كاڵكان: ده‌وڵه‌تی تورك له‌ هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆییه‌ له‌ عێراق - نوێکرایەوە -

دوران كاڵكان باسی له‌وه‌كرد، كه‌ كۆمه‌ڵكوژی له‌ گوندی په‌ره‌خی زاخۆ هه‌وڵێكی ده‌وڵه‌تی توركه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی ناوخۆیی له‌ عێراق و وتی، "ده‌وڵه‌تی تورك له‌وانه‌یه‌ هانی شه‌ڕێكی ناوخۆیی بدات كه‌ عێراق له‌خوێن سور بكات و ئاماده‌كاریشی بۆكردووه‌.

ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ دوران كاڵكان به‌شداری له‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌دیا خه‌به‌ر كرد.

'له‌ پێناو ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێت له‌ هه‌موو به‌ره‌یه‌كدا تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ین'

كاڵكان له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ گۆشه‌گیری دژوار له‌ ئیمراڵی كرد و وتی، "١٧ مانگه‌ به‌ هیچ جۆره‌یه‌ك زانیاری له‌ ئیمراڵییه‌وه‌ وه‌رناگیرێت. نازانرێت كه‌ دۆخی ته‌ندروستی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵانی دیكه‌ له‌وێ چۆنه‌. له‌ دژی ئه‌م دۆخه‌ش له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێك تێكۆشان به‌رده‌وامه‌. له‌ به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ ئیمراڵی، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان 'كات كاتی ئازادییه‌' كه‌ بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ رێكخراوه‌ له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێك گه‌وره‌تر ده‌بێت".

دوران كاڵكان باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ ده‌بێت ئه‌م تێكۆشانه‌ هێنده‌ی تر گه‌ش بكرێت، به‌ شێوازی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڕێوه‌ببرێت و وتی، "له‌ هه‌موو به‌ره‌یه‌ك ده‌بێت تێكۆشان له‌ دژی سیستمی گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ ئیمراڵی گه‌وره‌ بكرێت. قسه‌ به‌ ته‌نیا به‌س نییه‌، پێویسته‌ كرده‌وه‌ش هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو كه‌س ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات".

كاڵكان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌وان له‌ قۆناغێكی گرنگی تێكۆشاندان و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا، "دوژمن به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ هێرشی پاكتاوكاری به‌ڕێوه‌ده‌بات. به‌ هه‌موو شێوه‌ و شێوازێك، به‌ هه‌موو كه‌رسته‌كان هێرش ده‌كات. ئێمه‌ش له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێك به‌ شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ خۆرشاگری ده‌كه‌ین. له‌ ئیمراڵییه‌وه‌ تا زیندانه‌كان، له‌ چیاوه‌ تا شاره‌كان، له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان تا ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چوار لای جیهان. رێبه‌رایه‌تی، گه‌ل، گه‌نج، ژن، گه‌ریلا، پارتی هه‌موو كه‌س خۆڕاگری ده‌كات".

'له‌ شڵه‌ژانێكی ده‌روونی دژواری زاپدان'

له‌م چوارچێوه‌دا دوران كاڵكان به‌ تایه‌تی سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر شه‌ڕی گه‌ریلا له‌ دژی داگیركاری و سه‌ره‌تا شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ به‌ بیرهێنایه‌وه‌.

دوران كاڵكان رایگه‌یاند، كه‌ له‌ نیسانی ٢٠٢١ و به‌دواوه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ – مه‌هه‌په‌ به‌ ئامانجی داگیركاری هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا و وتی، "ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌. له‌و شوێنه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌ هێرش كرد گه‌ریلا هه‌موو رۆژێك چالاكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كات و گورزی كوشنده‌ له‌ داگیركه‌ران ده‌دات. به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ هیچ شوێنێك نه‌یانتوانیوه‌ جێگیر ببن".

بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاستی شه‌ڕیش دوران كاڵكان ئاماری رۆژانیه‌ هه‌په‌گه‌ی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ و وتی، "بڕیارمان دا كه‌ ئاماری ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌شێوه‌ی رۆژانه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ ته‌واوه‌تی ئاگاداری دۆخه‌كه‌ بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌گه‌نه‌ ده‌ستمان هه‌ر هه‌موویان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌. دۆخی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ ناردوونی له‌به‌رچاودایه‌".

