکرێت. هەمووان دەیانگوتئەوە ئەستەمە. دەیانگوت "مەگەر دەکرێت لە ئیمراڵی تێکۆشان بکرێت. ئیتر ئاپۆ هیچی لەدەست بەرنایات و هیچ شتێک نییە کە بیکات. دەبێت پەکەکە مێشکی خۆی کۆبکاتەوە، ئەو هەموو دەرفەتە لەبەردەستن؛ با بە فیڕۆیان نەدا. ئیتر با شوێن ئاپۆ نەکەون". نەک خەڵکی ئاسایی، بەڵکوو وڵاتاپارێزانی دەوروبەریشمان وایان دەگوت.

کاتێک بەرێوەبەرایەتیمان رایگەیاند، پشتگیری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، رووبەڕووی سوکایەتی زۆر بوونەوە. جا چییان نەدەگوت؟ کاتێک ئەرشیڤەکان هەڵبدرێنەوە، کێ هەڵوێستی چۆنی نیشانداوە، لە پیلاگێری چی تێگەیشتووە، چ وتەیەکی دەردەکەوێت، هەموو ئەوانە دەبینرێن. دۆخەکە بەو رادەیە جددی بوو. دەبێت ئەوە بە سانایی و ئاسایی نەبینرێت. ئەوە تێڕوانینێکی ئاسایی نەبوو. بە گوێرەی خەڵکانی ئاست مامناوەند، لە ئیمراڵی شتێک نەبوو کە بتوانرێت ئەنجام بدرێت. ئەقڵیەتی ئەوانیش ئەقڵیەتێکی مامناوەند بوو، لە زیندانە ئاساییەکان نەدەکرا شتێک بەرهەم بهێندرێت، لە شوێنێکی وەک ئیمراڵی کە بۆ ئەوە دروستکراوە رۆژی ١٠ مرۆڤ بکوژێت، دەتوانرێت جی بکرێت؟ بە کورتی باوەڕیان نەدەکرد کە هیچ شتێک لەوێ دروست بێت.

بەڵام نەیانتوانی لەو راستیە تێبگەن. رێبەر ئاپۆ مرۆڤێکی ئاسایی نییە. ئەو وەک مرۆڤێکی نۆرماڵ نییە. ئەو لە سەرووی ئاساییبوونەوەیە. بڕوای بە هەر شتێک هەبێت دەیکاتە ئامانج و جێبەجێی دەکات. لێوردبوونەوەیەکی گەورەی هەیە، شێوازی خەبات، لایەنی قازانجکردن و داهێنانی هەیە. خاوەن بەهرەیەکی زۆر بەهێزە. دیسپلینی ژیان و خەباتی بە بەهێزترین شێوە هەیە. هیج دەرفەتێکیش نەبێت هێزی تێگەیشتن، بەدواداچوون، هەستکردن، بەرهەمهێنانی ئەندێشەی نوێ، ئاسکراکردنی رەگەزەکانی ژیانی نوێ و بەجێگەیاندنی پراتیک دەخاتەڕوو. ناتوانن لەو راستیە تێبگەن. راستی رێبەرایەتی کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بەرجستە دەبوو، راستی پێشەنگایەتیەکەی و لە راستی ئافرێنەری ئەو تێنەدەگەیشتن یاخود نەیاندەویست تێبگەن. رێبەر ئاپۆشیان وەک خۆیان دەبینی، بەڵام هەموو کەس بەهەڵەداچوون و خەڵەتان.

