کاڵکان: پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەگەیەنین بەسەرکەوتن

دوران کاڵکان دەستنیشانی کرد، چیتر پێویست ناکات لە ڕابردوودا بێمنینەوە، بەڵکو سەردەمی نوێبوونەوەیە، بە بوێری و فیداکارییەکی بەهێزەوە ڕوو لە نوێ بوونەوە دەکەین و گوتی: "پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیک دەگەینین بە سەرکەووتن."

دوران کاڵکان

یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە دوران کاڵکان دەربارەی بەستی کۆنگرەی ١٢ـەمینی نائاسای پەکەکە کە بۆ وەڵامدانەوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدرا، بۆ مەدیا خەبەر قسەیکرد و هەڵسەنگاندنی وردی بۆ کۆنگرەکە و گرنگییە مێژوویەکەی کرد.

کاڵکان ئاماژەی بەوەدا پێویستە گەل و بەتایبەت پێشەنگانی سەردەمی نوێ؛ ژن و گەنجان زۆر باش لە ئەنجام و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە تێبگەن و گوتی: "پێویستە وانە لە ڕابردوو وەرگرین و تێیبگەین، لێی وردبینەوە و لەسەر ئەم بنەمایە ڕەخنە و ڕەخنەدانی خۆمان بکەین. پرۆسەکە پرۆسەی ڕەخنە و ڕەخنەداینە؛ پرۆسەی وانە وەرگرتنە لە ڕابردوو. بەڵام بێ ئەوەی لە ڕابردوودا بمێنینەوە، پێویستە نوێ ببینەوە و بە بوێری و فیداکارییەکەی مەزنەوە لە هێڵی فیدایی ئاپۆچێ تییدا بە بەهێزترەوە بەشداری پرۆسەکە ببین."

کاڵکان وەبیری هێنایەوە، بندەست، لایەنە سۆسیالیستییەکان، سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ، دۆستە دیموکراتیکەکان پێکڕا هەنگاو دەنێنن و ئەم گرتنەبەرەش پێشکەوتنی گرنگ لەگەڵ خۆییدا دێنێت و ئەمەی گوت: "بانگەوازیم لە هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایەییە: وەرن پێکەوە باش لێی تێبگەین، بە بوێیرییەوە هەڵێسەگێنین، وانە لە ڕابردوو وەرگرین و بە باوەڕ و بوێرییەوە لە ئایندە بڕوانین و هەنگاوی بەبڕیار بنێین. بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکییە دەئافرێنین."

هەڵسەنگاندنەکەی دوران کاڵکان بەم شێوەیە:

"سەرەتا بە حەسرەت و ڕێزدارییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم کە ئەم کۆنگرەیەیی ئامادەکرد، بووە ئیرادەی کۆنگرە و زۆرترین هەوڵیدا. هەر وەک ئەوەی گوترا، وێڕای سری سورەیا ئۆندەر، بە هێز و ئیرادەی شەهید قارەمانەکانمانەوە کە زیاد لە دەیان هەزار شەهیدە گەیشتینە ئەم ڕۆژە. لە کەسێتی هەڤاڵانمان فواد و ڕەزادا بەڕێز و خۆشەویستییەوە هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادییمان یاد دەکەمەوە...

بەڕاستی سری سورەیا ئۆندەر ڕۆڵێکی کاریگەری لەم پرۆسەیەدا گێڕا. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'ماوەی ١٢ ساڵە لەگەڵ ئۆندەردا کار و خەبات دەکەم.' ئۆندەر ماوەی ١٢ ساڵ زۆر هاوکاری ڕێبەر ئاپۆ بوو، وە هەوڵ و ڕەنجی زۆرییدا. لە هێنانەئارا و ئامادەکردنی بانگەوازی ٢٧ی شوبات و دواتریشدا کاری زۆر مەزن و سەرکوتووی کرد.

