کاڵکان: هێزی مرۆیی خۆشیکردنەوە لە بەرخۆدانی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢١دا سەریهەڵدا

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، کە بەرخۆدانی گەریلا لە دژی فاشیزمی تورک لە ساڵی ٢٠٢١دا وەک بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژووی مردنی 14ی تەمووز بوو کە ئەو ڕۆح و هێڵە، گەورەترین گورزی لە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و خیانەتی هاوکارەکان وەشاندووە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بەرخۆدانی گەریلا و سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٢١ی هەڵسەنگاند.

 وتارەکەی دوران کاڵکان کە لە ماڵپەڕی فەرمی پەکەکەدا بڵاوکراوەتەوە، بەم شێوەیەیە:-

"بەرخۆدانی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢١ لوتکەی ژیانی شۆڕشگێڕانەی ئێمەیە. ڕاستییەکی وەها لە ڕۆحی بەرهەڵستی و لە ڕەفتاری ڕێکخراوەیی و بە ڕۆحی هاوەڵی دەبێت. ئەگەر سەرنج بدەین، کاتێک مرۆڤ پێکەوە کاردەکات و ڕێکدەخرێت بزاڤی کۆلەکتیف و پێکەوە ژیان، بەباشترین شێوە لەم بەرخۆدانەدا دەبینرێت.

مانای ژیانی کۆمیناڵ و کاری بەکۆمەڵ چییە، بنەماکانی چییە؟ سەبارەت بە ژیانی کۆمیناڵ و کاری بەکۆمەڵ چی دەڵێین؟ کەواتە پێوانە ئایدیۆلۆژییەکانی ئێمە چین و چۆن لە پراکتیکدا جێبەجێ دەکرێن؟ لێرەدا بەرجەستەترین و ئاشکراترین نموونە بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە لە هەرێمەکانی بەرخۆداند دەرکەوتن. بەم شێوەیە لە لایەکەوە شێوازی بەرگری پەرە پێدەدات و بوێری و قوربانیدان دەگاتە لوتکە و لە لایەکی تریشەوە ئەو بەرخۆدانەی ئێستا لە خەباتی ئایدۆلۆژی و پێشکەوتن و دۆستایەتی و بزووتنەوەی ڕێکخراوەییدا هەیە لە هەموو جۆرە هەڵە و کەموکوڕییەک ڕزگارمان دەکات. ئەوە پیشان دەدات کە پێویستە چی روو بدات. ئەگەر وا نەبووایە، ئەوە ئەستەم دەبوو کە ئەو جۆرە تێکۆشانە بەڕێوەببرێت. گرنگە بزانیت ئەوانەی بەرگری دەکەن ڕۆح و مەعریفەی ئاپۆییان هەیە. مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت کاریگەری یەکلاکەرەوەی ئەو خەباتە ئایدیۆلۆژییە ببینێت کە بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا لە نێو بەرخۆدانی پراکتیکی - سەربازیدا سەری هەڵداوە.

با گوێ لەقسەکانی هەڤاڵان بگرین کە بەرخۆدانیان کرد. ئەگەر سەرنج بدەینە سەر پراکتیکەکە، ئەوە قسەکردن نییە، بەڵکو گوێ لە وشەکان دەگرین، بەڵام ئەوان ئەو وشانە نین کە دەگوترێت و دواتر ئەنجام دەدرێن. دەربڕینی ئەو شتانەن کە پراکتیکەکەی کراوە پێش ئەوەی بیڵێن دەیکەین، ناتوانین بڵێین کە ئەوە ناکرێت ڕووبدات یان ئەوە تەنها بانگەشەیەکە. ئەنجامدراوە، بووە بە ڕاستی و بەم شێوەیە ئەوەی پێویستە ئاشکرا بکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو ئاشکرا کراوە. کەواتە زۆر شت هەیە بۆ ئەوەی لێی فێر بین. دەتوانرێ بوترێت کە چارەسەرێک دەرکەوت. ئەوەی پێویستە بیکەین تێگەیشتن و جەوهەری ئەو چارەسەرە قووڵەیە کە بە بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانە سەریهەڵداوە و پێویستە بڵاوببێتەوە و بەردەوام بێت.