ئەردۆغان سیاسەتمەدار نییە و ئاکەپەش لە راستیدا پارتێکی سیاسی نییە

لە تێکۆشانی ئیمراڵیدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠٢ هەمووان بەهەڵەدا چوون. بەر لە هەموو کەس خودی ئەجەڤیت بە هەڵەداچوو. کاتێک چاوەڕێی ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەبوون، لە ساڵی ٢٠٠٢دا لە ٢ی ئابی ٢٠٠٢دا سزای لەسێدارەدان لە دەستوری هەمیشەییدا نەهێڵدرا. وابیریان دەکردەوە کە بە دڵنیاییەوە ئەنجامیان بەدەستهێناوە. رێبەر ئاپۆ پارێزنامەی دوو بەشی خۆی لە پاڕێزنامەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بە ناونیشانی "لە دەوڵەتی راهیبی سومەرەوە بەرەو شارستانیەتی دیموکراتیک" دا بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک و کوردستانی ئازادی وەک چارەسەری پرسی کورد خستەڕوو. بەم جۆرە کاتێک دیاری کرد کە تەنیا بە مافە دیموکراسی و ئازادییەکانی گەلی کورد پرسی کورد چارەسەر دەبێت، ئەو کاتە بەرنامەی مافە کەسیەکانی ئەجەڤیت تێکچوو. کتوپر ئەوەندەی نەمابوو لە نەخۆشخانە ئەجەڤیت لە سەرۆکوەزیرانی دووربخرێتەوە. خۆی لە خۆیدا دواتر بەزۆر ناچاریان کرد بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە. ئەجەڤیت جارێکی دیکە وتبووی، "من تێنەگەیشتم بۆجی باخچەلی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد". دەیگوت "بەراستی قۆناغەکەی زۆر باش بەڕێوەدەبرد. ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختە لەکوێوە هات؟" بە بێ ئەوەی کە لە دوو شت تێبگات رۆیشت. یەکەم بۆجی ئەمریکا ئاپۆی رادەستی ئەوان کرد؟ دووەم بۆجی باخچەلی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد؟

بە ئەقڵیەتی تورک بیربکەیەتەوە. پیلانگێریی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بۆجی ئەنجامدرا؟ پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بۆچی ئەنجامدرا؟ هەروەها، باخچەلی بۆچی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٢دا حکومەتی ئەجەڤیتی ناچارکرد کە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات؟ لەبەر ئەوەی سەرنەکەوت، ناچاری کرد. ئیتر نەیتوانی پیلانگێری نێونەتەوەیی بەڕێوەببات. لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ هاوپەیمانی هەڵوەشایەوە، شکستی هێنا و لە بری ئەوە ئاکەپە ئایینی کرایە دەسەڵاتدار. هێزە پیلانگێڕەکان ئەرکی بەڕێوەبردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییان رادەستی تەیب ئەردۆغان و هاوکارەکانی کرد. تەیب ئەردۆغان سیاسەتمەدار نییە، ئاکەپەش لە راستیدا پارتێکی سیاسی نییە. لە مێژووەکەی بڕوانن. پارتێک بە بێ ئەوەی کۆنگرەی گەورەی بەستبێت دێتە سەر حوکم. هەرکە بە بێ بەستنی کۆنگرەی حزب لە هەڵبژاردندا سەرکەوت و بە تەنیا خۆی بووە دەسەڵاتدار. بۆ مەگەر بەو جۆرە مرۆڤ دێتە سەر دەسەڵات؟

 ئەرکدارکرابوو، لەبەر ئەەش بەم جۆرە هاتە سەر دەسەڵات. گوایە بە ئەقڵیەتی ئومەتی ئیسلامی، بە سودوەرگرتن لە هەست و بڕوای مسوڵمانێتی گەلان تورکیا، رێگە نەدەن کە گەلی کورد پشتویانی لە پەکەکە و رێبەر ئاپۆ بکەن. هاوکاری و پشتیوانی گەل بۆ پەکەکە و رێبەر ئاپۆ ببڕن. ئامانجیان ئەوەبوو لە رێگەی هێرشی گێرەشێوێنانەی پاکتاوکارە ناوخۆییەکان، بزوتنەوەکە پارچەپارچە بکەن و لەناوی ببەن. دەیانویست لە رێگەی ئەقڵیەتی ئاکەپە و هێرشەکانیان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەربخەن. ئاکەپە بەم جۆرە گەیشتە دەسەڵات و لەسەر ئەو بنەمایە هێرشی ئەنجامدا.

مێژوو ئەم شۆڕشە زیهنییە مەزنە دەنووسێتەوە

لەکۆتاییدا هەموو هێرشەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ پووچەڵکرانەوە. ئەو هێرشانەی لە ناوخۆ بەدەستی تەسفیەکەران ئەنجام دەدرا، پووچەڵ کرانەوە. چارەسەری ساختەی بەناو ئوممەتی ئیسلامی پووچەڵکرایەوە. بە چی ڕێگەیەک؟ لە ڕێگەی گۆڕینی پارادایمەوە. لەڕێگەی چارەسەری پرسی کوردەوە لەسەر بناغەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، لەڕێگەی چارەسەری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەسەر بناغەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، لەڕێگەی چارەسەری جڤاکی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک، لەڕێگەی پارادایمی جڤاکی دیموکراتیک لەسەر بناغەی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی و بەرنامەی چارەسەری پرسی کورد دەرکەوت. تەنها بۆ پرسی گەلی کوردە؟ بێگومان نەخێر. پارادایمێکی نوێیە بۆ چارەسەری پرسی ئازادیی هەموو بندەستان و بەتایبەت پرسی ژنان. ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمراڵیدا شۆڕشێکی نوێی فیکری پێکهێنا. دژی هێرشەکانی ئاکەپە تێکۆشا. ئەمەش یەکێکە لە مەزنترین پێشکەوتنەکانی مێژوو. یەکێکە لە مەزنترین شۆڕشە فیکریەکان. ڕەنگە تەنانەت یەکەمین شۆڕشیش بێت. دەبێت بەم شێوەیە بیبینین. مێژوو بەم جۆرە دەینووسێتەوە.

