ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان لەبارەی شەڕ و تێکۆشان لە زاپ تا دێرسیم، هەڕەشەی فاشیستەکان لە سەر گۆڕەپانەکان، هێرشەکانی پاکتاوکاری لەسەر شۆڕشی رۆژئاوا و ٤٢هەمین ساڵیادی بەرخودانی ١٤ی تەمووز قسەی بۆ مەدیا خەبەر تیڤی کرد.
رۆژەڤ پڕ و گەرم گوڕە، جموجۆڵێکی بەرچاو هەیە. با لە گۆشەگیری و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیرییەوە دەستپێبکەین..
سەرەتا بەڕێزەوە سڵاو ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەکەم. هەروەها سڵاو لەسەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە لە چوارچێووەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی کە لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەستیپێکراوە، بە رێزەوە سڵاویان ئاراستە دەکەم و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لە بنچینەی هەموو شتێکدا پرسی کورد هەیە، هەربۆیە شوێنی بەڕێوەبردنی پرسی کوردیش سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵییە. رێبەر ئاپۆ لەناو سیستمێکی بەو جۆرە راگیراوە. ئەو هێزانەی کە پرسی کوردیان خوڵقاندووە دەترسن کە تەنیا یەک وشەی لەو چوارچێوەدا بێتە دەرەوە. لەبەر ئەوەش گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن بەردەوامە. بێگومان لە بەرامبەر ئەوەش تێکۆشان هەیە. پێشتریش هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد، هەموو شتێک بە تێکۆشانێکی ٢٤ کاتژمێری بە دڵ و بە گیان بەدەست دەهێندرێت. ئەو راستیە زیاتر بڵاودەبێتەوە. لەبەر ئەوەش تێکۆشانێکی گرنگ هەیە کە پەرەی پێدەدرێت. تێکۆشانی یاسایی هەیە، تێکۆشانی جەماوەری هەیە. بەرخودانی قارەمانانەی گەریلا هەیە. وەک بزوتنەوە، وەک گەل، وەک دۆستانی شۆڕشگێڕ، دیموکرات، چەپ و سۆسیالیست لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئێمە تێکۆشانێک لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەبەین. لایەن و رەهەندی یاسایی ئەم تێکۆشانە زیاتر فراوان دەبێت.
ئێمە پێشتریش وتمان؛ ئەم سیستمەی ئیمراڵی لەناو یاسادا جێگەی نابێتەوە. لە هەموو لایەکەوە لاوازە، بەڵام لاوازترین لایەنی لایەنی یاساییە. ئەوە زیاتر دەردەکەوێت. هەموو لایەنەکان، بەتایبەتی لایەنە یاساییەکان گوشارێک دەکات. نوسینگەی پارێزەرانی پاریس روو لە سی پی تی هەوڵێکی خستەگەڕ. بانگەوازەکەی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان هەبوو. پارێزەران زانیاری گرنگیان بە سی پی تی دا. پێستریش ئەوەمان خستبووەڕوو؛ ئێمە دەمانەوێت تێبگەین دۆخی راستەقینەی سی پی تی جییە. بەڵام پارێزەران دۆخی راستەقینەی ئەوێیان خستەبەرچاو. بۆ نمونە لە ئازەربایجان دەستوەردان هەبوو. لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەی کە بۆ ئیمراڵی ناتوانن هیچ شتێک بڵێن، لە ئازەربایجان وتیان. دەرکەوت بەو جۆرە نییە کە دەڵێن. هەربۆیە مامەڵەی سیاسی سی پی تی، مامەڵەی ئەنجومەنی ئەوروپایە. لەبەر ئەوەش بە شێوەی یاسایی مامەڵە ناکەن، ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
پارێزەران ئاشکرایان کرد، لە ساڵی ٢٠١٢ بەدواوە بریارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکرێن. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئاماژەی بە ئەشکەنجە کردبوو بەڵام بریارەکەی جێبەجێ نەکردبوو. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و رێکخراوە بەرپرسیارەکان ناتوانن جێبەجێی بکەن. واتە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەم جۆرە لەناو سیاسەتێکی قڕکەر و بێباکانەدایە. لە راستیدا ئەو رێکخراوانەی وەک رێکخراوەی دیموکراتیکی نێونەتەوەیی، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایان پێدەوترێت، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ ناکەن. واتە یاسایی و دیموکراتیک مامەڵە ناکەن. بە شێوەیەکی مرۆڤانە مامەڵە ناکەن. تا دواپلە لە ناو هەڵوێستێکی بەرژەوەندیپارێزانە و سیاسیدان. لەبەر ئەوەشە دەبنە هاوبەشی ئەم تاوانە.
تێکۆشانێکی جەماوەری بەرامبەر بەمە گرنگە. لە هەموو گۆڕەپانێکدا، لە چوار لای جیهان تێکۆشان لەئارادایە. بێگومان دەبێت باشتر بەهێز بکرێت، پەرەپێبدرێت، هەمیشەیی بکرێت و بڵاوبکرێتەوە. تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ناتوانرێت لاوازبکرێت. ناتوانرێت سست بکرێت. بە پێچەوانە دەبێت هەموو کات بەهێزتر بکرێت، فراوانتر بکرێت.
بێگومان زۆر کێشەی دیکە بوونیان هەیە. کێشەی کوردەکان، ژنان، گەنجان، گەلان، گەلانی تورکیا، لە جیهان پرسەکانی کرێکاران، رەنجدەران، هەمووان خاوەنی کێشەن. کێشەی ئابوری، سیاسی، دیموکراتیک، مافەکانی مرۆڤ بوونیان هەیە. لەوپێناوەدا تێکۆشان دەکرێت. بێگومان دەبێت تێکۆشان هەبێت. بەتایبەتی لە تورکیا لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەبێت تێکۆشان بکرێت. لەسەر بنەمای هەموو جۆرە کێشەیەک دەبێت تێکۆشانی ئاڵترناتیڤ بەڕێوەببرێت، بەڵام دەبێت ئەو تێکۆشانە لەگەڵ تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ یەکبگرێت. واتە بە شێوەی دابڕاو لەوە ناکرێت. خاڵی هاوبەش تێکۆشان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی ئازادی هەموان و دامەزراندنی بەڕێوەبەریەکی دیموکراتیک بۆ هەموان بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە بەتسراوەتەوە. ئازادی و دیموکراتیکبوونی گەلی کورد، ژنان، گەنان، گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی، بە شکاندنی سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی، بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەستراوەتەوە. رێبەر ئاپۆ وتبووی: "ئەگەر من ژیانی خۆم لە ئاستی سەدا سەد بە ئازادی و هەبوونی گەلی کوردەوە ئاوێتە نەکردایە، نەمدەتوانی بەو رادەیە لە پرسی کورد تێبگەم، چارەسەری بکەم و کارێکی سەرکەوتووانە بەڕێوەببەم". وەک گەلی کورد، ژنان، گەنجان، گەل دەبێت هەبوونی خۆی و ژیانی دیموکراتیکی ئازادی خۆی بە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ یەکانگیر بکەن. رێگەی سەرکەوتن بەم جۆرەیە. ئازادی و دیموکراسی بەم جۆرە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت. لەبەر ئەوەش دەبێت تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەبچێت. دەبێت ئێمە هەموومان لەو بابەتەدا وریابین. نابێت هێز و دەرفەتەکانمان پارچەپارچە و پرش و بڵاوبکەین.
هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە تێکۆشاندان. تێکۆشانی گەنجان لە ئارادایە. لە دەرەوەی وڵات لەم دواییەدا گەنجان لە پاریس چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا. بێگومان دەبێت بیکەن. رۆژەڤی سەرەکی گەنجان لە جیهان کەوتنە ژێرکاریگەری پاڕادایمی رێبەرایەتی، رۆژەڤی گەنجانی کورد دەبێت تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بێت. ٢٤ کاتژمێر لەناو تێکۆشانێکی بەوجۆرەدابن. لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی دیکە نابێت. هەبوون بە شێوەیەکی دیکە، تێکۆشان ئازادی بە شێوەیەکی دیکە، سەرکەوتن بە شێوەیەکی دیکە نابێت. هەربۆیە بە تایبەتی گەنجانی کورد دەبێت پێشەنگایەتی بکەن. دەبێت گرنگی بە هەموو کێشەکانی پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات بدەن. لە بنچینەی تێکۆساندا، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەیە. لەبەر ئەوەی هۆکاری بەردەوامی هەموو کێشەکان، سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵییە. رێبەر ئاپۆ لەناو سیستمێکی بەو جۆرەدا راگیراوە. واتە پرسی کوردە. لە دژی کوردان قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. پرسی کورد چارەسەر ناکرێت. هەربۆیە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد وەک گۆشت و نینۆکە. ئەگەر گەنجانی کورد پێشەنگی تێکۆشانی بەو جۆرەن ئەو کاتە لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادیمان دەبێت باشتر چالاکی بکەن، بە هەمیشەیی بکەن. هەروەها دەبێت پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد، رەنجدەران و گەلان بکەن.