بەڕاستی کەسێکی هێژا و ڕنجدەربوو. لە کۆنگرەکەماندا باسی هەموو ئەمانەمان کرد و بەڕێز و سوپاسەوە لە کۆنگرەکەدا باسکرا. هەرخۆی ئۆندەر تێکۆشەرێکی ئازادی و دیموکراسی بوو. وەک شەهید ڕاگەیاندرا. کاتێک لەسەر ئەرک و خەباتی خۆییدا بوو گەیشت بە شەهید بوونی خۆی. ئەوەی چۆنیش شەهید بووە هێشتا قسەی لەسەرە، گومانی هێرش کردن هەیە.

دەمەوێت بڵێم؛ کە نەخۆش کەوتنیم بیست گوتم داخۆ دووچاری هەمان ڕوداوی ئۆزال بووەتەوە؟ دۆخە راستەقینەکە ڕوون نییە، بەڵام تاوتوێ دەکرێت. ڕای گشتی بە شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی ڕایگەیاند.

ئێمەیش وەک کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بەشداری ئەو پێناسەیە بووین. خواستمان بوو سری سورەیا ئۆندەر ڕۆڵی لەسەرکەوتنی کۆنگرەکەماندا هەبێت و ببێتە هۆکارێک، بەوەی هەوڵی زۆری دابوو. باوەڕمان پێیبوو... بەدڵنیاییەوە ئەو ئامانجە هاوکاری کۆنگرەی دەکرد.

لەسەر ئەم بنەمایە بە خۆشەیستی و پێزانینەوە یادی هاوڕێم سری سورەیا ئۆندەر دکەمەوە و هەمووکات یادی زیندوو ڕادەگرین و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکەی دەگەیەنین بە سەرکەووتن.

پڕۆسەکە ڕێگەی هەنگاوی ئازادیخوازی، دیموکراتیک و سۆسیالیستی دەکاتەوە

ئەم کۆنگرەیە بوو بە کۆنگرەیەکی مێژوویی، بووە کۆنگرەی بەرهەمدار و بڕیاردەر. لە راستییدا زۆرێک لە کۆنگرەکانی پەکەکە، هەرچەندە بۆ هەمووان هەمان شت ناڵێن، بەڵام بە کات و وەرچەرخانێکی زۆر هەستیاردا تێپەڕیوون و و نوێبوونەوەکانیش دەرکەوتوون و بەو بڕیارانەی کە دراون زەمینەیان بۆ هەنگاوی نوێ لە تێکۆشانی ئازادیخوازاندا خۆش کرد.

تا ئێستا لەسەر ئەم بناغانە هاتووینە ئێرە. کۆنگرەی ١٢ـەمینمان ئەم نەریتەی خراپ نەکرد. تەنانەت بڕیاردارییەکی بەهێزتری هێنایەئاراوە. کۆتایی بە قۆناغێکی مێژوویی هێنا و بۆ کردنەوەی سەردەمێکی نوێی بووە بنەما و دای بە دەستپێکردن.

ئێستا بە ئاسانی دەتوانین بڵێین، لە ڕێپێوانی ئازادی ئاپۆییدا، سەردەمی پەکەکە کۆتایی هات و سەردەمێکی نوێ دەستپێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ ناوی ئەم سەردەمە نوێیەی وەک "سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" هێنایەئاراوە. ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕەخسێنەری سەردەمی نوێیە. باوەڕدەکەین، لەسەر ئەم بناغەیە قۆناغی پێشەوەمان دەبێتە هۆی پێشکەوتنێکی نوێ و ڕێ بۆ هەنگاوی بەهێز، ئازادیخوازی، دیموکراتیک و سۆسیالیست دەکاتەوە.

بێگومان ئەمە بە تێکۆشان و هەوڵەوە جێبەجێ دەبێت. بۆیە ئێمە چووینە ناو سەردەمێکی نوێی تێکۆشانەوە. چۆن گەیشتینە ئەم خاڵە؟ واتە ئەم بابەتێکە تاوتوێ دەکرێت. ماوەیەکی زۆرە دەزانرێت. ئەگەر بە گشتی بڵێین، ئەمە ئەنجامی تێکۆشانی ١٠ ساڵی دوایییە. ئەم پرۆسەیە دوای ئەو هێرشەی شەڕی تایبەتی کە لەسەر بناغەی "پلانی چالاکیی هەڵوەشاندنەوە" بۆ لەناوبردن و تەسفیەکردنی پەکەکە کرا، شکستی پێهێنرا، تێکشکێندرا، دەستی پێکرد. دیسان شەری جیهانی سێیەمی لە هەرێمەکە پرۆسەیەکی وەهای پێویست دەکرد.