نابێت لە خاوەنداریکردن لە بەرخۆداندا لاوازی هەبێت

زۆر گرنگە کە بە باشی لەم بەرخۆدانە تێبگەین. پێویستە لەدژی ئەو شەڕەی کە دەیکەین ئەوان بلەرزن. پێویستە پیرۆزییەکانی ئەو کەسانەی شەڕەکەیان بەڕێوەبرد ببینین. ئەنجامێکی چۆن دەرکەوت. چۆن دژی چەندین هێرشی دوژمن، دژی ئەو تەکنیکە، لە دژی هێرشەکان تاوەکو بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرخۆدانیان کرد؟ هەنگاوێکیش لە سەنگەرەکەیان پاشەکشێ نەکرد و هیچ نەترسان. هەمیشە هەوڵیان دەدا دوژمن ببەزێنن و هەڵنەهاتن. ئەمە چ ڕۆحێک بوو، چ باوەڕێک بوو، چ جۆرە بەرگرییەک بوو؟ ژن و پیاو پێکەوە ئەو رۆحەیان دروست کرد. چۆن یەکێتیەکی ئاوایان دروست کرد؟ ئەو هێزەیان لەکوێ بەدەستهێنا. لەسەر چ بنەمایەک شەڕ و بەرگریان کرد؟ واتە مرۆڤ دەبێت بزانێت هێزی مرۆیی خۆشیکردنەوە، چۆن دروست بوو. لەسەر ئەم بنەمایە، پێویستە لە بەرخۆدانی گەریلا تێبگەین و جەوهەرەکەی ببینرێت. ئەم بەرخۆدانە دەبێت بەسەر هەموو شتێکدا سەروەر بێت. ئەمە هێڵە، هێڵی بەرگریە . ئەمە پێوانەیە، ئەو پێوانانەیە کە لە ئەنجامی بەرخۆداندا دروست بوو.  بێگومان دەبێت تێگەیشتن و هاوەڵی و ڕۆح و ئیرادە و زانابوون بەم شێوەیە بێت. پێویستە لێی تێبگەین و لێی فێربین و بە قووڵی بیری لێبکەینەوە و ئەو هێڵە بکەینە هێڵی سەرەکی و لە هەموو هەڵسەنگاندنەکانماندا، رەخنە و خۆڕەخنەکردندا ئەم هێڵە بکەینە پێوانەی سەرەکی.  پێویستە لە خاوەندارێتی و شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرخۆدانە گەورەیەدا، لاوازی نەکرێت.

پەکەکە- پاژک لەو بەرخۆدانانەدا نوێنەرایەتیان کرد

پێویستە تایبەتمەندی و ڕەسەنایەتی ئەم بەرخۆدانە ببینرێت. بەڵێ، ئێمە چل ساڵە شەڕ دەکەین، ئەوە ڕاستە. بەڵام شەڕ هەیە، شەڕ هەیە! هەموو جەنگێک ڕۆڵ و مانای خۆی هەیە. ئەمە زۆر گرینگ و مانادارە. ئێمە ئێستا ئەرک و بەرپرسیارێتیمان هەیە کە لە بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تێبگەین و خاوەنداری لێبکەین و ڕاستی بڵێین. پێویستە ڕاستییەکان بگەیەنین بە کۆمەڵگا و ڕای گشتی. بۆ ئەوەی ئەمە بکەین، ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانمان بە دروستی جێبەجێ دەکەین و بە دروستی باسی دەکەین و بە دروستی دەیگوازینەوە. ئێمە بەرپرسیارین لە پەروەردەکردنی گەل. چونکە ئێمە هەڤاڵی هەڤاڵانی بەرخۆدانین. پردی نێوان ئەوان و کۆمەڵگاین، بەرخۆدانیان باس دەکەین. ناتوانین بۆ کەسی تر بەجێی بهێڵین. بۆیە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئەم بەرخۆدانانەدا ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانمان جێبەجێی بکەین و بە تەواوی ئەرکی شۆڕشگێڕیمان جێبەجێ بکەین، پێویستە بە دروستی و قووڵی لەم بەرخۆدانانە تێبگەین. ئێمە لە راستی ئەو هەڤاڵانە باش تێدەکەین. پارتەکەمان ئەمەیە، هێڵ و پێوانەمان ئەمەیە، پەکەکە لێرە نوێنەرایەتی کرد. پاژک لێرە نوێنەرایەتی کرد. هیچ کەسێک نابێت بەدوای پێوانەیەکی تردا بگەڕێت. نابێت بە هیچ شتێکی دیکەوە ببەسترێتەوە. لەوانەیە لە هەموو شوێنێک پارتێک هەبێت، بەڵام ئەوەی نوێنەرایەتی ئەم خەتە دەکات، ئێرەیە.