پێویستە لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕیی ڕادیکاڵ بەرەنگاری تیرۆری فاشیستی ببینەوە
شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا چڕ بووەتەوە. لە قۆناغێکی وادا هەموو چاوەکان لەسەر زاپ و مەتینایە. ئۆپەراسیۆنی گەریلاکانمان بینی کە لە مانگی حوزەیران لە باکور ئەنجامدرا. چۆن دەبێ ئەمە ببینین وهەڵسەنگاندنی بۆ بکەین؟
بەڵێ پێش هەموو شتێک لە کەسایەتی شیخموس، بریتان و بروسکدا بە ڕێز وحورمەتەوە هەموو هەڤاڵانی شەهید کە لە بەرخۆدانی باکوردا شەهید بوون بە بیر دێنمەوە. بەڕاستی پێویستە بە دروستی لێیان تێبگەین و یادەوەرییەکانیان بپارێزین. ئەمە شەڕێکی ئاسایی نییە، خوڵقاندنی بەرخۆدانێکی وا لە باکور لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا مانایەکی جیاوازی هەیە. لەو چوارچێوەیەدا لە هەرێمەکانی زاگرۆس لە ئاڤاشینەوە تا گەڤەر هێرش ئەنجامدرا. لە بوتان ململانێیەک ڕوویدا. لە گابار و ماوا هەروەها شەڕ دروست بوو. لە مێردین لەسەر هێڵی کەربۆران شەڕ دروست بوو. لە ئێستادا شەڕ لە هێڵی سەرحەد هەیە. بە واتایەکی تر فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە بەهار و بە تایبەت لە هاویندا دەستی بە هێرشەکانی کردووە. بە واتایەکی تر هەموو بەشەکانی باکور گۆڕەپانی شەڕە. لە لایەکی دیکەوە لە شارەکاندا بەرخۆدان هەیە. جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە گشتی هەموو ڕۆژێک چالاکی دەکەن. شەڕڤانانی یەپەسە چالاکیی دەکەن. لە شارەکانیشدا ڕەوتێکی بەرخۆدان لەو شێوەیە لە ئارادایە. شەڕی دژە فاشیستی، یەکگرتوو، تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتوومان وردە وردە لە پەرەسەندن و زیندوو بوونەوە دایە و لە باکور بە ئۆپەراسیۆنی گەریلا و شەڕڤانان پەرەدەستێنێت. ئەمە دۆخێکی نوێ و گرنگە. بە بەراورد لەگەڵ 1-2 ساڵی ڕابردوودا گرنگە. بەگشتی گرنگە کە بە دروستی ئەنجام بدرێت. بێگومان پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەیەکی زیاتر پێویستە. لەم ڕووەوە سڵاو دەنێرم بۆ هەموو ئەوانەی تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەن. هەروەها سڵاو لە ئۆپەراسیۆن و بەرخۆدانەکانیان دەکەم. پێویستمان بە پەرە پێدانی زیاترە.
بۆ ئەوەی تێکۆشان دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببەن و ئەنجامی خوازراو بەدیبهێنن، زۆر پێویستە لەم ڕووەوە لە هەموو ناوچەکانی باکور و تورکیا شاخ، دەشت و شارەکان بکرێنە گۆڕەپانی شەڕ و بەرخۆدان دژی فاشیست. دەبێ بزانین چۆن بەرەنگاری سیاسەتی تیرۆری فاشیستی ببینەوە بە شێوەی شۆڕشگێڕیی رادیکاڵ. دەبێت بزانین چۆن لێپرسینەوە لە هێرشبەرانی فاشیست بکەین و تۆڵەیان لێ بکەینەوە. ئەگەر ئەمە ڕوونەدا، واتە ئەگەر لەسەر کردەوەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێت و ئەگەر وڵامی هەر هێرشێک نەدرێتەوە، ناتوانرێت شکست بە فاشیزم بهێنرێت و هێرشەکانی فاشیست ڕابگیردرێت و یەگرتنی جەماوەر مەحاڵ دەبێت. لەم پێوەندییەدا، بە تایبەتی دەبێت هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان، هێزەکانی چەپ و سۆسیالیست، تێکۆشانیان ڕادیکاڵتر و کاریگەرتر بکەنەوە. ئەمەش ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا و شەڕڤانان دەبینرێت و پێشەنگایەتی بۆ دەکەن. لە ڕاستیدا هەبەدەهە گەیشتوەتە ئاستێکی بەرچاو. لە ڕاستیدا بە بۆچوونی ئێمە دەبێ زۆر پێشکەوتووتر و بەهێزتر پەرە بە تێکۆشانەکانی بدات. پرسێکی جیایە. بەڵام ئەوەی کە هەیە زۆر گرنگە. پێویستە لەم بوارەوە زۆر بەهێزتر پەرە بە تێکۆشان بدەین.
هێرشی نوێ لە سەر هێڵەکانی زاپ و مەتینا لە بەرنامەی کاردایە. زانیاری لەسەر ئەم داگیرکارییە چییە کە لەلایەن پەدەکە و عێراقەوە پشتیوانی دەکرێت؟ دوایین بارودۆخی ناوچەکە چۆنە؟
هاوکات لەگەڵ ٣ی تەمموزدا هەندێک دۆخی نوێ دروست بووە. هاوسەرۆکایەتیمان بارودۆخ و هەڵوێستی ئێمەی لەسەر شەڕی زاپ و مەتینا و شەڕی سەرجەم هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ڕوونکردەوە. ڕێکخستنە پەیوەندیدارەکانی هەپەگە ڕۆژانە زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە. کەواتە تا ڕادەیەک ڕوونە کە چی ڕوودەدات. لێرە چی نوێیە؟ ئەوەیە کە؛ یەکە تانک و زرێپۆشەکانی تورکیا بە ئاسانی بە ڕێگاکانی عێراق کە لە ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدایە لە هاتووچوودا بوون و لە هەندێک شوێن جێگیر بوون. هەندێک شوێنی نوێیان دروست کرد. لەسەر ئەم بنەمایەش دەیانەوێت هێرشی داگیرکاری ئەنجام بدەن. حکومەتی عێراق بێدەنگە و ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە. پەدەکە لە ڕاستیدا پشتگیری و یارمەتیدەرە. شوێنەکانی خۆیان چۆڵ دەکەن و ڕادەستی هێزەکانی تورکیا دەکەن. لە زۆر ناوچەدا کۆنتڕۆڵ لە دەستی سوپای تورکدایە. بەڕوونی شتێکی وا هەیە. لە بەغدا بڕیاریان لەسەرداوە. مەسعود بارزانی چوو بۆ بەغدا و ئەوانیش ڕەزایەتی خۆیان ڕاگەیاند و لە شەوی ٣ی تەمموزەوە سەربازەکان بە هەمان شێوە دەستیان بە جوڵە کردەوە.
ئەم هێرشە داگیرکارییانە ناسراون. بۆیە شتێکی تازە کە دەستی پێکردبێت نییە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦سوپای تورک هێرشە داگیرکارییەکانی لە جەرابلوسەوە بەرەو سوریا و بەرەو عێراق دەستیپێکرد و سنووری چوکورجای بەزاند. کەواتە ٩ ساڵ لەم هێرشانە تێپەڕیوە. دۆخێکی لەم شێوەیە لەسەر بنەمای شەڕێکی ٩ ساڵە لە ئارادایە. ئەو ڕۆژە مەسعود بارزانی لە ئەنقەرە بوو. بە واتایەکی تر، وەک چۆن مەسعود بارزانی لە بەغدا بوو کاتێک هێرشەکان لە ٣ی تەمموزدا دەستی پێکرد – واتە بە ڕەزایەتی بەغداد – ئەنقەرە فەرمانی هێرشەکەی دەرکرد. مەسعود بارزانی لە ئەنقەرە بوو. پێکەوە بڕیاریان دا. پێکەوە فەرمانیان دا. واژۆی مەسعود بارزانی زیاتر لە هەموو کەسێک لە پشت هێرشە داگیرکارییەکان و لکاندنی باشووری کوردستان بە تورکیەوەیە. لە هەموو کەس زیاتر لەو بوارەوە کار دەکات. کەواتە واژۆی ئەو لە پشت ئەو هەموو کارە گڵاوەکانەوە دەردەکەوێت. دەبێت ئەم دۆخە وەکوو خۆی ببینرێت. کەواتە ئەم هێرشانەی ئێستا نوێ نین، ئەمجارەیان هێرشی داگیرکاری دەستی پێکردووە. لە ساڵی٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ گەیشتووتە ئاستێکی جیاواز. دواجار لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هێرشێکی نوێیان بۆ سەر هێڵی مەتینا دەستپێکرد. ناوەندی ڕاگەیاندنی ئێمە ئەمەی ڕاگەیاند. پلانەکە ئەوە بوو کە هەنگاو بە هەنگاو دەست بەسەر هەرێمەکاندا بگیرێت. ئەمەش بە واتای دەستبەسەرداگرتنی شوێنە چۆڵەکانە، هەنگاونان بەرەو داگیرکردنی شوێنی نوێن، هەنگاو بە هەنگاو، دەست بەسەر شوێنە گەورە و بچووکەکانی ناوچەکە بگرن. بەم شێوەیە هەوڵیان دا لە ٣ی تەمموزەوە، بە هەموو ڕێگایەکی زەوینی بچنە ناو زۆرێک لە ناوچەکانی مەتینا، بە واتایەکی تر تانک و یەکە زرێپۆشەکان لە ڕێگای بامەڕنێ، ئەنیشکێ، قادیش، ئامێدی، دێرەلووک و شیلادزێدا لە هاتوو چۆدان. هاتن و هەوڵ دەدەن هێڵی سەرگەلێ بگرن و هەروەها هەوڵ دەدەن هێڵی دێرەلوک بگرن. واتە دەیانەوێت دۆڵی زاپ، دۆڵی دێرەلۆک کە بەشێکە لە زاپ و بە تەواوی هەرێمی مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ لە باشوورەوە بە یەکە زرێپۆشەکانیان گەمارۆ بدەن و بیخەنە دەستی خۆیان. لە لایەکی تریشەوە هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن. هەوڵ دەدەن داوێنەکانی هەرێمی مەتینا وەک شاخی بەهار لە ڕۆژئاوای زاپ بخەنە دەستی خۆیان.