هەموو ئەمانە بۆ حکومەتی ئاکەپە و کۆماری تورکیا بوونە پێویستییەک. کۆمارەکە، بە دونیابینی سەدەیی خۆی بینی و تێگەیشت کە ئیدی ناتوانێت لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەلی کوردی ئازادیخواز و ئەنجامەکانی شەڕ کە سیستەمی جیهانی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەی دەبات، بەردەوام بێت و ئەو ئیدی ناتوانێت زیهنیەت و سیاسەت لەسەر نکۆڵیکردن کە کردبوویەوە بەردەوام بێت. بینی کە لەم بارودۆخەدا مانەوە مەترسییەکی گەورە دروست دەکات. هەندێک بەڕێوەبەر گوتیان "کێشەی ئاسایش". ئەوانیان بینی کە دەوڵەت و کۆمار ڕووبەڕووی کێشەی ئاسایش بووەتەوە و لێرەدا بانگەوازییان کرد.

دەزانین سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بانگەوازێکی لەم جۆرەی کرد. ڕێبەر ئاپۆ دوای ٤ ساڵ بۆ یەکەم جار لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا چاوی بە برازاکەی عومەر ئۆجالان کەوت و وەڵامی ئەمەی دایەوە. ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "ئەگەر بەم شێوەیە بیردەکەنەوە و ئەم بانگەوازییە دەکرێت لەمە تێدەگەم و بێ وەڵامی ناهێڵمەوە. ئەگەر هەلومەرجی گونجاو بڕەخسێندرێت، توانای ئەوەم هەیە پرسی کورد لە گۆڕەپانی شەڕوپێکدانەوە و توندوتیژییەوە بگوازمەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی و دیموکراتیکی." بە گوتنی: "ئەگەر دەرفەت بدرێت و بناغە دروست بکرێت، ڕۆڵێکی کاریگەر لەم بابەتەدا دەگێڕم" پرۆسەیەکی نوێی ڕاگەیاند و پێناسەی کرد.

دوای ئەمە، لایەنەکان لەسەر بانگەوازەکە و ڕاگەیاندراوەکانی سەرەتایان مانەوە. شاندی دەم پارتی دیسان ڕۆڵی وەرگرت. پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا وەک شاند نێوان ئیمرالی، ڕای گشتی و پەکەکەدا تێکۆشانیان کردوە، دیسان لەلایەن حکومەتەوە دەرفەتی چوونە ناو پرۆسەکەیان پێدرا. دەرفەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنرا. دواتر دەم پارتی وەک هێزێکی چالاک چووە ناو ئەم پرۆسەوە.

لە کۆتاییدا، بەبێ ئەوەی درەنگ بکەوێت، ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی مێژووی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بە ناوی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کرد. هەمووکەسێک ئەمەی بە "مانیفێستۆی سەدە"، "مانیفێستۆی دیموکراسی"، "مانیفێستۆی سەردەم" ناوبرد و زۆر ڕۆشنبیر ئاماژەیان بەوەدا کە "جگە لە ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی تر ناتوانی نووسراوێکی وا ئامادە بکات و ئیرادەیەکی وا دەرببڕێت" و بانگەوازییان کرد. پێشتریش، ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای ئێمە نامەی بۆ زۆر پارتی تر نارد و ئامانجەکەی ڕوونکردەوە. ئێمە وەڵاممان دایەوە. ویستمان ئەم بانگەوازە جێبەجێ بکرێت.

