کاڵکان: پێویستە هەموو کەسێک لە دژی فاشیزم تێبکۆشێت -٢-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، ئەگەر عەقڵییەت و تێڕوانین و سیاسەتی فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوار لەناو نەبرێت، ئەو شتە بۆ هەمووان مەترسیدار دەبێت.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، ئەگەر عەقڵییەت و تێڕوانین و سیاسەتی فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوار لەناو نەبرێت، ئەو شتە بۆ هەمووان مەترسیدار دەبێت.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە میدیا خەبەر دا شیکاریی بۆ گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری، مانگی شەهیدان و هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد.
کاڵکان وتی، فاشیزم لە تورکیا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر هەمووان، بۆیە پێویستە تێکۆشان بە شێوەیەکی فرەلایەن و داهێنەرانە بەردەوام بێت. پێویستە هەموو کەسێک بەشداری ئەم تێکۆشانە بکات و وتیشی، " فاشیزم واتە هێرشی هەمەلایەن. لەو حاڵەتەدا دەبێت هەم بەرخۆدانی دژە فاشیستی و هەم بەرخۆدانی دیموکراسی گشتی بن. هەندێک لایەن بەشدارییان کردووە، بەڵام هەندێک لایەن بەشدارییان نەکردووە. ئەوانەی بەشدارییان نەکردووە ئێستا زۆرترین زیانیان پێدەگات. لەو حاڵەتەدا، پێویستە هەموو کەسێک ڕاستییەکە ببینێت و بە دروستی و ڕاستی ببینێت، بە دروستی لێی تێبگات و لە تێکۆشانی دیموکراسی دژی فاشیزم بە شێوەیەکی داهێنەرانەی یەکگرتوانە، دەبێت عەقڵییەت و بیرکردنەوەی نەژادپەرەستی، شۆڤێنیست، فاشیزم و سیاسەت لە تورکیا لەناو ببرێت. ئێمە دەبێت بتوانین تێکۆشانێکی تەواو و هەمەلایەنە بکەین، کە لەو عەقڵییەت و بیرکردنەوە و سیاسەتە ژەهراوییە ڕزگارمان بکات.
وتەکانی کاڵکان بەم شێوەیەن:
سڵاو لە هەڵوێستی کۆمەڵایەتیی گەلی کورد دەکەم
هەڵبژاردنێک ئەنجامدرا. بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردن چەند دادپەروەرانە و ئازاد و یەکسانیش بێت، هەر جێگای گفتوگۆ و مشتومڕە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە چۆن بەڕێوەچوو؟ پێش هەڵبژارن گوشار، دەستگیرکردن و زیندانیکردن و رێگری چۆن ئەنجامدرا؟ ئێستا هەموان باسی ئەوە دەکەن. بەراستی مرۆڤ دەتوانێت گفتوگۆی لەسەر بکات، ئایا لەو نێوانەدا شتێک هەیە، کە مرۆڤ پێی بڵێت هەڵبژاردن.
لە لایەکی ترەوە لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا چ ساختەکارییەک ئەنجامدرا، بێگومان گفتوگۆ لەسەر ئەوانەش دەکریت. پێویستە هەڵوەستە لەسەر ئەو شتانە بکریت، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، هەڵبژاردنێک لە ١٤ی ئایاردا ئەنجامدرا و هەندێک لە ئەنجامەکان دەرکەوتن. هەرچەندە هێشتا بە تەواوی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام زۆرێک لە لایەنەکان شیکاریی بۆ دەکەن و بۆچوون و هەڵسەنگاندنی خۆیان دەخەنەڕوو، چونکە ئەم هەڵبژاردنانە زۆر گرنگ بوون. تورکیا سەدەی دووەم دەستپێدەکات؛ ئەو عەقڵییەت و سیاسەت و بیرکردنەوەیە، کە ئەم سەدەیە دروست دەکات، بە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە دیاری دەکرێت. لەم ڕووەوە زۆر گرنگ بوو. هەموو کەسێک گرنگیی بەم هەڵبژاردنە دا و هەڵبژاردنەکان لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوون. هێشتا نوێیە، بەڕێوەبەرایەتیمان، بەڕێوەبەرایەتیی بزووتنەوەکەمان هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی لەسەر دەکات. بە دڵنیاییەوە، بەم زووانە بۆچوون و پێشنیار و سیاسەتەکانی خۆی لەو چوارچێوەیەدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە. ئێمە تا ئێستا بە ئەنجامێکی وەها نەگەیشتووین، بۆیە تەنیا دەتوانم هەندێک شت بە ناوی خۆمەوە بڵێم.