لە پراکتیکدا لکاندن دەکات
دەتوانین بەم شێوەیە باسی بکەین. لە ماوەکانی پێشودا هێرشە سەربازییەکان لە ڕووی گورزی ئاسمانی، دابەزاندی سەرباز لە ئاسمانەوە، لە زەمینیشەوە بەتەواوەتی لە بەرەپێشچوون وەستابوو. سوپای تورک ساڵانێک بەم شێوەیە هاتە ناو هەندێک هەرێمەوە بەڵام سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا و نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. نمونەیەک؛ لە ماوەی سێ ساڵدا نەیتوانی شاخێک داگیربکات. هەرچەندی هێرش دەکرد ئەوەندە بەدەستی گەریلا گورزی دەخوارد. بە بەرخۆدانەکانی گەریلا توشی شکست هات. ئەوەی بۆ ڕوونبوویەوە کە بەم ڕێبازە ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لە ئیستاشدا لەگەڵ پەدەکە و عێراقدا لەو سەوداکاریی و دیپلۆماسیەتەوە کە لەزستانەوە دەستیپێکردووە، بە هێزی زریپۆشی دەیەوێت هەرێمەکە داگیربکەن، ئەنجام بەدەست بخەن. یانی دەیانەوێت بچنە جێگەیەک کە پێشتر نەیاتوانیبوو بێتە ناوی، بەرخۆدانی گەریلا توشی شکست بکەن. بۆ ئەمەش کۆنترۆڵ دادەنێن. لەو دەڤەرە هەموو دەرفەتەکان ڕادەستی سوپای تورک کراون. لەو هێڵەی کە باسمکرد سنور دەکێشێت. گۆڕەپانی باکووری ئەو هێڵە بەتەواوی لە دەستی دەوڵەتی تورکدایە. لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری پەدەکە و عێراقدا نەماوە. لکاندن ئەمەیە. لە پراکتیکدا لکاندن دەکات. ئەمە وەک لکاندن پێناسە دەکرێت. پێناسەکردنی درووست هەر ئەمەیە. تێدەگەم لەوەی کە بەڕیوەبەری پەدەکە و عێراق هەندێک هەرێمیان بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر دوور لەسنور بە ناوی هەرێمی دابڕێندراو (تامپۆن) فرۆشتووە بە دەوڵەتی تورک. لە بەرامبەر هەندێک شتدا ئەم کارانەیان کردووە. دەیانگوت پەیوەندی ئابووری دروستەکەن، لەگەڵ عێراقدا ڕێکەوتن نامە واژوو دەکەن.
پەدەکە نۆکەری دەکات. بۆ کارەکانی هیچ شتێکی دیکە نیە بۆ گوتن. بەم شێوەیە هەرێمێکی بەرفراوان دەفرۆشێتە دەوڵەتی تورک. پێویستە هەموو کەسێک ئەمەی بەم شێوەیە زانیبێت. ڕای گشتی جیهانی، گەلی باشوورمان، گەلانی عێراق پێویستە ئەمەیان زانیبێت. لە ٣ی تەموزەوە بەشێوەکەی فەرمی بەڵێی بۆ کردووە. ئەمە قبوڵ نەکراوە. ئەوەی بەڕێوەبەری پەدەکە و عێراق لە ٣ی تەموزەوە بڕیاری لەسەرداوە، ئەم فرۆشتنەیە. لەسەر ئەم بنەمایە گوندەکان چۆڵ دەکات، بە شێوەیەکی نەبراوە بۆردوومانی گوندەکان دەکات. بەم شێوە هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، حەفتانین دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی ئیداری و سەربازی دەوڵەتی تورک. خواستیانە ئەو دەڤەرانە لە هەموو ڕوویەکەوە چۆڵکەن، هەڵیوەشێننەوە، بیسوتێنن. هەربۆخۆی ئەمەی بەسەر چەندین گوندا هێناوە. لە ئێستادا بە بۆردوومانکردن، بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، بە چاوترساندن هەوڵی ئەوەدەدەن خەڵکەکە ڕەوبکات و ئەو هەرێمانە چۆڵ ببێت. دۆخی ئێستا بەم شێوەیە.
هەڵوێستی گەریلا، گەلی باشوور و عێراق ئەنجامەکانی دیاری دەکات
ئایە ئەمە دێتە ئاراوە؟ خواستی دەوڵەتی تورک ئەمەیە. ئەوەی عێراق و پەدەکە قبوڵیانکردووە ئەو شێوەیە. بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانی گەورەی گەریلا هەیە. هەموو ڕۆژێک شەڕ ڕوودەدات. چالاکی ئەنجام دەدرێت. گەریلا ڕۆژانە ١٠-١٥ چالاکی ئەنجام دەدات. جێگەی دیکەش هەیە؛ بەیەک شاخ، بە شاخی بەهارەوە سەرقاڵبوون. لە چاپەمەنیەکاندا ڕاگەیاندراوە کە هێزێکی کەمییان لە جێگەیەکی بچوکدا داناوە. بە هەلیکۆپتەر هێرشی دەکەنەسەر، ناتوانن هێزەکانیان لەو هەرێمە دانێنن. کەواتا بەرخۆدان هەیە. هەڵوێستی ڕای گشتی ئەبێ چۆن بێت؟ بەرخۆدانی گەریلا، نزیکایەتی گەلی باشوور و عێراق بۆ ئەم بابەتە، هەڵویستی گەلی کورد و ڕای گشتی ئەنجامەکان دیاری دەکەن. بە دڵنیاییەوە ئەمە خواستی ئەوانە. مرۆڤ دەتوانێ ڕەوشەکە کورتبکاتەوە و باسی لێبکات.
دەوڵەتی تورک ناتوانێت پلانەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەئەنجام بگەیەنێت
باشە ئەمە چی مانایەک دەگەیەنێت؟ ڕاستە تەیب ئەردۆغان دەیگوت ٤٠ کیلۆمەتر دێنە ناوەوە و دەیبەن. یانی لەم ئاستەدا خواستێتی بەرفراوانی بکات. لە زستاندا سەوداکارییەکەی لەم شێوەیەی کرد. دەوڵەت باخچەلی دەڵێت بە تەواوی موسڵ، کەرکوک بەدەست بخەین. بەشێوەیەکی فەرمی ئەمەی ئاشکرا کرد. پێویستە گەلی باشوور، گەلانی عێراقیش ئەمە بزانن. بۆئەوەی لەم ئاستەدا هێرش بکەن هێزیان پەیدانەکرد، دەرفەتییان بەدەست نەهێنا. باوەڕیان بەوە نەبوو سەرکەون. تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو؛ لە هاوینی ٢٠٢٤دا کۆتای بە پەکەکە دێنین. ئەوە چووینە ناو پایزەوە هێشتا لەهەوڵی ئەوەدایە هێزەکانی لە چەند گردۆڵکەدا دابنێ و بەدەستی بهێنێت. لە راستیدا چەندین گۆڕەپان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەبوون. دەیانگوت هێرشی ئەو دەڤەرانە دەکەین، نەیانتوانی بیکەن، هێزەکانیان بەشی ئەوە ناکات. پێویستە ئەمە ببێنرێت. مەبەستم:
یەک؛ دەوڵەتی تورک ئەو پلانانەی بۆ ٢٠٢٤ داینابوو نەیتوانی بەئەنجامی بگەیەنێت. لە ئێستادا ئەوەی هەیە نزمترین پلانە
دوو؛ ئەوەی لە ٣ی تەموزەوە دەستیپێکردووە لکاندنە، لە پراکتیکدا لکاندن ئەنجام دەدرێت. لە گۆرەپانێکی بەرفراواندا لە ڕووی بەڕێوەبەری، ئیداری بە ناوی هەرێمی دابڕێندراو (تامپۆن) دەکەوێتە دەستی دەوڵەتی تورک.
سێ؛ نازانرێت ئەنجامەکان لە گۆڕەپانەکاندا چۆن دەبێت. یانی هەوڵی ئەوەیان دا لە زەمینەوە ڕێگاکە بکەنەوە، لە ئاسمانەوە توانای ئەوەیان نیە لە گۆڕەپانەکەدا سەروەربێت. بەڵام سەرنەکەوتن.