پێویست ناکات ئەمان دووبارە بکەینەوە، بە ڕاگەیاندراوەکەمان وەڵامماندایەوە. بۆ کردنەوەی ڕێگەی ئەم پرۆسەیە، جێبەجێکردنی ئامانج و ئەرکەکانی بانگەوازەکە و ئافراندنی زەمینەیەکی باش، لە ١ی ئاداردا ئاگربەستمان ڕاگەیاند. بە شێوەیەکی یەک لایەنی... بۆ ئەوەی گفتوگۆکە بە ئاسانی پەرەبسێنێت. هەندێک لە دەوروبەر دژی ئەمە دەرکەوتن. کەسانێک هەبوون کە ئەمەیان نەدەناسی. زۆر کەس هەوڵیاندا لە ناوەوە و دەرەوە تێکی بدەن، بەڵام ئەم تێکۆشانە بە ئارامی ئەنجامدرا. ئەو کەسەی کە زۆرترین ئارامی کرد، زۆرترین هەوڵی دا و گیانی خستە مەترسییەوە، بەڕاستی شەهیدی کۆتامان سری سورەییا ئۆندەر بوو. هەمیشە هەوڵەکانی و ڕەنجەکانی بە سوپاس و ڕێزەوە بە بیر دەهێنینەوە و دەری دەبڕین.

لە ئەنجام دا، نزیکبوونەوەکەمان ئەمە بوو: ئامادەین هەموو ئەو شتانە بکەین کە لێمان دەخوازرێت. دەیانگوت، "پێویستە کۆنگرە بکەن." بەڵام ئێمە گوتمان، هێز و ئارادەمان نییە کە ئەوانە جێبەجێ بکەین. ئێمە ئەمەمان لە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆش ڕاگەیاند. دوای بانگەوازییەکە، لە ڕاگەیاندراوەکەمان لە ١ی ئادار بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. بە ووتەیەکی تر، ئەمە مەرجێک نەبوو، بەڵام دەربڕینی بارودۆخێکی ڕوون بوو. واتە، تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێ ئەو شتانە بکات کە داوا دەکرا، هیچ ئارادەیەک یان هێزێک نەیدەتوانی بیکات.

لە ئێمەیان دەوێت "دەست لە تێکۆشانی چەکداری هەڵبگرین"، "بڕیارێک بۆ گۆڕینی ستراتیژی بدەین"، "بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بدەین". پەکەکەش وەک دەوڵەت باخچەلی گوتبووی - تەنها ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە دەتوانێت ئەمە بکات. داواکاریەک هەبوو بۆ دانانی چەک، قسەی لەسەر دەکرا. واتە، هەموو کەسێک بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چەکیان هەڵگرتبوو. بەشداری ڕێبەر ئاپۆ بوون. ئێمە چۆن دەتوانین ئەو شەڕە ڕابگرین و چەک دانێین؟

لەو بارودۆخەدا، هەتا کە لە دەستمان بوو، هەوڵماندا چەک لە ڕێی ئامانج بەکاربهێنین، هێز بدەین و پشتگیری بکەین. کارەکەی بەڕێوەبردنی ئێمە ئەوە بوو. بە پێچەوانەش نەدەکرا. ئێمە ئەمە پێشتر لە پرۆسەی ٢٠١٣دا، لە نامەکانی ئەوکاتەدا ڕێبەر ئاپۆش گوتبووی: ڕاست یان هەڵە، سەرکەوتوو یان شکستخواردوو، شەڕ دەکەین. بەڕێوەبردنی شەڕ هەیە، بەڵام ئەگەر پرۆسەیەکی ئاشتی بێت، ئێمە ناتوانین ببین بەوانەی کە بەڕێوەی دەبەن.

ناتوانین کاری دانانی ئەم بڕیارانە، ڕازیکردنی تەڤگەر و گەل بکەین. گوتم، تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەمە بکات. ئەم بارودۆخە ڕوونبوو، مەرجێک نەبوو، بەڵام دەربڕینی ئەو شتانە بوو کە ڕوویان دەدا. لەو کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ پێی گووتین: "ئەم بڕیارەتان وەک هاوڕێیەک پێشوازی لێ دەکەم، ڕێزی لێدەگرم. لەسەر ئەم بناغەیە، هەوڵ دەدەم ئەو شتانەی کە دەکەوێتە سەر شانم بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەم." ئەم بارودۆخە لەو کاتەوە بەم شێوەیە بوو؛ ئەمە بارودۆخێکی نوێ نییە کە دەکەوتبێت.

بەردەوامی هەیە...