له‌باره‌ی هاتنی وه‌زیری به‌رگریی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ چه‌لێش دوران كاڵكان به‌م جۆره‌ قسه‌ی كرد: "تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێن هاتنه‌ شوێنی شه‌ڕ. وتیان ئێوه‌ بۆچی هاتوون. وه‌لامیان دایه‌وه‌ و وتیان، پێویسته‌ وره‌یان پێببه‌خشین. واته‌ وره‌یان دابه‌زیوه‌. ئه‌وه‌ی له‌ زاپ و ئاڤاشین رووده‌دات، بۆ سوپای تورك به‌ ته‌واوه‌تی شڵه‌ژانێكی ده‌روونیی و سیندرۆمی زاپه‌. ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بڵێین. له‌ راستیدا كه‌وتوونه‌ته‌ شڵه‌ژانی ده‌روونی یان سیندرۆمی ئاڤاشین، سیندرۆمی مه‌تینا و سیندرۆمی كوردستان. نه‌ك هه‌ر هێزه‌كانی سوپا، ده‌وڵه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌و سیندرۆمه‌وه‌".

دوران كاڵكان سیندرۆمه‌كانی نسێبین و سوری به‌ بیرهێنایه‌وه‌ و ده‌ستنیشانی كرد كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك ئێستا له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیاش له‌ ناو هه‌مان سیندرۆم و شڵه‌ژانی ده‌روونیدایه‌.

'هیچ هێزێك ناتوانێت وه‌ك گه‌ریلا شه‌ڕ بكات، گه‌ریلا له‌سه‌ر هێڵی پاڵه‌وانیه‌'

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ كاڵكان ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێستی گه‌ریلا كرد و وتی، "گه‌ریلا به‌راستیش له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانیه‌. هیچ هێزێك ناتوانێت وه‌ك گه‌ریلا شه‌ڕ بكات. گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی مێژوویی ده‌خوڵقێنن. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ سه‌ركه‌وتن. گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی مێژوو له‌ زاپ تۆمار ده‌كرێت. هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌گۆڕدرێت بۆ سه‌ركه‌وتن. ئێمه‌ هیوادارین ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا مسۆگه‌ر بێت. شه‌ڕی گه‌ریلا له‌م ئاسته‌دایه‌.

دوران کاڵکان باسی لە کاریگەریی ئەو شەڕە لەسەر ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە کرد و وتی: "بە شێوەیەکی شێتانە هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک. ئەمە نیشانی دەدات، کە کەوتنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە چەندە قووڵ بووەتەوە. کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و زیاتر هێرش دەکات. هەل و تواناییەکانی تورکیا بەکار دەهێنێت. چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات".

"پێویستە تێکۆشان لە دژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو بەهێز بکرێت"

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە کرد و وتی: "بۆمبی ئەتۆمیی تاکتیکی بەکاردەهێنێت، بڕیارگەی ناوەندیمان ڕایگەیاندووە، بۆمبی تێرۆمۆباریک بەکاردەهێنن. ئەمەش جۆرێکە لە بۆمبی ئەتۆمیی تاکتیکی. تورکەکان خۆیان بەمە دەڵێن بۆمبێکی ئەتۆمیی بچوک. ئێمە بەڵگەمان هەیە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە فراوانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەکاریان هێناون و هەر بۆ خۆیان دانیان پیادا نابوو. بەپێی ئەو بەڵگانەی لە بەردەستماندایە، ئەو بۆمبانە زۆر بە چڕی و خەستی لە دژی لە تونێلەکانی عەفرین بەکارهاتوون".

کاڵکان ڕایگەیاند، دەوڵەتی کۆماری تورکیا ناتوانێت خۆی ئەو چەکە دروست بکات، ئەم بۆمبە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئینگلتەرا (بەریتانیا)، ئەڵمانیا و فەرەنساوە دروست کراوە و وتی: "لەو دەوڵەتانەی وەردەگرێت و بەکاریان دەهێنێت. ئێمە جارێ پێشوو پرسیارمان لە سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئیدارەی ئەمریکا و پنتاگۆن کرد. دەوڵەتی تورک بۆمبەکانی ناتۆ بەکاردەهێنێت. واتە ئەو بۆمبانە بەکار دەهێنێت، کە هی خۆی نین. بۆمبی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. ئێمە تا ئێستا لەم بوارەدا وەڵامێکمان پێنەگەیشتووە. ئێمە چاوەڕێی بەیاننامەیەک دەکەین، ڕای گشتی چاوەرێی لێدوانێک لەم بارەیەوە دەکەن".