ئێستا ئەم یەکە زریپۆشانە هێزێکی چۆنیان دەداتێ؟ بێگومان ئەوەش دەبینرێت. دۆخەکە هەندێک گۆڕاوە. لەپێشدا سەرنەکوتن. یانی پێویستە مرۆڤ هێز و سەرکەوتنەکانی گەریلا ببینێت. زستانی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەنجامدا و گورزی کوشندەی لە داگیرکەران وەشاند. مرۆڤ دەتوانێت بەشیوەی باسی دۆخەکە بکات.
بەدڵنیاییەوە گەلی وڵاتپارێز و گەریلا لە بەرخۆداندا دەبن
لەسەر ئەم بنەمایە دەمەوێت ئەم شتانەش دەربڕم. پێش هەموو شتێک سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا لە شاخی بەهار، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و لە هەموو هەرێمی مەتینا دەکەم. با بۆ هەموو کەسێک ڕوونبێتەوە ئێمە لە بەرخۆدانداین. پێویستە تا کۆتایی گەریلا و گەلی وڵاتپارێز لەدژی هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکان لەسەر گەلی کورد لە بەرخۆداندا بن. هاوکار و خاینەکان چی دەکەن با بیکەن، ئەوەمان بۆ ئاشکرایە. هەڵبەت لە دژی ئەوانیش تێکۆشان بکرێت. بە دڵنیاییەوە گەلی وڵاتپارێز و گەریلاکانی ئازادی سەردەکەون.
لە لایەکی دیکەوە لەم هەرێمەدا شەڕ بەم شێوەیە بەردەوامە. سوپای تورک خاوەنی یەکەی زریپۆشی، هێزی تایبەت و هێزی هەڵبژێردراوە. لە لایەکی دیکەوە چەتەکان لە شاخەکاندا جێگیردەکات و بەو چەتانەوە هێرشی سەر گەل دەکات. لە سەرویی هەموو چەتەکانەوە چەتەی داعشی هێناوە. یانی بەڕاستی ئاکەپە-مەهەپە لەگەڵ پەدەکە و داعشدا چەندین ڕێکخستنی دیکەی چەتەی بەڕێکخستن کردووە. لە سوریا و لە شوێنەکانی دیکەش... بەمانەوە هێرش دەکەن، شەڕ بەڕێوەدەبن. ئەمە بەس نەبوو دەیانەوێت جەندرمەش بهێنن.
دەتوانین لەسەر ئەم دۆخە چی بڵێین؟ فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیمان، ئاگاداری دا بە جەردەوانەکان. کاری هەڵەشە نەکەن، بەخراپی باجەکەی دەدەن. نابێت هیچ کەسێک بەشداری هێرشێکی لەم شێوەیە خراپ، نامەردی و پیسە نەبێت. دواتر گەر باجەکەی دا با نەڵێت بۆ بەم شێوەیە بوو. بێگومان ئەمە دۆخێکی گرنگ و هەستیارە. لە لایەکەی دیکەوە بەڕێوەبەرییمان بۆ عێراق و پەدەکە ڕاگەیاندراوی دا. یانی ئەوەندەش نەبێ. یانی ئەو خاکەی کە گوایە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە، فرۆشتوویانە بە هەندێک کەسی دیکە. بەتایبەت بەڕێوەبەری عێراق کارێکی باشی نەکرد. لە تێکۆشانی دژ بە داعشدا وەسف و ڕێزی زۆریان دەکردین. پەیوەندیمان لەگەڵیاندا هەبوو. لە ئێستاشدا بۆ هەندێک حسابات و بەرژەوەندی، بۆ بەرژەوەندی مادی سادە پێویست ناکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆستەکانیدا لەباربەرێت. دەڵێن قاوەیەک خاتری ٤٠ ساڵی هەیە. بەڵام دەبینین بەڕێوەبەری ئێستای عێراق هیچ لەو شێوەیە نیە. ئەوەی پێویستە بە گەلی عێراق و گەلی باشووری کوردستانمان بگوترێت، ئەوەیە پێویستە ڕاستیەکان ببینین. بەڕاستی دۆخەکە زۆر هەستیار و جدییە. لەلایەکەوە خاکەکەیان پێشێڵ دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە گوندەکان چۆڵ دەکرێن. گەر بۆیان بکرێت لەمەدا ناوەستنەوە، یانی هەموو کاتێک دەڵین، کەروکووک و موسڵ 'بگرین' چاوی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەوەیە سلێمانی و هەتا هەموو جێگەیەک داگیربکات. لەو کاتەدا پێویستە هەڵوێستەکان لە دژی ئەمانە زۆر زیاتربێت. دەبێت زۆر زیاتر تێکۆشان بکرێت. پێویستە ڕێکخستنەکان، پارت، ڕۆشنبیرانی سیاسی و هونەرمەندان، گەنجان، ژن؛ یانی پێویستە خەڵکی باشوور کاریگەری لەسەر گەلانی عێراق بکەن و هەڵوێستی زۆر بەهێزتر نیشان بدەن. پێویستە لەدژی ئەو کەسانەی بەڵێیان بۆ ئەم هێرشەکردووە، تێکۆشان بەڕێوەببرێت و هەڵوێست نیشانبدرێت. چاوەڕوانی ئێمە ئەمەیە.
سەرنجتان خستبووە سەر ٣ی تەموز. پەدەکە و بەرپرسانی عێراقی دەرکەوتن و پەیوەست بە هەندێک لەو جێگایەنی سوتێنران، پەکەکە تاونبار کرا. کاتێک مرۆڤ بیر لە پێشهاتەکانی دواتر دەکاتەوە، لە کوێدا دەتوانین لێدوانێکی لەو شێوەیە جێبکەیەنەوە و بێگومان کاریگەریی ئەمە لە کوردستان و عێراقدا چی دەبێت؟
زۆر لایەن ئەمەیان هەڵسەنگاند. هەندێک هەڤاڵیش روانگەی خۆیان دەربڕی. لە ڕاستیدا ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتی بەس بوو. ئەوەی ئاشکرایە ئەمەیە. بە ئاشکرا بەشێکی خاکی وڵات دەفرۆشن. بۆیە هەڵوێست دەبێت لەم ڕووەوە. بۆ ئەوەی ڕێگە لەم هەڵوێستانە بگرن و ئەم دۆخەی داگیرکارییە بشارنەوە، ڕۆڵێکی لەم شێوەیان گێڕا. بە وتنی؛ لە هەولێریش دۆخێکی لەم شێوەیە هەیە. بەڵام تازە نەبوو. پێش چەند مانگێک ڕویدابوو. کەسانێک هەبوون کە ئەو ڕووداوانەیان لە ئەستۆ گرتبوو. بڕیارگەی ناوەندیمان هەموو ئەوانەی لەو کاتەدا ڕوونکردەوە.
پەدەکە جگە لەخۆی هیچ ڕێکخستنێکی دیکەی لە کوردستاندا ناوێت
لە ڕاستیدا ئەمە بۆ شاردنەوەی هاوپەیمانی دژایەتی کورد و مرۆڤایەتی و شاردنەوەی هێرشێکی وەها خیانەتکارانە بوو. بەڵام لە چاپەمەنی ئاکەپە، چاپەمەنی تورک، چاپەمەنی تورکیا بڕوانین قەت شتێکی ئاوا پیشان دەدات؟ ئەوەندە یەکەی زریپۆش کەوتوون، ئەوەندە هێرش دەکرێت. گولەیەک بەر گوندییەک بکەوێت، بە وتنی 'لە تیرۆرستێکمان دا' ڕاگەیاندن دەدەن. ئەوەندە هێرش دەکرێت، لە ٣ی تەموزەوە تا ئێستا هیچ شتێک نیە. بۆ؟ بۆ ئەوەی هەڵوێست دروست نەبێت. بەم شێوەیە ڕێکەوتوون، پیلانگێڕی هەولێریش لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. بەڵام بەخۆیان دەڵێن لە هەولێر نین. پەدەکە لە ١٦ی ئایاری ١٩٩٧دا ٧٥ کادری پەدەکەی زۆر بە نامەردی لە هەولێر شەهید کرد. بۆ مەگەر لەو ڕۆژە بەدواوە ئەندامی پەکەکە لە هەولێر هەیە؟ لە نەخۆشخانە، کەسانی نەخۆش و بریندار. لەو کاتەدا کێ لە هەولێرە؟ میتەکانی هاکان فیدان، بوکەڵەکانی دەوڵەت باخچەلی لە هەموو جێگەیەک بڵاوبوونەتەوە. هەموو شتێک دەکەن، ئاگردەکەنەوە و وێرانە دەنێنەوە. ئەوانەی ستەم دەکەن، ئەو کەسانەن. گۆڕەپانەکانی پەدەکە پڕبوون لەمانە. بەڵام لە ئێستادا لە دۆخێکدان کە دەیانەوێت دۆخی خۆیان بشارنەوە.