لە ئێستادا بۆ هەڵبژاردنەکان گفتوگۆ لەسەر ساختەکاری و گوشار دەکرێت، بەڵام هەڵسەنگاندنی جیاواز لەسەر ئەنجامەکان هەیە. هەندێک دەڵێن، کەس لە هەڵبژاردنەکەدا سەرنەکەوت، هەندێکیش دەڵێن، من بردمەوە، هەندێکی دەڵێن، هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە نەبوو. زۆر شت دەوترێت. لەوانەیە زۆر شت بوترێت، بەڵام سەرەتا سڵاو لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەم، کە لەسەر بنەمای بۆچوون و داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کاروباری هەڵمەتی هەڵبژاردنیان ئەنجام ا و لە ۱٤ی ئایاردا چوونە بنکەکانی دەنگدان و دەنگیان بە ژنان و ئازادیخوازان دا، بۆیە پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێ دەکەم. هەروەها سڵاو لەو پەرلەمانتارانە دەکەم، کە گەلەکەمان ئەم ئەرکەیان پێ بەخشیوون.
ئەم هەڵبژاردنە بە ڕوونی نیشانی دا، کە هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێست و بۆچوونی گەلی کورددا نییە. ڕێژەی دەنگدان لە کوردستان بە نزیکەیی هاوئاستە لەگەڵ ڕێژەی هەڵبژاردنەکانی پێشوودا. بەرزبووەوە و دابەزینی کەمە. سەرەڕای هەموو فشار، سەرکوتکارییەکان، کۆمەڵکوژی و زیندانیکردنەکان، گەلی کورد سووربوون لەسەر داواکردنی ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی. هیچ پاشگەزبووەوە و گەڕانەوە و لاوازییەک نییە. دەبێت ئەمە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەمە دۆخێکی گرنگە.
هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە هەڵوێستی گەلی کورددا نییە
بارودۆخی کوردستان و ئەو کوردانە ناچار بوون کۆچ بۆ گەورە شارەکانی تورکیا بکەن، دۆخێکی نزیکە لە یەکترەوە. لەم ڕووەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی کۆمەڵگەی کوردیدا لە دژی فاشیزم، داگیرکاری، پاکتاوکاری، پەرەسەندنی بەرخۆدانی دژە فاشیستی، چارەسەرێکی ئازاد و یەکسان بۆ کێشەی کورد نییە. لەم ڕووەوە پێداگری و ئیرادەیەکی گەورە هەیە. بەم شێوەیە بەردەوام دەبن. ئەمە گرنگە. ئێمە بەڕاستی سوپاسیان دەکەین. ئەوان شایەنی سوپاس و پیرۆزباییەکی گەورەن. ئەم هەڵوێستەی گەلەکەمان ئەوە نیشان دەدات، کە هیچ دڕندەیی و زوڵم و ئەشکەنجەیەک ناتوانێت گەلەکەمان لاواز بکات. دەبێت ئێمە ئەوە بڵێین. ئەمە گەورەترین سەرکەوتنە.
هەندێک لایەن ئاماژە بەوە دەکەن، کە دەنگ کەم و لاواز بووە. هەندێک پارتی و ڕێکخستن ئەوە دەڵێن، ڕەخنە لە خۆیان دەگرن. خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکەیان دەکەن. بە دڵنیاییەوە، ئەوان جیاوازن و هەڵوێستی گەلیش جیاوازە. نابێت گەل و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە تێکەڵ بکرێن. ئەو کەسانەی، کە هەڵە دەکەن و کەموکوڕییەکان نیشان دەدەن، بێگومان دەبێت ئەم هەڵانە بە ڕەخنەگرتن و ڕەخنەگرتن لە خۆیان لاببەن و چارەسەری بکەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە هیچ شێوەیەک پاشگەزبوونەوە لە هەڵوێستی گەلی کوردا نییە. سەرەڕای ئەو گوشار و سەرکوتکردنانە، هیچ پاشگەزبوونەوەیەک نییە. لە ڕاستیدا تووڕەیی و تێکۆشان گەورەتریش بووە. ئەگەر ئەمە وەرنەچەرخاوە بۆ چالاکی و کردارێکی بەهێز، ئەوا ئەو کەسانەی، کە دەبێت ئەمە ڕێکبخەن دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکەیان بکەن. هەڵە و کەموکوڕییەکانی هی ئەوانە. بۆیە ئەگەر هەڵە و لاوازی لە هەڵوێستی کۆمەڵایەتیدا نەبێت، دەبێت سڵاو لەو هەڵوێستە بکرێت و پیرۆزبایی لێ بکرێت.ئێمە بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە بەهۆی هەڵوێستی ڕاست دروست و سەرکەوتووانەی گەلی کوردەوە، ئیمە سڵاویان لێدەکەین و پیرۆزباییان لێدەکەین.
پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی دێرسیم و جۆلەمێرگ دەکەم
دەمەوێت بە تایبەتی سەرنج بۆ هەندێک شوێن ڕاکێشم. بۆ نموونە دێرسیم. خەڵکی دێرسیم لەم هەڵبژاردنەدا بە ئاشکرا ئەوەیان سەلماند، کە ئەوان لە ئاستێکدان، کە خاوەنی ڕاستەقینەی خۆیانن و ڕێکخستنکراو و ڕێکخراون. بۆیە بە تایبەتی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی گەلەکەمان لە دێرسیم دەکەم. ئەوە دۆخ و سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە. بە تایبەتیی هەڵوێست و جموجوڵییان جێگای رێز و پێزانینە، کە پاڵێوراوێکی ژنیان هەڵبژارد و کردیان بە نوێنەری خۆیان.
لە لایەکی ترەوە، سڵاو لە هەڵوێستی گەلەکەمان لە جۆلەمێرگ دەکەم. بەڕاستی لە دژی عەقڵییەتی فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوکار وەستانەوە و ڕێبازێکی وڵاتپارێزانە و نیشتمانپەروەرانەی گرتەبەر. ئەو هەڵوێستەی، کە لە جۆلەمێرگ و بۆتانیش چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەوەیە. جارێکی دیکە ئەو هەڵوێستەیان سەلماندەوە، بۆیە من بەهۆی ئەو هەڵوێستەیانەوە سڵاو لە خەڵکی جۆلەمێرگ دەکەم و پیرۆزباییان لێدەکەم. دێرسیم و جۆلەمیرگ؛ ئەوانە هەر دووکیان قەڵای کوردستانن و ئەو ڕێباز و شێوازە وڵاتپارێزی، شۆڕشگێڕانە و دیموکراسییان زۆر گرنگە، کە گرتوویانەتە بەر و سەلماندیشیانەوە. دوو نموونە و دینامکی ڕوون و دیاریکراون، کە کە نوێنەرایەتی ڕێبازی گەلی کوردستان دەکەن. لە ڕاستیدا هەڵوێستی گشتیی گەلی کورد وەهایە. ئەوە جارێکیتر لەم هەڵبژاردنەدا و بە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە سەلمێنرایەوە.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یەکلایی نەبوویەوە. کەوتە خولی دووەم. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدارئۆغڵو لە قۆناغی دووەمدا کێبڕکێ دەکەن. دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەوەی ڕاگەیاندووە. هەموو کەسێک ئەمە هەڵدەسەنگێنێت. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بە ڕێژەیەکی زۆر پشتڕاست و یەکلایی نەبوونەتەوە، بەڵام کەم و زۆر ڕوون بووەتەوە. تابلۆ گشتییەکە بەمشێوەیە؛ هەموو ئەو حیزب و لایەنانەی، کە پێشتر بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە، دەنگەکانیان کەمی کردووە، هیچ لایەنێک براوە نییە. بەگشتی چی هەیە؟ هەندێک لایەنێکی نوێ هاتوونەتە پێشەوە. ئەوان لە سەدا یەک و نیو ، دوو، دوو و نیوی دەنگەکانیان بەدەستهێنا. پارتی وەک پارتی کریکارانی تورکیا (تیپ) و پارتی وەک ڕەفا و پارتی وەک زەفەر. ئەوانە بەهۆی تیکچوونی دۆخەکەوە دەنگە لە دەستچووەکان بۆ خۆیان دەبەن.
پرۆپاگاندەیان بۆ جەماوەری خۆیان کرد
بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی پێشووتر پارتەکانی دیکە دەنگیان کەم کردووە. بێگۆمان هەموو کەسێک لە لای خۆیەوە هۆکارەکەی لێک دەداتەوە و لێپرسینەوە دەکات. بۆچی دەنگیان کەم کردەوە؟ ئەگەر سەیر بکریت، لە هەمەوو لایەک زیاتر ئەوەی حەقی کردەوە هاوپەیمانی کۆمار بوو. بۆ نمونە لە هەموو لایەک زیاتر ئاکەپە دەنگی کەم کردەوە. ٤٢٪ بوو بووەتە ٣٢٪. لەسەدا ٧ دەنگەکانی کەمی کردووە. ئەگەر کەمیش بێت لەنێو مەهەپەدا کەوتن هەیە. بەڵام بە هۆی هاوپەیمانیەوە حزبی نوێیان خستە ناویانەوە کە بۆ ئەوەی ئەو کەوتنە کاریگەری لەسەر دەنگەکانی هاوپەیمانێتیەکە دانەنێت. بەم شێوەیە لە هەموو هاوپەیمانێتیەک زیاتر دەنگیان بەدەست هێنا. لە پەرلەمانیش لە هەمووان زیاتر پارلەمەنتەریان بەدەست هێنا. لەراستیدا چاوەڕێ دەکرا هاوپەیمانی گەل بەم شێوەیە بێت. بەڵام هاوپەیمانی گەل نەیتوانی ئەو ئاستە بەدەست بهێنێت. زۆر لایەن کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و خەباتی هەڵبژاردن کاریان دەکرد، پێشبینیان دەکرد کە ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی دەسەڵات نابێت، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو. پێویستە لێکۆلینەوە لە هۆکارەکانی بکریت. بێگۆمان خۆیان باشتر لێکۆلینەوە دەکەن. زۆر پارت یەکیان گرتبوو. هەڵوێستێکی دیموکراتیان بەڕێوە دەبرد. دەیانگوت کە رێککەوتوون. وایان نیشان دەدا کە گوایە گەیشتوونەتە یەکێتی دیموکراتی. دیارە کە ئەوەیان بە باشی نەوتووە، لەبەرئەوەی بە باشی نەوەستانەوە. بە تەواوی وەک قسە دەکەن نین. لە هاوپەیمانێتیەکەدا هەڵەیان کرد. پێکەوە بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا نەبووە هۆی سەرکەوتنی گەورە. پێویستە خاوەنی ئەو تێگەیشتنە سیاسیە بوونایە کە تێبگەن. بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا لەسەر بناغەی جەهەپە، هەم لەنێو جەهەپە و هەم پارتەکانی دیکە بووە هۆی کەمکردنی دەنگ. لە بانگەشەیدا خۆیان بۆ خۆیان بانگەشە دەکرد. بۆ لایەنگرانی خۆیان. نەیانتوانی بۆ دەرەوەی لایەنگرانیان بانگەشە بکەن. جگە لە لێدانی ئاکەپە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا هیچ رێگەیەکیان پیشان نەدا. چارەسەریان بۆ کێشە بناغەییەکان نەدۆزیوەتەوە. پێداگیریان لەسەر ئابوری کرد، لەسەر دادپەروەری وەستانەوە، بەڵام لەسەر شەڕ هیچیان نەوت. بۆ نمونە باسی کێشەی کوردیان نەدەکرد. زیاتر لەبەرامبەر هاپەیمانی کۆمار دەوەستانەوە. هەوڵیاندەدا وڵامی بدەنەوە. جیاوازیەکانیان نیشان نەدەدا. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە جیاوازیان نەبوو. وەک دروستکەری هزری زۆر باش نین. هەروەها ئاشکرا بوو کە ئاکەپە ئەم دەنگانەی چۆن بەدەست هێناوە؟ دەڵێت دەنگێکی زۆر لەدەستداوە. بێگۆمان دەکەوێت بەڵام نابێت کەم ببینرێت کە لەم بارودۆخەدا ئەم دەنگانەی بەدەست هێناوە. پێویستە کار لەسەر هۆکارەکانی بکریت.
ئاکەپە و مەهەپە پێهاتەیەکی مەترسیداری کۆمەڵایەتیان دروست کردووە
هۆکاری سەرەکی فشارە. فشار لەسەر لایەنەکانی دیکە دروست دەکەن. هۆکارێکیش ئەوەیە کە بە پارە مرۆڤەکان دەبەستنەوە. شتێکی بەم شێوەیەیان خوڵقاندووە. بەڵام پێویستە ئێمە لەسەر دوو هۆکاری سەرەکی بوەستینەوە. ئاکەپە چۆن هات و چۆن بەردەوامە؟ یەکەمین هێزێکی رێکخستنکراوە. بە راستی پارتەکە رێکخستنی هەیە. رێکخستنەکە نوێ دەبێتەوە و رێکخستن کار دەکات. ئەگەر ئیوە لە خەباتی هەڵبژاردندا لە میدیاکاندا دەرنەکەون و قسە نەکەن، بناغەی خۆیان کۆبکەنەوە و لەگەڵ ئەوان قسە بکەن، نابێت. پێویستە خەباتێکی رێکخستنکراو و پلانبۆداڕێژراوە هەبێت کە بچێتە لای ئەوانەی لە بەرەکەی دیکەن. لەم رووەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ئاکەپە و مەهەپە وەک لایەنی رێکخستنکراوە پیشان بدات. رێکخستنێکی