وەک بەرخۆدانی ڕۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز

لەسەر ئەم بنا‌غەیە ئێمە کاریگەری، هێزی ئەو بەرخۆدانانە لە گەشەی ڕۆح و زانین و ئیرادەی پارتەکەماندا،  بە ڕۆحی بەرگری و گەشەکردنی هاوڕێیەتیدا بە باشی دەگەیەننیە ئاستی زانابوون. لەبەر ئەوەی ئەم بەرخۆدانە لەخۆیەوە دروست نەبووە. سێ یان پێنج کەس بەتەنیا بە ئاسانی ناتوانن لە ژینگەیەکی بەو شێوەیە و لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا بەرگری بکەن. ئەو ڕۆحە ، ڕاستگۆیی ، ئەو هاوڕێیەتیەی لەوێ هەبوو شایەنی تێگەیشتنە. ئەگەر ئەم ڕۆح و ئیرادەی بەرخۆدانە وەک بەرخۆدانی ڕۆژی ١٤ی تەمووز نەبووایە، ئەوا ئەنجامەکەشی بەم شێوەیەیە نەدەبوو.

بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز و بەرخۆدانی سوور و بەرخۆدانی تونێلەکانی مەتینا و ئاڤاشین زۆر هاوشێوەن. لە شوێن و دەڤەری جیاوازدا، لە هەلومەرجی جیاوازدا، بەڵام پێوەرەکان وەک یەکن، واتا یەکن، ڕۆح یەکە. لەبەر ئەوەیە کە زانستەکەمان هەمان شتە. هەر وەک چۆن ١٤ی تەمووز هێڵی فیداکاری پەکەکەی دامەزراند و نوێنەرایەتی پەکەکەی کرد، بەرخۆدانەکانی دیکەش بە هەمان شێوەن. بەم شێوەیە، پێوەرەکان وەردەگرین. ئێمە ناتوانین بڵێین کە ئەوە تەنیا بەرخۆدانە و تێپەڕیوە. بەڵێ، ئەوە بەرخۆدانە، بەڵام چۆن روویدا؟ ئەمە دۆخێکی ئاوا ئاسان نیە. زۆر جار دەرفەتیان هەبوو کە دەست هەڵگرن. دوژمن لەپڕ نەهات و دەرگاکانی دانەخست و لە دەرەوە بوو و شەڕیان کرد و چوونە ناو سەنگەرەکانەوە و بەردەوامیان بە بەرخۆداندا. لە وەرخەلێ چەندین مانگ بەرخۆدانیان کرد و بە بەردەوامی بێ ئەوەی میلیمەترێک بکشێنەوە هێرشیان کرد و بەرگریان کرد. بێ دوودڵی بە دروشمی "ئێمە لێرە دوژمن تێکدەشکێنین" دەستیان بە بەرخۆدان کرد. وەک ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بەرخۆدانیان کرد. بەم شێوەیە، پێویستە ببینرێت و لێی تێبگەین. هەمان ڕۆح، هەمان هێڵ زیندووە و دەژی.

لەم دۆخەدا دەتوانین بڵێین: ئەگەر لەم بەرخۆدانە بە شێوەیەکی گونجاو تێبگەین ئەوا بە ئاسانی و بە ئاسوودەیی دەتوانین چارەسەری زۆر شت بدۆزینەوە کە زانیاریمان ئاڵۆز دەکات و بەلامانەوە قورسە. ئەگەر تێڕوانینێک لە چوارچێوەی "چۆن دەتوانین ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکەین کە ڕووبەڕووی دەبینەوە" دروست بکرێت، ئەوا بەرگری خۆی ئاسانترین چارەسەرە و داهێنەری چارەسەریە. ئەوەی پێویستە بکرێت بە ئاسانی و سەرکەوتووانە دەکرێت. بۆیە هەر چەند لەم بەرخۆدانە زیاتر تێبگەین، لە هەموو جۆرە ئاڵۆزی و لاوازییەک ڕزگارمان دەبێت.  ئەگەر ئێمە بەرگری بکەین بە پێوانەی خۆمان، بێگومان کێشەکانی تر باسناکرێن. ئەم جۆرە نیقاشانەش وەک بەربەستێک پێشناکەوێت و مرۆڤ ناتوانێت باوەڕی بەو جۆرە دۆخ و هەڵوێستانە هەبێت. ئایا ئێمە باوەڕمان بەو هەڵوێستانە هەیە کە گلەیی و گازندە دەکەن و کێشە بۆ خۆیان دروست دەکەن، یان باوەڕمان بە بەرخۆدانی بوێرانە هەیە لە زەندوراوە تا گردی سوور، ئەگەر پێوانەکە بەرهەڵستی بێت، ئایا دەتوانین مانا و بەها و متمانەیان بە شتی دیکە هەبێت و کاتی خۆمانی بۆ تەرخان بکەین.؟