کاڵکان ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە کورد و دۆستەکانیان زیاتر ئەم پرسە باس بکەن و ریسوا و ئیدانەی بکەن و تێکۆشان لە دژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو زیاتر بکەن.

"لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بڕیار لەسەر کۆمەڵکوژییەکان درا"

بابەتێکی دیکە، کە دوران کاڵکان بە تایبەتی هەڵیسەنگاند، کۆمەڵکوژییەکەی گوندی پەرەخ لە زاخۆ و کۆمەڵکوژییەکەی شاری قامیشلۆ بوو.

کاڵکان سەرەتا یادی ئەو هاوڵاتییە عەرەبانەی بەرز ڕاگرت، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پەرەخ شەهید بوون و هاوخەمیی خۆی بۆ ئازارەکانی گەلی عەرەب لە عێراق و کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی.

کاڵکان وتی: "بە بڕوای من دەبێت مرۆڤ کۆمەڵکوژییەکەی پەرەخ و کۆمەڵکوژییەکەی قامیشلۆ، واتە کۆمەڵکوژیی ژیان تۆڵهەڵدان و هەڤاڵەکانی پێکەوە هەڵبسەنگێنرێن. هەردووکیان بە دوای یەکدا ئەنجامدران. یەکێکیان لە ٢٠ی تەمووز و ئەوی تریان لە ٢٢ی تەمووز ئەنجامدرا. تەیب ئەردۆغان هێشتا نکۆڵی لەمانە دەکات و هەوڵ دەدات بە نکۆڵیکردن لە خۆیان خۆی لەو تاوانانە ڕزگار بکات.

بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا داوای مۆڵه‌تی له‌ ناتۆ كرد. دواتریش له‌ ١٩ی ته‌مموز چووه‌ تاران. له‌ هه‌ر دوولاش نه‌یتوانی مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت. باس له‌وه‌كرا كه‌ رێگه‌پێدانی له‌ ناتۆ وه‌گرتووه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌مریكا ئاشكرا كر كه‌ له‌ دژی ئه‌وه‌ن، ئه‌وان له‌ دژی هێرشێكی به‌و جۆره‌ن. له‌ كۆبوونه‌وه‌ی باڵای تارانیش رووسیا و ئێران به‌ راشكاوی وتیان هێرشێكی له‌و چه‌شنه‌ ئارامی تێكده‌دات و ئه‌وان دژی ئه‌وه‌ند. هێشتا نه‌گه‌ڕابووه‌وه‌ كه‌ داوای كرد ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی كۆببێته‌وه‌. له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌سته‌كه‌ كۆبووه‌وه‌. رێك له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ په‌ره‌خ كۆمه‌ڵكوژی روویدا. به‌م جۆره‌ به‌دوای یه‌كدا وویدا.

كێ كردی، به‌ ئه‌نقه‌ست كردی، به‌ رێكخراو كردی، پێویست به‌ مشتومڕی به‌و جۆره‌ ناكات. له‌ ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی تورك بڕیاری له‌سه‌ر درا و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ كرا. له‌م ئاسته‌دا بڕیاردرا، به‌ زانابوون و به‌ پلانه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ كرا. بۆچی كۆمه‌ڵكوژی به‌م جۆره‌ی كرد؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ زاپ گیریخواردووه‌. نه‌ ده‌توانێت بێته‌ پێش و نه‌ ده‌شتوانێت بكشێته‌وه‌. ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتنیشی نییه‌.