جددیان هەیە. خەباتی رێکخستنکراو ئەنجام دەدەن و بە رێکخستن ئەنجام بەدەست دەهێنن. شتێکی دیکەش ئەوەیە کە بە راستی کۆمەڵگەیەکیان دروست کردووە، گرۆپێکی کۆمەڵایەتیان دروست کردووە. بە پارە، پەروەردە، هونەر و وێژە بە هزری شۆڤێنی مەهەپەیی، فاشیست، نەژادپەرست و تورانی کە مێشکی مرۆڤەکان دەشونەوە. شتێکی بەم شێوەیەیان دروست کرد. جەماوەرێکی بەم شێوەیەیان هەیە، لەو کەسانە دەنگ بەدەست دەهێنن. ئەوان جەماوەری سەرەکین. ئەو جەماوەرە بە پەروەردە و خوڵقێنراوی دروست کراوە. لەم رووەوە ئاکەپە و مەهەپە کاریکی زۆر مەترسیدار و قورس دەکەن. بە هەڵوەشاندنی هەموو ئاستی دەولەتی تورک تاوەکو ساڵی ١٩٧٠، لە مێژوودا تێگەیشتنێکی نوێ، پێوانەیەکی نوێ، پەیوەندیەکی نوێ، سەرمایەیەکی نوێ و چینێکی نوێ و کۆمەڵگایەتی نوێیان دروست کردووە. ئەمە دۆخێکی ئاشکرایە. راپرسی بۆ مەهەپە دەکەن: هەموو کاتێک کەم دیارە. بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، لەبەرئەوەی دەنگیان هێناوە. لەم رووەوە کەمالیزمیان تەواو کردووە. لە ١٢ی ئەیلولەوە تاوەکو ئیستا بە تایبەتی لە رێگەی ئاکەپە و مەهەپەوە کۆمەڵگایەکی نوێ دروست کراوە. ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ عەقڵیەت و سیاسەتی کۆمیتەی ئیتحاد و تەرەقی نەژادپەرست، تورانی، قڕکەر چالاک بووە. بەم شێوەیە مێشکی مرۆڤەکان دەشوون. کۆمەڵگایەکی وەهایان دروست کردووە کە ئەو کۆمەڵگایە هێرش دەکاتە سەر کورد. قڕکردنی کۆمەڵگە لە رێگەی ئەم کۆمەڵگایە بەڕێوە دەبەن. کورد زیانی بەردەکەوێت، بەڵام ئەمە بۆ هەموو کەسێکیش زیانە. مەترسیەکە بۆ سەر هەموو کەسێکە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت و لێی تێبگات. پیویستە نزیکایەتی بەرامبەر ئاکەپە سادە نەبێت. پێویستە بە هەرزانی نزیکی ئاکەپە نەبن. لەبەرئەوەی هەم لە دەرەوە و هەم ناوەوە بەم شێوەیە بینراون. تاوەکو ئیستا هەڵەیەکی زۆر هەبوو. بەڵێ ئەمڕۆ کەمال کلچدارئۆغلۆ و جەهەپە لەدژی ئەوان دەوەستنەوە و دەڵێن، " دەسەڵات تێکدەشکێنین' بەڵام کاتێک ئەم دەسەڵاتە تەنگەتاو دەبوون، هەر ئەوان بوون کە هاوکاریان دەکردن.
زۆر لایەن و هێزی دەرەوە پشتگیریان کرد. هەڵەی ئێمەش هەبوو. ئێمە نایشارینەوە، خۆمان رەخنە دەکەین، هەڵیدەسەنگێنین. لەنێو هاوپەیمانی گەلدا رێکخستنێک بەو شێوەیە نییە. ئاستێکی بەو شێوەیەش نییە. پێویستە لەدژی ئاکەپە و مەهەپە تێکۆشانێکی بەم شێوەیە بەڕێوە ببرێت. لەبەرئەوە وەها دیار بوو زۆر ئەنجام بەدەست دەهێنران، بەڵام بە پێچەوانەوە روویدا.
هاوپەیمانێتیەکە فراوان نەکرا
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: دەلێت بەڵێ ئێمە خۆمان رەخنە دەکەین. پێویستە بیکەن. بێگۆمان، ئەم ئەنجامە ناتوانێت وەک سەرکەوتنێکی گشتی ببینرێت. ئامانجیان هەبوو بەڵام نەگەیشتنە ئەنجامەکە. لەبەرئەوەش نابێت گەل وەک بەرپرسیار ببینرێت. لەنێو گەلی کورددا لە ئاستێکی بچووکداش پێشکەوتن نییە. گەلی کورد لەدژی فاشیزم، داگیرکەری و قڕکردنە. بۆ ئازادی، یەکسانی و برایەتی هەموو جۆرە باجێک دەدات و هەڵوێستی خۆی بۆ تێکۆشان دەردەبڕێت. لە ١٤ی ئایاردا جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی پیشاندا. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت و بەم شێوەیە قبوڵی بکات.