پەیوەست بەمە دەمەوێت ئەمەش بڵێم. پەدەکە دەیەوێت جگە لەخۆی هیچ ڕێکخستنێکی دیکە لە کوردستاندا نەمێنێتەوە. دەڵێن ئەوانەی گوێ بە قسەی بارزانی نادەن، نابێت بژین. ئەمە پێوانەی پەدەکە. بینرا چۆن یەنەکەی بە ئامانج گرت. هەم ویستیشیان یەنەکە بکەن بە هاوبەشی ئەمە. ئیدی چاویان ئەوەندە کردووەتەوە. بۆ؟ بۆ ئەوەی هیچ هێز و ڕێکخستنێکی جیاواز نەمێنێتەوە. تەنها بارزانی لەم خاکەدابێت. یانی بیرکردنەوەیەکی لەم شێوەیان هەیە. بۆیە لە دژی پەکەکەن. با مەسعود بارزانی بزانێت، ئەوە دەزانین کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ڕۆشتە ڕۆما، بۆ ئەوەی دادگای ڕۆما ڕێبەر ئاپۆ دادگای بکات، چەند دۆسیەیی داوە بە دادگای ڕۆما! ئەو دۆسیانەمان لایە. ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بەدەستی کێ گیراوە و لە ئیمراڵیدایە؟ هەموو ئەمانە باش دەزانین.
پێویستە هەموو گەلی کورد و ڕێکخستن بڵێن ئیتر بەسە
لە لایەکی ترەوە ئەم بنەماڵەیە بووە بە خانەدانێک؛ پێی دەوترێت عەشیرەتی بارزانی. جاران شەڕی عەشیرەییان دەکرد. ئێستا سەیری خاکی عەشیرەکانی دیکە بکەن هەموویان دەفرۆشن. زەوییەکانی برادۆستیەکان، ڕێکانی، نێروەهی، بەرواری، گولیلی، سندی بە تورکیا فرۆشراون. بەم شێوەیە تورکیا لە پێناو ئاسایشی بارزانیەکان نیشتەجێ دەکەن. بارزانیەتی بە هەموو ناوچەکاندا بڵاودەکەنەوە. دیانا گیراوە، هەولێر گیراوە، شاری بارزانیەکان دروست دەکەن. ڕازی نین دەیانەوێت کەرکوک و سلێمانیش داگیر بکەن. ٤٠ ساڵە کوردستان تاڵان دەکەن، ئەم بنەماڵەیە بە هیچ شێوەیەک تێر نابن. پێویستە گەل ئەمانە ڕابگرن. بە واتایەکی تر دۆخەکە بە جۆرێکە کە پەیوەندیی بە بەرژەوەندی شەخسی و بنەماڵەی خۆیانەوە هەیە. واتە هیچ شتێک نەماوە بۆ بەرژوەندی بنەماڵەیان بەکاری نەهێنن. پارتی دەنگی بەدەست هێنا، هەموو ئەو ناوچانەی کە لەلایەن پەدەکەوە بەڕێوەدەبرا بە دەوڵەتی تورکیان فرۆشت تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان. واتە لێرە نەوەک عەشیرەتێک، بەڵکوو وەک خانەدانێک، کوردستان و کۆمەڵگای کوردی بۆ بەرژوەندی بنەماڵەیی خۆیان بەکار دەهێنن. گەل پێویستە لەم بارەیەوە بڵێن ئیتر بەسە، مافی تۆ نییە. پێویستە هەموو کەسێک لەم ڕوانگەوە لە خەو هەستێت. پێویستە هەموو کوردێک ڕاستییەکان ببینن. پێویستە ڕێکخراوە کوردییەکان ڕاستییەکان ببینن. پێویستە هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان لە دژی ئەمە تێکۆشان بکەن. پێویستە یەکگرتوو بن. پێویستە هەڵوێستێکی کاریگەرتر پێشبخەن. ئیتر سنوورەکانی بە تەواوی بەزاندووە.
تەنها بۆ سوریاییەکان نییە، کەس ئاسایشی ژیانی نەماوە
لەم پێکهاتەیەدا شەپۆلێکی فاشیزم لە هەڵکشاندایە. دوایین جار کە ئەمەمان لە تورکیا- قەیسەریدا بینی. هێرش کرایە سەر کۆچبەرانی سووری. ئایا دۆخێکی جیاواز لە پشت ئەمەوە هەیە؟ کەواتە خەڵک چۆن لەم هەڕەشەیە تێبگەن؟
زۆر شتی تریش هەن. واتە ئامادەکاری زیاتریان هەیە. ڕێکخراوێکی ژنان ئاشکرای کردبوو؛ وتی: "ئێمە لە ئێستاوە خەریکی ئامادەکارین" بەڕاستی وایە. پێشتر باسی ئەم بابەتەمان کرد، چەند جارێک باس لەم بابەتە کراوە. نابێ خەڵک هاوپەیمانی و دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە تەنیا لە بواری ئابووری و سیاسیەوە هەڵسەنگێنێ. واتە لە بواری ڕۆحی و دەروونیەوە مێشک دەشۆرنەوە. دەستەیەک هەیە لە مرۆڤایەتی دەرچوونەوە و کردەوەی قیزەوەن ئەنجام دەدەن. ئەمانە بەڕێکخستن کراون. چەتەکان بەڕێکخستن کراو و چەکدار کراون. هەروەها بوونی مەهەپە و ئاکەپەش هەیە. هەردووکیان جیاوازن. هەر بۆیە هەوڵ دەدەن لەسەر پێ بمێننەوە. وەک ئامرازێک، هەموو جۆرە گوشار و هەڕەشەیەک بەکاری دەهێنن. لە نێویاندا ڕووداوی سینان ئاتەش هەیە. مەهەپە قەد نەیکردووە؟ واتە پشت بە ڕاستییەکی وەها دەبەستێت و دەیکات. بۆیە پێویستە هەر کەس وردتر لە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە و ڕێکخستنەکەی تێبگەن و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. مەترسییەکی گەورەیە. لە ڕاستیدا دەسەڵاتداری سیاسی بە هۆی ئەمەوە لەسەر پێی دەمێنێتەوە. ئەوە ڕوونە کە تەنها بە گۆڕینی حکومەت دەسەڵاتداری لە تورکیادا ناگۆڕێت.
هەر بۆیە ناومان ناوە خۆپاراستن
لەم چوارچێوەیەدا دەتوانم ئەمە بڵێم. بە واتایەکی تر پێویستە تێکۆشانی دژە فاشیستی وردتر هەڵسەنگێندرێت. بەڕاستی لە تورکیا ئاسایشی ژیان بۆ کەس نەماوە. نەک تەنها بۆ پەنابەرانی سوریا. هەموو ئەمانە یاری شەڕ بوو. ئەوانی بۆ ئەوێ ڕاکێشا، هەڕەشەی لە ئەوروپا دەکرد، پارەیەکی زۆری لەو بارەوە بەدەست دەکەوت، بە فێل پارەی لێ وەردەگرتن، لە ژێر هەڕەشەدا دەیانهێشتنەوە. ئەو شەڕی کۆمەڵکوژی لە دژی گەل، دژی کوردان دەست پێکرد، بەو شێوەیە خۆی دەژیاند. ئیتر هەوڵەکانی بەرەو کۆتایی دەڕوات. بۆیە هەموو جۆرە کارێک دەکەن. نەک هەر سوورییەکان بەڵکوو ئەو کەسانەی چوونەتە تورکیا لە ئاسایشدا نابن، ئەڵبەت کورد و عەلەوی و ژنان هەموو وەک یەک لە هەمان دۆخدا دەژین. گروپە کەمینە کولتوورییەکانی دیکە هەموویان لە دۆخێکی هاوشێوەدان. پێویستە هەموو کەسێک ئەم ڕاستییە ببینێت. هەروەها پێویستە خۆیان بپارێزن. پێویستیان بە کاری ڕێکخستنی زیاترە. پێویستە زیاتر بە شێوەیەکی ڕێکخستنی بن. ئەگەر لە شوێنێکدا مانەوە، پێویستە خۆیان بەرپرسیار بن لە سەلامەتی خۆیان. ئێمە ئەمان ناو لێناوە خۆپاراستن. بە واتایەکی تر لایەنی بەرامبەر بە هەموو جۆرە چەکێک بۆ هێرشی فاشیستی پەروەردە کراوە. ئەوان کۆمەڵگایەکی بەڕێکخستنی-یان دروست کردووە. لەبەرامبەردا دەبێت هێزەکانی دژە فاشیست و دیموکراتیکیش خۆیان بەڕێکخستن بکەن. دەبێت ببنە هێزێکی بەرخۆدان. بەم مانایە پێویستە ڕادیکاڵتر و بەهێزتر لە دژی فاشیزم شەڕ و تێکۆشان بکەن.
بەڵێ هێزێکی دیموکراسی دژە فاشیست هەیە. تێکۆشانێکی یەکگرتوو لە ئارادایە، هاوپەیمانی پەرەپێدەدرێت. بەڵام سنووردارن بە هەڵبژاردنەکانەوە، لەوەش زیاتر، واتە لە چوارچێوەی چالاکی جەماوەریدا لە بازنەی پەسەندکردنی سیستەمدایە. بەڵێ گوشار هەیە، هەرواش قەیوم هەیە، شەڕ هەیە. هەموویان گرنگ و مانادارن. پێویستە زۆرتر گەشە بستێنێ و بەهێزتر و فراوانتر بکرێت. بەڵام دەمەوێت بڵێم کە بەس نییە.