'به‌ كۆمه‌ڵكوژی په‌ره‌خ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ عێراق، به‌ كۆمه‌ڵكوژی قامیشلۆش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هاوپه‌یمانی كرد'

ده‌رفه‌تی به‌ره‌وپێشچوونیشی نییه‌. تا ئه‌و دۆخه‌ به‌رده‌وام بێت شكست ده‌هێنێت. كه‌وته‌ قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ ئێتر كۆتایی هاتووه‌. واته‌ له‌ دوا كاته‌كانیدایه‌. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رله‌نوێ ببێته‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدار، پێویستی به‌ سه‌ركه‌وتنێكه‌. به‌ دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت. هه‌وڵ ده‌دات كه‌ هه‌ندێك گۆڕه‌پانی رۆژئاوا داگیر بكات، به‌م جۆره‌ش نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستنی تورك بوروژێنێت، به‌ زۆرداری و گوشار له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌ربكه‌وێت. ناتوانێت ئه‌مه‌ بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت ئه‌مه‌ بكات، ئه‌مجاره‌یان به‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و هێزانه‌ كرد كه‌ له‌ به‌رده‌میدا رێگرن. به‌ كۆمه‌ڵكوژی په‌ره‌خ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ عێراق و ئێران كرد. به‌ كۆمه‌ڵكوژی قامیشلۆش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد. هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی تائێستا راگه‌یه‌نراوی نه‌بووه‌، به‌ڵام تیرۆركردنی ژیان تۆڵهه‌ڵدان و هه‌ڤاڵانی شه‌رمه‌زار كرد. بۆچی شه‌رمه‌زاری كرد؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێرشێك بوو بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی. واته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا. تێگه‌یشت و به‌ جۆرێك وه‌ڵامی دایه‌وه‌.

ئاكه‌په‌ له‌ دۆخێكی به‌م جۆره‌دایه‌. هه‌وڵ ده‌دات تێبگات كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ بێ مۆڵه‌ت هێرش بكات چی ده‌بێت؟ له‌سه‌ر هێرشكردن سووره‌. واته‌ هه‌لی بۆ رێبكه‌وێت هێرشده‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاوا، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌مه‌ بزانێت و ئاماده‌ بێت.

'پێدەچێت تورکیا لە عێراق شەڕێکی ناوخۆیی دروست بکات'

لەوە زیاتر پێدەچێت کە تورکیا لە عێراق شەڕێکی ناوخۆیی دروست بکات. لایەنێکی دیکەی کۆمەڵکوژی پەرەخ بەم شێوەیەیە. واتە دەبێت کە شەڕی ناوخۆیی خۆش بکات، هانیان بدات. لەم رووەوە ئامادەکاری هەیە. لایەنێکی دیکەی پەرەخ ئەوەیە کە وەک هەپەگە وتی، دەیەوێت ناوچەکە لە مرۆڤ چۆڵ بکات. گوندەکان چۆڵ بکات. نەچنە گوندی پەرەخ. لەبەرئەوەی شوێنێکی زۆر گرنگە. گوندنشینان سوورن لەسەر مانەوەیان لەوێ. لەوە زیاتریش لەبەرئەوەی گەشتیارەکان سەردانی دەکەن. بۆیەش دەیانەوێت چۆڵی بکەن. بۆیەش بە ئەنقەست ئەم کارە دەکەن. ئەگەر پەرەخ چۆڵ بکرێت، دەگەنە ئامانجی خۆیان؟ نە، ئاکەپە و مەهەپە نەخشەیەکیان هەیە. ئێمە دەزانین. ئەگەر بتوانێت لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیرکەری ئەنجام بدات، سەروەر ببێت، ئەگەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە رۆژئاوا ناوچەی نوێ داگیر بکات، زاخۆش داگیر بکات. یەکێک لە ئامانجەکانی میساقی میللیە و بەم شێوەیەیە. ئامانجی نەخشەکەی ئەردۆغان ئەوەیە و ئەو ناوچانە وەک هەرێمی ئارام بەناو بکات. بەم شێوەیە ناوەندی زاخۆ داگیر دەکات. دوای پەرەخ گوندەکانی دەشتەکە دەکاتە ئامانج. دەیەوێت بە رێبازی جیاواز هەموو هەرێمەکە چۆڵ بکات. ئەگەر رێگری لێنەکرێت، ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا، دەیەوێت لە عێراق شەڕی ناوخۆیی دروست بکات. بێئارامی دروست بکات، گوندی زیاتر چۆڵ بکات. پێویستە ئەمە بزانرێت. لەم رووەوە ناڕەزایی هەیە. بەڵام لە باشوری کوردستان کەمە، پێویستە ناڕەزاییەکی زۆر هەبوایە."