بەڵام پارت و رێکخستنەکا پێویست بوو کاری رێکخستنکرادنیان بکردایە، بەڵام ئەوە ئەنجام نەدرا. بۆچی ئەنجام نەدرا؟ پێویستە لەسەر ئەم پرسە لێکۆلینەوە بکرێت. هۆکارێکی زۆر گرنگیش ئەوەیە کە لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکەدا هەڵە هەبوو. بۆ نمونە، رێکخستنە چەپەکان. زۆر روویان کردە رێکخستنە دیموکراتیە شۆڕشگێرەکان. ئەوە هەڵە نەبوو، بەڵام لەوێ نەیانتوانی یەکێتیەکی بەهێز دروست بکەن. لەلایەکی دیکەوە لە لایەنە دیموکراتە دژە کاپیتالیست و ئیسلامیەکان دوور مانەوە. بەڵێ پێویست بوو زۆرتر نزیکی لایەنە چەپە دیموکراتەکان ببوونایە، بەڵام پێویست بوو هاوپەیمانیەکی وەهایان دروست بکردایە کە هەموو لایەنە دیموکرات و ئیسلامیەکانیش لەنێویدا بوونایە. ئەوانیش بەو شێوەیە هەڵیدەسەنگێنن، بەڵام باش شیکردنەوە بۆ ناکەن. لەلایەکی دیکە بە راستی رێکخستنکراو نین، بە شێوەیەکی رێکخستنی کار ناکەن. کاتێک هەڵبژاردن دێت، تەنیا لە دەوروبەری خۆیان بانگەشە دەکەن، بە جۆش و خڕۆشەوە خەباتی هەڵبژاردن ناکەن. لەم رووەوە هەندێک تەسک کار دەکەن. لە جیاتی ئەوەی بچنە لای کەسانی دوور لە ئەوان، جەماوەری خۆیان دەخەن نێو جۆش و خڕۆشەوە، بەڵام ئەمە بەشی نەکرد. ئەمە بەس نییە. خەباتی ریکخستنکراو کەمە، رێکخستنیان لاوازە. لەسەر بناغەی خەباتی جەماوەری، رێکخستنبوونی پارتی، خەباتی پارتی، رێکخستنی ژنان و گەنجان، پێویست بوو بچوونایە لای ئەو کەسانەی کە دەنگیان نەدایە ئەوان. پێویست بوو خەباتێکی بەم شێوەیەیان بەڕێوە بردایە کە هەموو کاتێک بچوونایە لای جەماوەرەکانی دیکە کە لە خەبات بێبەشن. هیوادارم زیاتر هەڵیبسەنگێنن و لێکۆلینەوەی تێدا بکەن.
لە ئەنجامدا دەرکەوت کە دەنگەکانی ئاکەپە زۆر کەمبوون. بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن بە گشتی بەم شێوەیە پێشبینی نەدەکرا. پێویست بوو مرۆڤ ئەمە قبوڵ بکات. پێویستە مرۆڤ بەم شێوەیە شینەکاتەوە کە ئاکەپە دەنگەکان بەم شێوەیە دەکات.
لە کوردستان گۆڕانکاریەکی جددی رووینەدا. دەتوانین بە ئاشکرایی وابڵێین. هەرچیەکیش کردبێت بە هەموو فشار و چەوساندێک نەیتوانیوە کۆمەڵگا ژێردەستە بکات. بە پێچەوانەوە تووڕەیی و کاردانەوەی کۆمەڵگا زیاتر بووە. بەڕێوەبەر و پێشەنگەکان نەیانتوانی تووڕەیی خۆیان ریک بخەن و تووڕەییەکە بۆ رێکخستن و چالاکبوون بگۆڕن. کەموکورتیان ئەوەیە کە نەیانتوانی ئەمە بکەن. بەڵام لەلایەکی دیکە، لەبەرئەوەی ئاکەپە ئەم هەموو دەنگەی بەدەست هێناوە، پێویستە ئۆپۆزسیۆن خۆی رەخنە بکات. داواکاری گۆڕانکاری لای هەموو کەسێک دروست ببوو، لە دەرەوەی دروست ببوو. هەموو کەسێک چاوەڕیێ گۆڕانکاری بوو. گەورەترین کەموکورتی ئەوە بوو کە نەتانتوانی ئەم شتە بکەن. بە تایبەتی پێویستە ئۆپۆزسیۆن بە باشی کار لەسەر هۆکارەکانی کەموکورتیەکە بکات.
ئیدی کەس ناتوانێت بە تەنیا کار بکات
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ناتوانم شتێک بڵێن. دیارە هەندێک کەس لەم دواییانەدا رێگەیان بۆ تەیب ئەردۆغان کردەوە. بۆ ئەمە کراوە بوو. خۆی بەهێز دەبینێت. بەر لە هەڵبژاردن قسەکانی کۆتایی بەم شێوەیە بوو. لەگەڵ هەڵبژاردنیش هەڵوێستی بەم شێوەیەیە بوو. بەم شێوەیە لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوام دەبێت. ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، ئێمە بەرخۆدان دەکەین، بەڵام بەگوێرەی خولی یەکەم شانسیان کەمە. دەتوانین بڵێین. لەمە زیاتر هیچ شتێکی دیکە دیاری نەکەین.