کاتێک ئاکەپە بەم شێوەیە تێکشکا، ئیدارەی تورکیادا هیچ هێزێک نەبوو کە بتوانێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدات. تەیب ئەردۆگان و هاوکارەکانی دەیانویست بە پلانی نوێی جیاواز درێژە بەم هێرشە بدەن. بەم جۆرە گەیاندیانە ئەمڕۆ. پلانی جۆراوجۆر دانرا. پلانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ پلانێکی لەم جۆرە بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ گوتی، "سیستەم کودەتا دەکات". لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ پارتی جڤاکی دیموکراتیک داخرا. ڕاستییەکەی، ئاکەپە هێرشی کودەتای دژی سیاسەتی دیموکراتیک ئەنجامدا.

لە کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠١٠ ـەوە ڕێبەر ئاپۆ گوتی "هەلومەرجی گونجاو بۆ تێکۆشانی سیاسی نییە" و لێی کشایەوە. بەم ڕەنگە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٢ پرۆسەیەکی مەزنی شەڕ قەوما. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ ئاکەپە بە فرتوفێڵی جۆراوجۆر بەناوی پرۆسەی چارەسەرەوە هێرشێکی نوێی دەست پێ کرد. ڕێبەر ئاپۆش گوتی: "ئیتر بەرخۆدان دەکەین".

لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥ بەدواوە، لەژێر ناوی پلانی چالاکی لەناوبردن، هێرشێکی سەرتاسەری بە دەستی ئاکەپە پێکهات کە هەر جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە کرد، بە ئامانجی لەناوبردنی گەریلا و تەسفیەکردنی پەکەکە. ئێستا لە کاتێکدا کە ئەم پرۆسەیەی سیستەمی ئیمراڵی و ئەم هێرشانە ٢٥ هەمین ساڵەی خۆیان تەواو دەکەن، دەبینین هەموو ئەو هێرشە پیلانگێڕانەی کە ئاکەپە لەسەر بنەمای پلانی جیا جیا ئەنجامیدا، شکاون و پووچەڵکرانەوە و تێکچوون. هاوکات لە ١٠ ی تشرینی ساڵی ٢٠٢٣، لایەنە ڕۆشنبیر و دیموکراتیک و کرێکاری و سۆسیالیستی جیهانی لە ٧٤ وڵاتی جیهاندا چالاکییەکی نوێیان ئەنجامدا، ئەوەش بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئێستە لە ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نیونەتەوەی ١٥ ی شوبات پێشوازی لە چالاکییەکی وەها دەکرێت. گەلی کورد و دۆستەکانیان لە هەموو شوێنێک ڕاپەڕیون. لە هەموو شوێنێکی جیهان ڕۆژانە ڕاگەیاندراو، پانێڵ، دیبەیت، ڕۆژی خوێندنەوە، شەرمەزارکردن، گردبوونەوە و خۆپیشاندان هەیە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لە هەر چوار پارچەی کوردستانیش وەهایە. ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک لەسەر پێیە. لە باکوری کوردستان ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ١ی شوبات دەستی پێکرد. گەنجان لە ئەوروپا ڕێپێوان دەکەن. گەلی کورد لە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵگرتنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی هەڵوێستی گشتی خۆی نیشان دەدات. بە هەمووانی پیشان دەدات کە جڤاکی کوردی چی دەوێت. ڕێپێوانێکی وەها مەزن هەیە.

گەریلا شکستی ئیدارەی ئەردۆگانیشی ڕاگەیاند

چالاکییەکانی گەریلا ئەمەیان کرد. لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم، ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەم دواییانە لە ١٢ی کانوونی دووەم، کە ئاکەپە و مەهەپە گورزی قورسیان بەرکەوت. لە ڕاستیدا ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئیدارەی ئەردۆگانیان تێکشکاندووە کە بەرپرسە لە گۆشەگیری و کۆمەڵکوژییەکان.