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکشێنراون

لەم رووەدا دەستکەوتێکی گەورە هەیە. سەرکەوتنێکی گەورە هەیە. لە دژی هێرشی فاشیست سەرکەوتن هەیە. سەرکەوتنی چارەسەر کردووە، ڕاستی و دروستی ئاشکرا کردووە. رێگەی ڕاستمان پیشان دەدات. ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە مرۆڤ لێی تێدەگات و جەوهەری بزانێت و لەسەر ئەو بڕیارەوە خەبات بکات. ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە شتەکانی تر پێویستە پشتگوێ و فەراموش بکرێن. ئێمه ده بێ ئه و کاره بکه ین. ئەمە دەبێت بکرێت بۆ ئەوەی ببینە هاوڕێی ئەو پاڵەوانە خۆڕاگرانە. ئەگەر ئەو کارە بکەین، ئەگەر بمانەوێت ببینە هاوڕێی ئەوان ئەگەر ئێمە لەسەر هێڵی ئەوان خەبات دەکەین، ئەو کاتە هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات. ئایا هیچ شتێک توانی رێگریان لێبکات. ئایا ئەوان دەیانگوت کەموکوڕیمان هەیە، لە هیچ کامیان نەمانبیستووە، هیچ داواکاریەکیان لە ئێمە نەکرد.  هیچ کێشەیەکمان پێنەگەیشت، جگە لە داخوازی سەرکەوتن و سڵاوی هەڤاڵان هیچ شتێکمان بۆ نەهات. جگە لەوەش بەو پەیام و سڵاوانەی کە بۆ ئێمەیان نارد، مۆڕالیان بە ئێمەدا. باشە ئەگەر چارەسەریەکی بەم شێوەیە لەبەردەماندا بێت، ئێمە دەتوانین هەموو جۆرە سەختیەک تێپەڕێنین و سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن بەدەست بهێنین.

دەبێت باش بزانرێت کە چارەسەری هەموو کێشەکان ئەو بەرخۆدانەیە کە دروست بووە. ئێمە بە باشی لەم بەرخۆدانە تێدەگەین. بە ئاسانی دەتوانین چارەسەری و ڕۆح و زانین و هەڵسوکەوتێک پەرە پێبدەین کە هەموو کێشەکان چارەسەر دەکات. بۆیە هەوڵدەدەین بەباشی لە بەرخۆدانەکە تێبگەین. پێویستە ڕۆژەڤمان بە دروستی دابڕێژین. زۆر گرنگە کە ڕۆژەڤی ڕاست دابنێین بۆ ئەوەی ئەنجامە ڕاستەکان بەدەست بهێنین. زۆر گرینگە کە ئێمە بزانین ئێمە چی تاوتوێ دەکەین و لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆ بکەین. ئەگەر ڕۆژەڤی هەڵەت هەبێت، ئەوا ئەنجامی هەڵەت دەست دەکەوێت و کاتەکەت لە دەست دەدەیت.

لە دەستماندا، بەهایەکی زۆرمان هەیە کە ڕێنوێنیمان دەکات. ئێمە بەڕاستی خاوەنداری لێدەکەین و بەدروستی لێیان تێدەگەین و بەدروستی هەڵیاندەسەنگێنین. ئێمە ئەوان بە پێوەری هێڵ دەبینین و بە پێی ئەوان هەموو شتێک هەڵدەسەنگێنین و لێیان دەکۆڵینەوە و چارەسەر بەرهەم دێنین. بە دەستنیشانکردنی کەموکورتی و هەڵە و رووداوەکان دەتوانین چارەسەرێک بدۆزینەوە.

هەر وەک چۆن بەرخۆدانی زیندانەکان رستەی 'بەهۆی بێدەرفەتی ناتوانم کار بکەم'-یان بە درۆ خستەوە، هەروەها بەرخۆدانی وەرخەڵێش ئەوەی بەدرۆخستەوە کە دەڵێت 'بەهۆی نەزانینەوە ناتوانم کار بکەم'.  باسی کام نەزانی و چ نەزانیەک دەکرێت. لە ئێمەدا زانابوون: بۆ دروستکردنی ئیرادە، بڕوا، بوێری و فیداکاریە. نمونەی ئەوە هەیە. نمونەکان دیارن.