دەتوانین لە چەند خاڵێکدا پرسیاری 'دوای ئەمە چی ڕوودەدات' هەڵبسەنگێنین. هەرکەسێک ببێتە سەرۆک کۆمار، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئێستا ئەمەی دەرخست: هەرکەسێک حکومەت پێکبهێنێت، هەرکەسێک ببێتە بەڕێوەبەر، ناتوانێت بە تەنیا بجووڵێتەوە. بۆ نمونە ئەگەر هاوپەیمانی کۆمار حکومەتێکی نوێ پێکبهێنێت، ئاکەپە حکومەتێکی تری نوێ پێکبهێنێت، ناتوانێ وەکو پێشتر بەڕێوەی ببات. کۆمەڵگا، تورکیا پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و ئەم گۆڕانکارییە بە تەنای بە یەکڕیزی دەبێت. ئەو کەسانەی دەڵێن ئەوەی دەمەوێت دەیکەم، نارەزایەتی زیاتر رووبەروویان دەبێتەوە، زیاتر زیانیان بەردەکەوێت و زیاتریش دەدۆڕێن. پێش هەموو شتێک لەوانەیە ئەو پەیامەی کە لە هەڵبژاردنەکانەوە دەرکەوت، لە ڕاستیدا ببێتە هۆی بزووتنەوەیەکی هاوبەش کە هەمووان بتوانن بەشداری بکەن و بەم شێوەیە تورکیا لە نێو کێشەدا دەربهێنرێت. وەک ئەوەی سەرکەوتنی بەڕێوەبەران بەمەوە بەندە.
بناغەی دووەم: پێشتر دیاریمان کرد. بەڵێ، هەڵبژاردن گرنگ بوو بەڵام ئێمە بە تێکۆشانێکی گەورە هاتینە نێو هەڵبژاردن. هەڵبژاردن بەشێکی تێکۆشانی دژە فاشیستە. تێکۆشانی شۆڕشگێری و دیموکراتی بوو کە ئێمە بەڕێوەمان برد. لەم هەڵبژاردنەدا بەگوێرەی ئەنجامەکان، شێوە دەگرێت، بەڵام لەناو ناچێت. وتمان بەردەوام دەبێت، ئێستاش بەردەوام دەبێت. ئەم ئەنجامە دەرکەوت. هەڵبژاردن بە تەنیا رێبازێکی تێکۆشان نییە. هەروەها تاکە رێبازی تێکۆشان نییە. فاشیزم بە تەنیا بە هەڵبژاردن نارووخێت، بە تێکۆشانێکی هەمە لایەنە دەبێت، بە تێکۆشانێکی درێژ دەبێت. ئێمە تاوەکو ئێستا ئەوەمان کرد. هەڵبژاردن لەم رووەدا ئامارێکی گرنگی دەرخست. لە کوردستان و تورکیا دەریخست کە هێزێکی گەورەی تێکۆشان هەیە. لە تورکیا باشتر دەرکەوت کە تێکۆشانی دژە فاشیست و دیموکرات بڵاو بووەتەوە. لێرە بەدواوە تێکۆشانی هەمە لایەنە زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەن. تێکۆشان راناوەستێت، بەرەو پێشەوە دەچێت و بەردەوامە. بە تایبەتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، هەندێک لایەنی هاوپەیمانی کۆمار، وەک حزبی- کۆنترا؛ ئەگەر هەوڵ بدەن کە لەسەر بناغەی پلانی هەڵوەشاندنی هێرشەکانی کۆمەڵکوژی و لەناوبردن، هێرشی داگیرکەری هەموو لایەن بەردەوامی پێبدەن، بێگۆمان بەرخۆدانێکی گەورە لەدیان پێش دەکەوێت. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا، ئێمە بەم شێوەیە دۆخەکە ببینین.
ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان، ئەنجامی ڕاستەقینە نین
بێگومان ئەنجامە ڕاستەقینەکانی هەڵبژاردن هەمان ئەو ئەنجامانە نین کە ئاشکرا کراون. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بێجگە لەوەی هەوڵیدا لەڕێگەی فشار و توندوتیژییەوە ڕێگە لە ئیرادەی گەل بگرێت، هاوکات پەنای بردە بەر هەموو جۆرێک لە فێڵ و ساختەکاری، بەم جۆرە ئەنجامەکانی پێچەوانە کردەوە. بێجگە لە فشار و توندوتیژییەکان، حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە پەنای بردە بەر هەموو جۆرە ساختەکارییەک لەپێناو لەناوبردنی ئەو ئەنجامانەی گەلی کورد و گەلی تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکان بەدەستیان هێنا. بۆ ڕای گشتی ڕوون بوویەوە، چەندین ساختەکاری ئەنجامدرا و دەستکاری فۆرم و لیستەکانی دەنگدان کرا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوەی دەرکەوتووە، بەشێکی بچوکی ڕاستییەکەیە. سەدان هەزار دەنگ لە کوردستان پووچەڵکرانەوە، ئەم دەنگانە بۆ بەرژەوەندی پارتە جیاوازەکان حیساب کرا، بەم شێوەیەش هەوڵدرا دوژمنەکەی کورد، واتە مەهەپەی فاشیست بە بەهێزی پیشان بدرێت. بۆیە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان، ئەنجامی ڕاستەقینە نین. ئەنجامە فەرمییەکان دەریدەخەن، حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە تا چ ڕادەیەک ئیرادەی گەلی دەستبەسەر کردووە.
فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە سەرتاپای پرۆسەی هەڵبژاردنی لەسەر بناغەی دوژمنایەتی کورد و دژایەتی کورد بەڕێوەبرد، هەستوسۆزی نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی جووڵاند، هەوڵیدا لەڕێگەی فشارکردنە سەر کورد کاریگەری بکاتە سەر جەماوەر. بێگومان بە پشتیوانی شەڕی تایبەت و ڕاگەیاندن، کاریگەری کردە سەر جەماوەری تورکیا و لەپاڵ خۆیدا هێشتییەوە. بەڵام ئەم سیاسەتە لەبنەڕەتدا سەرنەکەوت، بەشێکی گەورەی جڤاکی تورکیا هەڵوێستی وەرگرت سەبارەت بە چارەسەری سیاسی و دیموکراسییانەی پرسی کورد و هەماهەنگی لەگەڵ کوردان. ئەم هەڵوێستە پەرەسەندنێکی گرنگە. تەنانەت ئەگەر هەموو قێزەونییەکانی فاشیزم لە تورکیا بنەبڕ نەبووبێت، بەڵام پەیوەندیی باشی نێوان گەلی کورد و جڤاکی تورکی لە ئایندەدا زەمینەیەکی گرنگ و بەهێز دەڕەخسێنێت بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ئازادی کوردستان. گەلی کورد و هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکانی تورکیا بە بیرۆکەی هاوپەیمانییەکی دیموکراتیکەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون، ئەمە گرنگترین فاکتەری سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانە.
بێگومان فاشیزم لە تورکیا هەڵدەوەشێتەوە
بێگومان بە پیادەکردنی ڕوانگەی باشتر و کارێکی بەهێزتر، دەتوانرا ئەنجامی ئەرێنی تر بەدەست بهێنرێت. بەڵام ئەمەش مەرج و کەرەستەی خۆی هەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕوانگە بەرتەسکەکان ڕێگربوون لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر. گرنگە لە چەندین ڕەهەندەوە ئەمە هەڵبسەنگێنرێت و ئەنجامگیریی گونجاوی لێ دەربهێنرێت. هەرچەند پێکێهێنانی هاوپەیمانی لەنێوان هێزە دیموکراتیکەکان هەڵوێستێکی ڕاست و گرنگ بوو لە پرۆسەی هەڵبژاردندا. بەڵام بەشێوەیەکی بەرتەسک هەڵسەنگاندن بۆ ئەمە کرا، نەگەیشتە ئاستێک ببێتە وەڵامگۆی چاوەڕوانییەکانی قۆناغەکە، بەپێی پێویست ئەو زیهنیەتە نەسڕایەوە کە بە ئەنجامی کەم ڕازییە. کێبڕکێی یەکتریان کرد، لەبری ئەوەی لە هەموو جێگەیەکدا، هێزە دیموکراتیکەکان پێکەوە دژی فاشیزم تێکۆشان بکەن. ئەمە مەترسیی و کێماسییەکی گەورەیە. بڕوامان وایە، پێویستە لەم گۆشەنیگایەوە هەڵسەنگاندن بکرێت بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکانی تورکیا و ئەنجامی گونجاو لەمەوە دەربهێنرێت.
بێگومان تێکۆشان لەپێناو چارەسەر دیموکراسییانەی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕزگارکردنی کوردستان، بە بەهێزییەوە بەردەوام دەبێت. بڕوامان وایە، گەلی کورد و گەلانی تورکیا، کرێکاران و ڕەنجدەران و ژنان، لەڕێگەی هاوپەیمانی و یەکێتیی بەهێزترەوە، ئەم تێکۆشانە پتەوتر دەکەن و دەیگەیەنن بە ئەنجام. ئێمە وەک تەڤگەر، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئەم پرۆسەیە، تێکۆشانمان لەسەر ئەم بناغەیە بەبێ پچڕان درێژەی دەبێت. بێگومان فاشیزم لە تورکیا هەڵدەوەشێتەوە و دیموکراسی دەچەسپێت. فاشیزم هیچ ئایندەیەکی نییە لەنێو گەلان و مرۆڤایەتییدا. تەنها هەڵوەشانەوە و شکست چاوەڕێی فاشیزمە. ئایندەی تورکیا و کوردستان، لەڕێگەی گەلان و هێزە دیموکراتیکەکان و تێکۆشانی ژنانەوە دەستنیشان دەکرێت. ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەڕوونی ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن. دووبارە پیرۆزبایی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنان و هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا دەکەین بۆ ئەم ئەنجامە سەرکەوتووە. ئومێدی سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین».
ف.ق \ ژ.ت