ڕاستیەکەی، گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیدا وەک ڤیان پیلانگێڕییەکە ڕەتدەکەنەوە. ئیمرالی نایەوێت لەگەڵ سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا بژی. هەروەها گەریلاکانی زاپ بە شێوازی لێدانی خۆیان بەرخۆدان دەکەن. بەو باوەڕ و بانگەشەیەوە دەیەوێت پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات و سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی هەڵوەشێنێتەوە.

سیستەمی ئیمراڵی، سیستەمی قڕکردنە

ئێمە لێرەدا کۆمەڵێک پێکهێنەری سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی ئاشکرا دەکەین. ئەمە سیستەمێکی بەڕێوەبردنە. ئەم شوێنە، زیندان و شوێنی بەدیلگرتن نییە. نابێت فریو بدرێین. سیستەمی ئیمراڵی ٢٥ ساڵە بە تەواوەتی لە ئەنجامی هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەریهەڵداوە. هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئامانجی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو. هەروەها سیستەمی ئیمراڵی بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ دامەزرا. ئەم سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە کە بۆ قڕکردنی کورد دامەزراوە. لە ڕاستیدا ٢٥ ساڵە هێرشەکانی قڕکردن بۆ سەر گەل لە سیستەمی ئیمراڵییەوە بەڕێوەدەبرێن. ئێمە پێشتر بە ڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە کوردستان بە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهان و بە بەڕێوەبردنی هاوبەشی ئەم دەوڵەتە نەتەوانەی کە قڕکردن لە کوردستاندا دەسەپێنن بەڕێوە دەبرا. بە پەیماننامەکانی وەک (CENTO) و بەغدا و سەعادەت ئاباد بەڕێوەدەبرا. تەواوی ئەو ماوەیە لەڕێگەی ڕەوش ئاوارتەوە بەڕێوە دەبرا. لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا ئیمراڵی بە سیستمی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری و قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. بۆیە سیستەمی ئیمراڵی سیستەمی قڕکردنە. دەتوانین بڵێین سیستەمێکی بەڕێوەبردنی هاوبەشە کە قڕکردنی کوردی تێدا بەڕێوەدەبرێت. تەنیا سیستەمی دەوڵەتی تورک نییە. تەنیا سیستەمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە نییە. لە ڕاستیدا ئەوە ئەو سیستەمەیە کە لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی جیهانەوە سەریهەڵداوە، کە گوزراشت لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، لەلایەن ناتۆوە بەڕێوەدەبرێت و بە پێشەنگایەتی وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئینگلتەرا و ئیسرائیل دەخوازرێت بەڕێوە ببرێت. واتە سیستەمێکی بەڕێوەبردنە کە لەسەر بناغەی سیاسەتی قڕکردنی کورد دروست بووە. ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی: "کاتێک هاتمە ئیمراڵی، سی پی تیم لە بەردەممدا بینی" یانی ئەوەندە هاوبەش و هاوکارن. لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک بە تەنیا ناتوانێت ئیمراڵی بەڕێوە ببات. دەوڵەتی تورک ئاشکرای کرد کە پاسەوانێکە. ئەم شوێنە ئیدارەیەکی هاوبەشە. سیستەمی بەڕێوەبردنی هاوبەشی پێشەنگەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی جیهان و  ئەو حکومەتی دەوڵەتانەیە لە کوردستان بەگوێرەی سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە دامەزراون. هێرشی قڕکردن بۆ سەر کوردستان لەسەر بناغەی سیستەمی ئیمراڵی ئەنجام دەدرێت. چونکە ڕێبەر ئاپۆ گوزارشت لە ئیرادەی گەلی کورد دەکات بۆ ئازادی و هەبوون. ئەم هێرشە دژ بە ئیرادە، بناغەی هێرشی قڕکردنی کوردە. بۆیە پێویستە بە باشی لە سیستەمی ئیمراڵی تێبگەین. پێویستە بەڕاستی هەست بکەین. پێویستە ئەمە وەک شتێکی ئاسایی نەبینین.