' پێویستە کۆمەڵگەی ئێزدی بە رێکخستنێکی بەهێز رێگری لە قڕکردنێکی دیکە بکەن'

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە هەروەها باسی لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کرد و وتی، " هێرشێکی قڕکردن لە بەرانبەر شەنگال ئەنجامدرا. هەموو کەسێک بینی و تێگەیشت. لە بەرانبەریدا هێزەکانی هەپەگە و یەژەئاستار، بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا و تێکۆشان. یەپەگە و یەپەژە پشتگیریان کرد. رێگەی نەدا کە کۆمەڵکوژیەکە بگاتە ئاستی قڕکردن. بەم شێوەیە رێگری لە قڕکردن کرا. رێگە نەدرا کە جارێکی دیکە لە چارێکی سەدەی ٢١دا وەک دڵۆپێکی قێزەون کۆمەڵکوژیەک لەسەر رووی مرۆڤایەتی دروست ببێت."

دوران کالکان راشیگەیاند کە بەرخۆدانی ئێستا لە شەنگال شایەنی پیداهەڵدانە و وتی، " پێویستە پیرۆزبایی لە قاڕەمانان بکرێت. یادی شەهیدە گەورەکان بکرێتەوە. پێویستە بەبیریان بهێنینەوە. شەهیدە گەورەکانی وەک زەکی شەنگالی، شەهید حەسەن و هاوڕێکانیان، لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانە بەم بۆنەیەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە. ٨ ساڵە هەوڵی چارەسەری دەدرێت. دەکەوینە ٩مین ساڵ. هەندێک بڕیار دران، لەنێوان هەولێر و بەغدادا. تورکیا بەردەوام هێرش دەکات. دوای ئەوەی داعش تێکچوو، تورکیا دەستی بە هێرش کرد و بۆ بەردەوامیدان بە کۆمەڵکوژی هێرشی کرد. لە رووی زەمینیشەوە ویستی پەدەکە و حکومەتی عێراق، بەکاربهێنێت. لەبەرانبەر ئەوەش بەرخۆدان و بەرگری کرا. کۆمەلگوی ئێزدی دەیەوێت خاوەنی بەڕێوەبەری خۆی بێت، سیستمی خۆسەری دیموکراتی بەردەوامی پێبدات."

کالکان وتی، " تێکۆشانێکی زۆر گەورە هەیە. پێویستە ئەم تێکۆشانە بە بڕیارەوە بەڕێوەببرێت. بێگۆمان پێویستە مرۆڤ ئاگادار بێێت، رێبازی گونجاو بەکاربهێنێت و چارەسەری بەرەو پێشەوە ببات. بەڵام پێویستە بە تەئکیدی رێکخستن بەهێز بکرێت، بۆ ئەوەی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دروست نەبن."

'ئێمە دەست بە ٣٩مین ساڵی بەرخۆدان و سەرکەوتن دەکەین'

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە راشێگەیاند کە مانگی ئایار مانگی هەەنگاونان و سەرکەوتنە و وتی، " ٣٩مین ساڵیادی هەنگاوی شۆڕشگێری گەریلا ١٥ی تەباخە. دەست بە ٣٩مین ساڵی بەرخۆدان و سەرکەوتن دەکەین."

دوران کاڵکان رایگەیاند کە رۆحی ١٥ی تەباخ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەردەوامە و وتی، " گەریلا بە رۆحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و سەرکەوتن شەڕ دەکات. لە چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان و دۆستەکانمان بە رۆحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەن. گەل بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان بۆ ئازادی، بە بوێری، فیداکاریەکی گەورە، بە رۆحی سەرکەوتن بەرخۆدان دەکات. ١٥ی تەباخ نوێنەرایەتی ئەمە دەکات. پێویستە مرۆڤ هەموو رۆژێک ئەمە بڵێت. بە رۆحی ١٥ی تەباخ و سەرکەوتن پێویستە هەموو رۆژێک وەک ١٥ی تەباخ تێکۆشان بکەین، هەنگاوی کات کاتی ئازادیەکامن کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبریت و بەرخۆدانی ٢٠ ساڵەمان لە هەموو گۆڕەپانێک بە رۆحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و سەرکەوتێن گەورە دەبێت. بانگەوازیمان لە هاوڕێمان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان ئەوەیە کە هەڵوێست و بەرخۆدان گەش بکەن."

ف.ق / ژ.ت / هـ.ب