پێویستە مرۆڤ زیاتر هەستیار، ئامادە و پەروەردەکراو و بەڕێکخستن کراوتر بێت
پێشتر هۆشداریمان دابوو، ئەم ڕووداوانە ڕوویاندا. نابێت ڕێبازی تەسک و سنووردار بگیرێتەبەر. دەبێت ڕاستیەکە ببینرێت. بۆیە پێویستە زیاتر وریاتر ئامادەکاری هەبێت. هەموو کەسێک پێویستی بە وریایی و بەڕێکخستن و پەروەردەکراوتر هەیە. بە واتایەکی تر پێویستە ئەم هێز و ناوەندە دژە فاشیست، شۆڕشگێڕ و چەپانە بارودۆخی واقیعی باشتر ببینن. کەواتە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. ئێمە ناتوانین ئەم ڕاستیانە نەبینین. کەواتە هەرچەندە سەخت و مەترسیدارە، بەڵام کەسانێک هەن ئەو مەترسیانە دروست دەکەن و ئەمەش مەترسییە بۆ ئێمە. کەواتە چۆن خۆمان لەوێ ڕزگار بکەین؟ چۆن ئەمنیەتی خۆمان مسۆگەر بکەین؟ وە چۆن دەتوانین تێکۆشانی ڕووخانی فاشیزم بە شێوەیەکی کاریگەرتر پەرە پێبدەین؟ پێویستە زیاتر بیر لەمانە بکەیتەوە.
من نامەوێت ترس بڵاوبکەمەوە یان لەڕادەبەدەر ڕەشبینانە نزیک ببمەوە، بەڵام ڕوونە کە دەبێت بە جددی وەریبگرین، سەیری دۆخی ڕاستەقینە و ڕوونتر بکەین و لەسەر بنەمای نیازی ڕاستیەکان مامەڵە بکەین. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. بەو پێیەی ئێمە لە دۆخێکی تێکۆشانی چڕداین، ئەم ڕاستیانە باشتر دەبینین و بێگومان ئەوەندەی ئەرکی ئێمەیە، دەمانەوێت هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە، بیروڕاکانمان دەرببڕین و بە واتایەکی تر هەندێ هۆشداری بدەین. بەڵام بەڕاستی پێویستە هەمووان وریاتر، هەستیارتر و ڕێکخستنی تر و پەروەردەکراوتر بن.
دەبینین کە هێرشی پاکتاوکاری لە دژی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی رۆژئاوا زیادیان کردووە. پەیوەست بەوە نزیکبونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد هەیە. لەبارەی رێککەوتنێک کە دەیانەوێت لە دژی پەکەکە سازی بکەن روانینی ئێوە چییە؟
سەرەتا سڵاو ئاراستەی ١٢هەمین ساڵیادی شۆرشی ئازادیی رۆژئاوا، شۆڕشی ئازادیی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەم. گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز دەکەم و شەهیدانیان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە. واتە ئازایەتیەکی باشبوو، دەرکەوتنێکی بوێرانەبوو و ئەمونێکی شۆڕشی بەهێزبوو.
ئەوەتا ١٢ ساڵی پڕکردەوە. دەیانگوت ئایا دەتوانن ساڵێک یان دووان خۆیان بپارێزن، بەڵام ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕبوو. کەموکورتی و کێشەی هەیە. هەڵدەسەنگێندرێن و رەخنەیان لێدەگیرێت؛ ئەمە بابەتێکی دیکەیە. بەڵام ئەوەش راستیەکە کە شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشێکی بەو جۆرەیە کە خاوەن وانە و ئەزمونی دەوڵەمەندە. واتە ئەو هێزەیە کە رۆژی ئەمرۆمان رووناک دەکاتەوە. گەر بە شێوەیەکی باش هەڵبسەنگێندرێت و درکی پێبکرێت بۆ دۆزینەوەی راستیەکان باشترین قوتابخانەیە. شۆڕشی رۆژئاوا ئەزمونێکی قووڵ و زیندووی بەو جۆرەبوو. هەڵبەت ئەوە بە بەخشینی قوربانی هاتەدی. گەل، ژنان و گەنجانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەو قوربانیەیان بەخشی. بەڵام میراتێکی گەورەیان خوڵقاند. ئێمە هیوادارین کە لە ساڵی داهاتوودا کێشە و کەموکورتیەکانیان زیاتر تێپەڕێنن. بۆ ئەوەی پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بچەسپێنن، بە زانابوونتر، بە رێکخراوتر و بەهێزتر بجوڵێنەوە. ئەوە کاریگەری، قوڵبوونەوە و ئایدۆلۆژیا بەهێزتر بەرەوپێش دەبات، واتە بە هەمیشەیی دەکات.
دەیەوێت ببێتە هێزێکی سیاسی؛ بەڵام زۆر کێشە لەبەردەمیدا هەیە. بە سیاسەتی ئافرێنەر دەتوانن ئەو ئاستەنگانە رابماڵن. بەڵام ئەو بەربەستانە لە زۆرلاوە سەرچاوە دەگرن. سەرەکیترینیان ئاستەنگەکانی تەیب ئەردۆغانە. ئاستەنگی دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەیە. کەوتوونەتە وەها بارودۆخێک کە بە شەو و رۆژ دەڵێن پەکەکە و پەیەدە و جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە ناهێڵن. بەهەرحاڵ ئەردۆغان خۆیشی باس لەوە دەکات. دەچێتە هەرشوێنێک دەڵێت ئایا لە دژی پەکەکە رێککەوتنێک دێتە ئاراوە؟ لەگەڵ پوتین کۆبووەتەوە، ئایا لە دژی پەکەکە چ رێککەوتنێک کراوە؟ گەر لە ئەسەد دیدار بکەین ئایا ئێمە دەتوانین لە دژی پەیەدە هاوپەیمانیەک ساز بکەین؟ دەڵێت دەجمە ئەمریکا و لەگەڵ ئەوان دیدار دەکەم بەڵام... هەموو شتێک بەو جۆرە لە دژی پەکەکە و گەلی کوردە. هەموو سەرچاوەکانی تورکیای لەپێناو لەناوبردنی پەکەکە و گەلی کورد خستووەتە ئامادەباشیەوە. ئەمە لە دڵی ئەودا بووەتە ترسێکی گەورەی لەم جۆرە.
ئەردۆغان زۆر لە ساڵی ٢٠٢٥ دەترسێت
ئێستا چی دروستبووە؟ ئەوەندە هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کرد. لەبەرئەوەی هێرشە نوێیەکانیان سەرکەوتوو نەبوون، ئەم هێرشانە دەکات. گەر سەرکەوتنی بەدەست هێنابا پاساوی بۆ هێرشی نوێ نەدەهێنایەوە. چەندین هێرشی لە دژی ڕۆژئاوا پێکهێناوە؛ نەیتوانی ببێتە ئاستەنگ. یانی نەیتوانی ئەوە بەدەست بهێنێت کە دەیخواست بیکات. لەوێ شکستی هێنا. لە ڕاستیدا ئەو زهنیتەی ئەردۆغان کە دووژمنایەتی گەلی کوردی پێدەکات لە ناو شکستێکی گەورەدایە. هەموو سیاسەتەکانیان لەسوریادا هەر هەمان شێوە و دەرنجامی هەیە. تەماشاکەن، لە چەندین جێگەی جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردن هەیە، لە ئەمریکاوە بیگرین تا دەگات بە ئینگلتەرا، لە ئێران و ئازەرباینجان، لە سەرانسەری جیهاندا هەڵبژاردن هەیە. هەموو لایەنێک خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکات. دوای ئەم هەڵبژاردنانە بەڕێوەبەری سیاسی نوێ پێشدەخرێت. وێڕای هەموو هێرشەکانیش ڕۆژئاوای خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناونەبرا. هەموو ڕۆژێک هێرشی سەخت هەیە. یانی هەموو ئەو هێرشانە بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لاواز نەکرد. لە ئێستاشدا دەترسێ و دەڵێت گەر سیاسەتی نوێ هەبێت، ئەوا زیاتر پێشدەکەوێت. بەڵێ ئەوە ڕاستیە کە ئەردۆغان زۆر لەساڵی ٢٠٢٥ دەترسێت. تەیب ئەردۆغان و هاوکارەکانی لەمە دەترسن، لەوە تێگەشتوون پێکهێنانی ئەمە لە ڕۆژئاوادا زەحمەت نیە. بۆیە ترسی لێنیشتووە و چەندین لایەن و شتی دیکە تێکەڵی ئەو دۆخە دەکات. نیگەرانی لەوەی من نەتوانم ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەسەددا کۆبوونەوە بکەم، لەبەر ئەمەیە. دەڵێت ئایە پێش ئەوەی دۆخێکی لەم شێوەیە ڕوونەدا، من دەتوانم لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەسەددا هاوپەیمانییەک لەدژی پەکەکە پێکبهێنم؟ پەیوەست بەم بابەتەوە لە پۆتین پاڕاوەتەوە. لە هاوبەشەکانی ناتۆیشی دەپاڕێتەوە. دەڵێت من ئەمە و ئەوە بە ئینگلتەرا دەڵێم و لەگەڵ ئێران کۆبوونەوە ئەنجام دەدەم. پێشتر ئەمەی باسکردووە. دیارە لەوێ هەر لەوان دەپاڕێتەوە. یانی لەو ڕێگەیەوە کاریگەری خۆی لەسەر ئەسەد بەکاربهێنێت و وا لەئەسەد دەکات بۆ ڕێکەوتن لەسەر هاوپەیمانییەک لە دژی گەلی کورد کۆبوونەوەی لەگەڵدا ئەنجام بدات. تاکە شتێک بیزانێت و بیکات دووژمنایەتی گەلی کوردە. لە ڕاستیدا ترسی ئەو لەبەر ئەم هۆکارەیە. بۆ ئەمەش بەرلەوەی دۆخێکی لەم شێوەیە ڕووبدات، دەربارەی هاوپەیمانێتیەک کۆبوونەوەیەک پێکبهێنێت و خۆی لەو دۆخە ڕزگار بکات. لە ڕاستیدا بەردەوام دەبێت و سیاسەتی شکستخواردووی سوریا درێژ دەکاتەوە. بۆچی؟ چونکە ئەردۆغان پێویستی بەم شتەیە.