گەورەترین گورز لە هێڵی خیانەتدرا

بەڕوونی دەبینرێت کە پەدەکە لە چ دۆخێکدایە. پێویستە مرۆڤ بیر بکاتەوە. با بگەڕێینەوە سەر دۆخی کۆمەڵگا، سەیری مێژووی کورد بکەین، بارزانی تاوەکو ئێستا بەم ئەندازەیە تەشهیر نەبووە. ئێستا هەمووان دەڵێن، پەدەکە لەسەر هێڵی خیانەتە و هاوکارە. ئێمە دەزانین کە پێش ئەم بەرخۆدانە خۆیان بە ڕابەر دەزانی. کەس نەیدەتوانی ڕەخنە بگرێت و هیچ قسەیەک نەدەکرا.  لە ئێستادا دەستیان کەشف بوو. کێ هۆکار بوو؟ ئەم بەرخۆدانە دەستی ئەوانی کەشف کرد، ڕووداوەکان و ڕاستیەکان دەستی ئەوانی کەشف کرد. کەوتە ئەم دۆخە.  ئاشکرایە ئەم بەرخۆدانە دەستی کێی کەشف کرد و چۆن وایلێهات. بەم جۆرە گورز لە هاوکاری دوژمن و خیانەتدرا. بەم شێوەیە گورز لە هەموو جۆرە ئۆپۆرتۆنیزم و لتەسفیەکردن و بێرێکخستنی و پارچەبوون درا. هەموو جۆرە تاکگەراییەکی کوشت. هەڤاڵانمان گروپ گروپ شەڕیان کرد و لەنێوانیاندا هیچ شتێک رووینەدا کە لە یەکتری تێنەگەن. هەموویان یەکڕیزیی مەعنەویان دروست کرد و بێ ئەوەی میلیمەترێک هەنگاو بەرەو دواوە بنێن، هەڵیانکوتایە سەر دوژمن و هێز و ئازایەتی ڕێپێوانەکەیان ئاشکرا کرد. ئەگەر وا نەبووایە، کەس نەیدەتوانی بە تەنها ئەم بەرخۆدانە بەڕێوە ببات. تێگەیشتنی ئەوە زۆر لاواز نییە، کاتێک سەیری ئەنجامەکان دەکەیت، مرۆڤ بە ئاسانی لێی تێدەگات. لەدۆخێکی وادا ئایا ئێستا وشەی تاکگەرایی دەتوانێت لە ڕۆژەڤدا دەبێت؟ ئایا دەتوانین قسە لەسەر کۆسپ و گرفتەکان بکەین؟ نا! نابێت مرۆڤ گفتوگۆشی لەسەر بکات. پێویستە بە یەکجاری پشتگوێ بخرێت.

دەتوانین ئەوەش بڵێین: بەرخۆدانی ئێستا گورزێکی کاریگەری لە عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیستیی قڕکەر داوە. هەروەها گورزێکی گەورەی لە خیانەتی هاوکاریکردنی دوژمندا. هەروەها گورزێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ هەموو جۆرە هەڵوێستێک لە دەرەوەی پارتەکەمان. لەو حاڵەتەشدا ئەوانەی کەهاوڕێی ئەم بەرخۆدێرانەن، هیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لەجێبەجێکردنی هەموو کارەکانیان بەم ڕۆحیەتەی بەرخۆدانە.

لە ئاستی شۆڕشدایە

ئەم بەرخۆدانە لە ئاستی شۆڕشدایە. ئەوە تەنیا شۆڕشێک نییە کە فاشیزمی بە مانا سەربازییەکەی تێکشکاند، بەڵکو شۆڕشێکی ئایدۆلۆژی و شۆڕشێکی فەلسەفی و شۆڕشێکی ئەخلاقی و شۆڕشێکی لە سەر ئەم هێلە. لەبەرامبەر هەموو جۆرە ڕێبازێکی هەڵوەشانەوەی ئۆپۆرتۆنیستیدا، شۆڕشی پارتەکەمانە لە سەر هێڵی ئاپۆیی. ئەمەیان سەلماند. مادام وایە بەم شێوەیە ئێمەش خاوەنداری لێدەکەین. کەواتە چارەسەرکردنی کێشەکان قورس نییە. ئەو هێزەی کە بۆ شەر هەیە، کەم نییە. بێگومان تێکۆشان کارێکی ئاسان نییە، پێویستە ڕێکخستن هەبێت، زانست هەبێت، پێویستی بە هەوڵدان هەیە، پێشەنگبوونی دەوێت، لەبەرچاوگرتنی ریسکی دەوێت، میلیتانی دەوێت، لە خۆیەوە نابێت.

ف.ق