ماسکەکان کەوتن و ڕاستیەکان دەرکەوتن

ئەم سیستەمە لە ٢٥ هەمین ساڵەی خۆیدایە. کاتێک ئەم سیستەمە پێ دەنێتە یادی ٢٦ ساڵەی خۆیەوە، پێویستە هەمووان بە باشی بیربکەنەوە. ئەوانەی لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لە سایەی سیستەمی ئیمراڵی ستەم لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، هێرش و قڕکردن لە سەر گەلی کورد دەسەپێنن، کەی دەبینن کە چەندە سووکایەتی و تاوانێکی گەورەیان بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامداوە؟ پێویستە ئێستا ببینن. ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل، ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەموویان پێویستە ئێستا ببینن. ئەمە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ تا کەی ئەم دوژمنایەتییە بەرامبەر کورد بەردەوام دەبێت؟ تا کەی ئەم سوکایەتیە بە گەلی کورد دەکرێت؟ کورد چی بە ئەوان کردووە؟ بۆ ئەوەندە ڕقیان لە کوردە؟ بۆچی لە ناوبردنی کورد بەردەوامە؟ ئایا کورد مافی هەبوون و ژیانێکی ئازادی نییە؟ کۆنترین گەلە لە مێژوودا.

گەلی میزۆپۆتامیایە کە شارستانیەت و مرۆڤایەتی تێیدا پەرەی سەندووە. ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کورد چۆن نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی و شارستانیەت دەکەن؟ ئیتر ماسکەکان کەوتن و ڕاستییەکان دەرکەتن. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە ڕوون بووییەوە. ڕاستی دەرکەوت. پێویستە ئیتر دەستی لێ هەڵبگیرێت. ئیتر ناتوانن درێژە بەم سیستەمە بدەن. هەروەها پێویستە بەردەوام نەبێت. پێویستە هەمووان بزانن ئەگەر زیاتر بەردەوام بن لەمە، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندتر دەبنەوە. هێندەی کاردانەوەکانی گەلی کورد و ژنانی کورد و گەنجانی کورد، ڕووبەڕووی کاردانەوەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو مرۆڤایەتی و هەموو ژنان دەبنەوە. ئەگەر هێرشەکانیان بەم ڕادەیە بەردەوام بێت، پێویستە بزانن کە تێکۆشانمان لە دژیان زیاتر بڵاودەبێتەوە و پێش دەکەوێت.

هەر بۆیە پێویستە هەمووان یادی ٢٥ ساڵە وەک نرخاندنێکی نوێ ببینن. پێویستە بۆ ئەوانەی ئەم پیلانگێڕییەیان سازکردووە و ئەوانەی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵیان بونیادناوە و تا ئەمڕۆش بەڕێوەی دەبەن، ئەمە بکەن. پێویستە جڤاک و ئیدارەی تورکیا و سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران و هەموو لایەک ئەم کارە بکەن. چونکە تەحەدای ئەوان کراوە، ئێمەش دەیکەین و بەردەوام دەبین.

٢٦ هەمین ساڵی بەرخۆدان دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی جیهانی

هەڵبەتە لە بەشی داهاتوودا لەسەر لێپرسینەوەیەکی نوێ دەوەستین. بەرخۆدانی ئیمراڵی چییە؟ پێویستە چ وانەیەک لێی فێربین؟ چۆن لە ساڵی  ٢٦ هەمین نزیک ببینەوە؟ دڵنیاین لەوەی کە لێپرسینەوەیەکی نوێ دەکرێت. بەڵام با هەمووان بزانن؛ لە یادی ٢٥ ساڵەیدا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەک دڕندانەترین هێرش لە مێژوودا، وەک دوژمنی مرۆڤایەتی چووە مێژووەوە. پەڵەیەکی ڕەشە بە ڕوخساری تاوانبارانەوە. ناڕەواترین و نامەردانەترین هێرشە لە مێژوودا. سەرەڕای ئەمەش ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و دۆستەکانیان ٢٥ ساڵە ڕانەوەستاون، بەرخۆدانیان کرد و پیلانگێڕیەکەیان پووچەڵ کردەوە. زۆر جار و دەیان و تەنانەت سەدان جاریش هێرشی پیلانگێڕەکانیان پووچەڵ کردەوە. لە ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیەکەدا هەڵمەتێک دەکەین بۆ لەناوبردنی بەتەواوەتی. ٢٦ هەمین ساڵی بەرخۆدان ساڵی سەرکەوتن دەکەینە ساڵی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی جیهانی. سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردن لەناودەبەین. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە ڕێگە دەکەینەوە بۆ ئازادی کوردستان و دیموکراتیکبوونی تورکیا.