ئەمە پەیوەندی بە دۆخی شەڕی ناوچەکەشەوە هەیە. غەززە... وێڕای هەموو هەوڵدانەکانی نەیتوانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا شەڕ دروستبکات. فاشیزمی تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە مەهەپە هەموو بانگەشەیەکی کردووە. نەیانتوانی ئەمە بە ئەنجام بگەیەنن. لە ئەنجامدا چی درووستبوو؟ حەماس سەرکوتکرا. ئەردۆغان شکستی هێنا. لە مەسەلەی ئیسرائیل و ئەمریکادا کارێکی قورس بوو، بەڵام گرنگ نیە چی ڕووبدات، ئێستا دەبینرێت و هەڵدەسەنگێندرێت. دەڵێن لەدوای ئەوێ نۆرەی لوبنان یان نۆرەی قوبرسە. ترسی ئەو لەبەر ئەوەیە. یانی دەوری ئەوان بێت. ڕووبەرڕووی سیستەم دەبێتەوە. سیاسەتەکانی دووژمنایەتی گەلی کورد بە دڵنیاییەوە ئەوان زرۆتر رووبەڕووی ئەو سیستەمە دەکاتەوە کە تێیدان و بەڕێوەی دەبەن. دەڵێن ئایە ئێمە لە ئێستادا نەتوانین لە غەززە و لوبنان ناتوانن پێش لەوەبگرین؟ لەناو ئەو هەوڵانەدان. پێشهاتەکانی حزبوڵا زیاتر بەرەوپێشەوەدەچێت. چاپەمەنییە درۆزنەکانی ئاکەپە بە هەموو وەشانێکەوە هەوڵ دەدات و دەڵێت کە لە لوبنان لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا شەڕێک ڕوودەدات. تەیب ئەردۆغانیش ئەمرۆ بێ ئەوەی شەرم لە خۆی بکات، پێش ئێستا دەیگوت کە نامانەوێت لە هەرێمەکەدا شەڕ ڕووبدات و لە دژی ئەوەین. ئایە تۆ چۆن لە دژی ئەوەی؟ چاپەمەنیەکانی تۆ ئەوە دەکات. بە چەندین مانگە جگە لە هاندانی شەڕ و بانگەشە شتێکی دیکەی نەکردووە. بەڵام سەرنەکەوت. لە ئێستاشدا دەترسن؛ یانی دەڵێن کە گوایە لە داهاتوودا لە سوریادا هەندێک شتی دیکەی نوێ ڕووبدەن و دەکەونە ناو دۆخێکی سەختەوە و پەیوەست بەوەوە نەتوانن لە لوبناندا شەڕێک بێننە ئاراوە. یانی نۆرەی ئەوان بێت، لە ڕاستیدا ئێستا لە ڕەوشێکی وادایە کە دەتوانین بڵێین لە چاوەڕوانی دەوری خۆیان بن. هەوڵدەدات ئەو شتە تێکبات یان درەنگی بخەن. لەبەر دوژمنایەتی گەلی کورد و هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی شەڕ لە کوردستان، تورکیا ئەوەندە لە سیستەمەکە دوورکەوتووەتەوە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە خۆیان گەیاندە لێواری کارەسات. کە هیچ ڕزگاربوونێک بۆ ئەوان نییە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە چیتر ناتوانن خۆیان لە سیاسەتە پیسەکانیان ڕزگار بکەن. ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و بیروڕای گشتی تورکیا ناتوانن لەوە تێبگەن. بەڕاستی هیچ لایەنێک نەبوو کە لەم شتە تێبگات و دژی بوەستێت؛ کە بڵێت ئێوە چی دەکەن و بەرەو کوێمان دەبن؟ چونکە لە داهاتوودا گەیشتن بەو قۆناغە، چی ڕوودەدات؟ یانی بە تەواوی دەبنە کۆیلەی کۆیلایەتی، واتا دەبنە کۆیلەی پلە سێ یان دابەش دەبن.
ڕێبەر ئاپۆ پێش ساڵانێک، پێش دە ساڵ ئەمەی هەڵسەنگاند و هۆشیاری ئەمەی دا. سیاسەتی دروست و ڕێگەی چارەسەری پیشاندا. یانی ڕوونە کە چارەسەری فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆیە. زۆر ڕوونە کە چارەسەری لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە پەیدا دەبێت. بەڵام ناتوانن باسی ئەمە بکەن. یانی بەرەو کارەسات هەنگاو دەنێن. دەڵێیین کە بەرژەوەندییەکانی تەیب ئەردۆغان، دەوڵەت باخچەلی و دەوروبەرەکەی لەمەدایە بەڵام بەشەکانی دیکەی گەلان و لایەنەی دیموکراتیک باش لەم ڕاستیە تێناگەن و نایبینن. لەبەر ئەمە ناتوانن لە بەرامبەر زهنیەت و سیستەم کە دووژمنایەتی گەلی کورد، ژنان و گەلان دەکات، تێکۆشانێکی کاریگەرتر و یەکگرتووو پێشبخەن.
١٤ی تەمموز سەرەتای مێژووی شەڕی هەبوونە
ئێمە لە یادی ٤٢ ساڵەی تێکۆشانی ١٤ی تەممووز، کە سەرچاوەی شۆڕشی ١٩ی تەممووزە. سەرەتا پێناسەی ئەم تێکۆشانە وەک ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی لەسەر چ بنەمایەکە و چۆن لە ڕۆژگاری ئێستاماندا باشتر لەم تێکۆشانە تێبگەین؟
بەڵێ، سڵاو لە یادی ٤٢ ساڵەی بەرخۆدانی ڕۆژووی تا مردنی ١٤ی تەممووز دەکەم. قارەمانانی ئەم بەرخۆدانە هەڤاڵان خەیری دورموش، کەماڵ پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک بە ڕێز و حورمەت و پێزانینەوە بە بیر دێنمەوە. ٤٢ ساڵە ئێمە وەک بزووتنەوە و گەلەکەمان بە یەکەوە لەگەڵ بڕیارەکانی ئەوان و ئەو هێڵەی خوڵقاندوویانە تێکۆشان دەکەین. هەموو دەستکەوتەکان بەناوی ئازادی کورد لەسەر ئەو بنەمایە بەدیهاتن. لە ژێر هەموو دەستکەوتەکان واژۆی بەرخۆدانی گەورەی زیندانیانی ١٩٨٢ هەیە. واژۆی مەزڵۆمەکان، فەرهادەکان و بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژووی مەرگی ١٤ی تەمووز هەیە. کەواتە ئەمە ڕاستییەکە و لە یادی ٤٢ ساڵەی ئەو تێکۆشانە مەزنەدا، ئێستا ئەم ڕاستییە زۆر باشتر دەبینرێت و باشتر لێ تێدەگەین.
واتە ئەم بەرخۆدانە چی بوو، مانای چی بوو؟ کاتێک بەم شێوەیە پرسیار دەکرێت، دەتوانرێت باشتر ڕاستییەکان بخرێنەڕوو. ئەگەر بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە نەبوایە چی دەبوو؟ بۆیە هەرچەندە هەموومان دەترسین و ترسناکە، بەڵام دەبێ بتوانین ئەم پرسیارە بکەین. بەڵێ ئەگەر بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ڕوویدا، ئەگەر گەریلا لە دەرەوەی وڵات ئامادەکارییان کرد، ئەگەر سەرۆک ئاپۆ لە دەرەوەی وڵات لە پڕۆژەکانیدا سەرکەوتوو بوو، ئەگەر گەریلا گەڕایەوە بۆ وڵات، ئەگەر دەستپێشخەری ١٥ی تەباخ بەڕێوە چوو، بەرخۆدانی گەورەی گەریلا، سەرهەڵدانی گەل، شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی، شۆڕشی ئازادیی ژن و زۆر بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی کە هەموو ئەمانەی بەدوای خۆیدا هێنا؛ لە ژێر هەموویاندا واژۆی بەرخۆدانی زیندانیانی ١٤ی تەمووز هەیە. بەبێ ئەو چالاکییە هیچ کام لەمانە ڕووی نەدەدا. بڕیارەکە لەوێ درا. بێگومان هەموو شتێک تەنها بەوەوە ڕووی نەداوە. ڕێبەر ئاپۆ بە دروستی لەم بابەتە تێگەیشتبوو و بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ کردووە. بەپێی مەرج و پێویستیەکانی ئەم هێڵە شەو و ڕۆژ بە چڕی بەهێزی دەروونی و جەستەییەوە کاری لەسەر کردووە. زۆر تێکۆشانی کرد و ئەم گۆڕانکاریانەی بە ئەنجام گەیاند. بێگومان ئەمە ڕاستیەکە. بەڵام لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کارانەدا گەورەترین هێز و پاڵپشتی لە بەرخۆدانی زیندانیان واتە بەرخۆدانی ڕۆژووی ١٤ی تەمموز تا مردن وەرگرت. ئەمە ڕاستییەکی ئاشکرا و ڕوونە. بۆیە بڕیارەکە لەوێ بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند درا، بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ لە بەرامبەر هەموو جۆرە گوشار و ئەشکەنجەیەک، واتە دژی شکاندنی شکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی ببێتەوە، بەم بۆنەوە بەرخۆدان دەستی پێکرد. ئەوانەی ژیانیان خوڵقاندەوە، مەزڵۆمەکان، فەرهاد، خەیری، کەماڵ، عەلی وعاکیف بوون. ئەمانە ڕاستیە زیندووەکانن. ئەوان بناغەکانی تەواوی پەرەسەندنی هۆشیاری ئازادیی نەتەوەیییان دانا. کەواتە، لەبری ئەوەی مێژووی کورد پێچەوانە بکەنەوە، لە ڕاستیدا مێژوویەکی نوێیان دەستپێکرد. بە واتایەکی تر سەرەتای مێژووی بوون، بەرخۆدانی مێژوویی نەتەوەیی دەستی پێکرد. ١٤ی تەمموز کە لە بەرخۆدانی زیندانەوە دروست بوو، پێویستە بەم شێوەیە سەیر بکرێت. ئەوان کەرامەتیان پاراست هەروەها شکۆی گەلەکەیان پاراست. بۆیە سەرۆک ئاپۆ دەڵێت "ڕۆژی شانازی نەتەوەیی". پەکەکە و گەل بەم شێوەیە ئەم ڕاستیەیان وەرگرت. بەم بۆنەوە منیش ڕۆژی شانازی نەتەوەیی لە هەڤاڵان و گەلەکەمان بەتایبەتی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. ئێمە بەردەوام بە سیاسەتی بەرخۆدانی شکۆمەندانەی ١٤ی تەممووز پابەند بووین و پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە. بە دڵنیایەوە لەمەودوا بە وەفادارییەوە سەردەکەوین. بە ئاسانی دەتوانم ئەمە بڵێم.
لەم ڕووەوە دەبێ لە کاتی تێکۆشاندا ئەم ڕاستییە بە باشی ببینین. ١٤ی تەمموز هێڵی بەرخۆدانە. بە واتایەکی تر هێڵێکی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ڕێکخستنی و چالاکییە. هێڵێکی فیداییە. سەرۆک ئاپۆ وتی: "ئەمە چالاکییەکە کە لە هەموو ڕوویەکەوە بەسە بۆ جێبەجێکردنی هێڵی پەکەکە. چالاکییەکە دەتوانێت نوێنەرایەتی تەواوی نەتەوە و سیاسەتی پارتەکەمان بکات. ئەو چالاکییە بوو کە هێڵی فیدایی بوونی ئاپویی دەستپێکرد. دواتر بینیمان کە چۆن پەرەی سەند و بە بەرخۆدانی گەریلا و زیلانەکان بەردەوام بوو. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوەیە ڕاستی ١٤ی تەممووز.
پێویستە لەسەر بنەمای سیاسەتی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لێپرسینەوە لە خۆمان بکەین
لەو دۆخەی ئێستا تێیداین دەتوانین چی بڵێین؟ بە واتایەکی تر بە هەڵسەنگاندنی ئەم بابەتە، بە مانا بەخشین و بە بینینی مەزنایەتیەکەی، دەگەینە قووڵایی ماناکەی. بەڵام بەس نییە. پێویستە بەردەوام لە ساڵڕۆژەکاندا بە باشترین شێوە بارودۆخی خۆمان لەم ڕووەوە بخەینە ژێر لێپرسینەوە. ئەمە پێویستیەکە. بۆیە دەبێ بە درێژایی هێڵی بەرخۆدان لە بەرامبەر ڕۆژووی مەرگی ١٤ی تەممووز، لێپرسینەوە لە خۆمان بکەین. تا چەند بە دروستی ئەرکە شۆڕشگێڕیی و ئەرکە نەتەوەییەکانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کردووە؟ دەبێت ئەمانە بە پێوان و پێوەرەکانی سیاسەتی ١٤ی تەمموز ڕوون بکەینەوە. لەم ڕووەوە زۆربەی کێشە و گرفتەکان ڕوون دەبنەوە. هۆکاری جۆراوجۆر بۆ نەتوانینی پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنی کاریگەرتر و سەرکەوتووتر دەخرێنەڕوو. کاتێک هەموو ئەمانە بە پێوەرەکانی ١٤ی تەمموز بڕواتە پێش، هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە کە چەندە لەو پێوانانەدا کار کراوە.
لەو هەلومەرجەی زینداندا، ئەو چالاکییەگەورەیە، عەقڵیەت و سیستمی دیکتاتۆر و بکوژی لە کەسایەتی ڕژێمی سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلولدا تێکشکاند. دوای ئەوەی ئەو چالاکییە گەورەیە ئەنجامدرا، ئایا مرۆڤ ناتوانێت لە شوێنێکی تردا چالاکیی بکات؟ واتە لە کوێ دەرفەتەکان کەمترن لە زیندان، بەربەستەکان لە زیندان زیاترن؟ ئەو شۆڕشگێڕانە لەوێ بەرخۆدان و سەرکەوتنێکی مەزنیان ئەنجامدا. ئەوان لەخۆیاندا قووڵ بوونەوە. بە شێوەیەکی دروست بەشدار بوون. ژیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و هەبوونی گەلی کورد کردەیەک. بەم شێوەیە بڕیاریان دا کە چی بکەن و بە ئیرادەوە دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد. واتە ئەگەر بەو شێوەیە ببن، بەو شێوەیە بەشداری بکەن، بەو شێوەیە چالاکییەکە بکەن، ئەوا بە دڵنیاییەوە هەموومان سەردەکەوین. واتا هەموو بیانووەکانی تر هیچ بایەخیان نییە. یانێ لایەنە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕەکان خۆیان لەو جۆرە بیانوانە بەدوور بگرن. پێویستە بە دروستی لە ١٤ی تەموز تێبگەین و لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوام تێکۆشانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانە ئەنجام بدەین کە دەبێت سەرکەوتن مسۆگەر بکات.
رێبەر ئاپۆ دەیگوت، هێڵەکەیان وەک مۆم توانەوە بوو'. تۆ وەک مۆم خۆت بتوێنەرەوە. هێڵی راستەقینەی بەرخودان ئەمەیە. هێڵی ١٤ی تەمووز ئەمەیە. ئەو کاتە ئێمە هێڵی راستەقینەی چالاکیمان بە دروستی درک دەکەین و سەرڕاستی دەکەینەوە. بە ئاسانی تێکۆشانی ئازادی ناکرێت و ناگەیەندرێتە سەرکەوتن. لەلایەکی دیکەوە رەخنەلەخۆگرتن.. واتە کاتێک محەمەد خەیری دورموش بریاری چالاکیەکی گەورەی بەو جۆرەیدا و لە ساتی یەکەمدا بڕیاریدا کە تا کۆتایی بێت چی وت؟ وتی با لەسەر کێلی گۆڕەکەم بنوسن ' قەرزارە'. بە بڕیاری چالاکیەکی لەو جۆرەشەوە خۆی بە قەرزار دەبینی، ئاستی رەخنەلەخۆگرتن ئەمەیە. کەواتە ئێمە ئەم خۆپەرستی و مادیگەراییە بە گوێرەی خۆمان تێپەڕێنین. بە راستیش ئێمە لەنا و رەخنەدانێکی راستتر، قوڵتر و لێپرسینەیەکدابین کە هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز دەرببرێت. ئێمە خۆمان نوێ بکەینەوە. ئێمە رۆح، هەست، هزر، جموجۆڵ، شێوازی خەباتی خۆمان و سیستمی خۆمان نوێ بکەینەوە و سەرلەنوێ شکڵی پێبدەینەوە. ئەو کاتە ئێمە دەبینین کە ئێمە بەرەوپێش دەچین. ئێمە دەگەینە هێڵی ١٤ی تەمووز و کاتێک لە سەر ئەو هێڵە تێبکۆشین، ئێمە بەردەوام سەردەکەوین. هەرکەس لە سەر هێڵی ١٤ی تەمووز هەنگاو بنێت و لەسەر ئەو بنەمایە تێبکۆشێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. داوا لە هەموو هاوڕێیان، گەل و دۆستانمان دەکەم کە لە سەر ئەو بنەمایە هێڵی چالاکی و هێڵی رەخنەدانیش بە دروستی هەڵبسەنگێنن، خۆیان نوێ بکەنەوە و پراتیکی سەرکەوتوو بەرەوپێش ببەن. من لەو بڕوایەدام ئەوە دەستەبەر دەبێت و دێتەدی و هیوای سەرکەوتن دەخوازم.