بە دیمەن

کاڵکان: ئۆندەر هاوکارییەکی کاریگەری لە بەستنی کۆنگرەکەماندا کرد

دوران کاڵکان :سری سورەیا ئۆندەر وتەبێژی شاندەکە یەکێک بوو لەو مرۆڤانەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشانی زۆری کرد و وە وتەبێژی ڕێبەر ئاپۆ. بۆیە کەسێکی کاریگەر بوو. هاوکارییەکی مەزنی کۆنگرەکەمان بوو."

لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان باسی لە کاریگەر و ڕۆڵی سری سورەیا ئۆندەر کرد لە بە ئەنجام گەیاندنی کۆنگەرەکە و بە وتەبێژی ڕێبەر ئاپۆیی وەسفکرد.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دۆران کاڵکان پەیوەست بە ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەیا بەمجۆرەیە:

"یەکێک لەوکەسانەی کە هێزێکی زۆر مەزنی بە کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ دا، وەک کەسێک زۆرترین هاوکاریی کرد، نەوەی قارەمانی گەلانی تورکیا هاوڕێی شۆڕشگێڕی سۆسیالیستیمان سری سورەیا ئۆندەر بوو. بەڕاستی دۆستێکی زۆر هێژا و هاوڕێییەک بوو. لە کاتی نەخۆشکەوتن و کاتی مەراسیمەکە وهەموو ئەو هەواڵانەی لە میدیاکاندا دەربارەی بڵاودەکرانەوە بینرا چەندە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموواندا کاریگەر بوو.

کاریگەرییەکی زۆری ڕێبەر ئاپۆیی لەسەر بوو. ڕاگەیاندراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە شەهید بوونی بینی و خوێندەوە. لەم ڕاگەیاندراوە مرۆڤ تێدەگات کە چەندێک کاریگەری لەسەر ڕێبەر ئاپۆو هەبووە. ڕاگەیاندراوێکی قوڵ، پڕ واتا و هەستبزوێن بوو.

 لە ئافراندنی زەمینەیەکی بەمجۆرە و لە ئامادەکردنی ئەم ژینگەیەدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ یەکێک بوو لەو کەسانەی کە زۆرترین تێکۆشانی کرد، وتەبێژی ڕێبەر ئاپۆ بوو. وتەبێژی شاندەکە بوو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لە نێو پەیوەندییدا بوو. هەربۆیە کاریگەرترین کەس بوو. بەشدارییەکی مەزنی لە بە ئەنجام گەیاندنی کۆنگرەکەمان کرد.

بڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە کە دەیانگرین، هاوکارییەکی گەورە لە ئامانج، خەون و ئارەزووەکانی سری  سورەیا ئۆندەر دەکات. ئەنجام گەلێکی وا دێنێتەئاراوە کە بیگەیەنێتە سەرکەووتن. پێویستە خەون و ئامانجەکانی ڕێبەر ئاپو بگەینین بە سەرکەووتن. ئەو دەرنجامە باشترین وەڵامگۆییە بۆ بانگەوازییەکە، باوەڕمان بەمەیە.

هاوکات دەبێت یەک دوو شتی تر بڵێین. وەڵامی پرسیاری 'کەسایەتییەکی سۆسیالیست دەبێت چۆن بێ؟' لە هێڵی ڕێبەرێتییدا دەیبینینەوە. لە تایبەتمەندییەکانی ڕێبەر ئاپۆودا دەبینینەوە. ڕێبەر ئاپۆو خۆیشی باسی لەوەکرد یەکێک لەو کەسانەی بەباشترین شێوە پراکتیزەی ئەمەی کردبێت سری سورەیا ئۆندەر بوو. لەو کاتەدا زۆر شت هەیە کە پێویستە لێییەوە فێربین.

بۆ پرسیاری "کەسایەتی سۆسیالیست دەبێت چۆن بێ؟' بە لێكۆڵینەوەی لە ڕاستی سری سورەیا ئۆندەر دەتوانین وەڵامی گرنگ پەیدا بکەین. بێگومان نابێت ڕەهاپەرەست بین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بە دواهەمین پێناسە کرد. کاتێک لە وەڵامی پرسینی 'نوێنەرایەتی سۆسیالیزم کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت چۆن بێ؟ کەسایەتییەکەی چۆن بێ؟ دەگەڕێین، بێگومان لێکۆڵینەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، لە تایبەتمەندی کەسایەتی شەهیدان دەکەین، ئەوان بە بنەما وەردەگرین. هەروەها گەلێک وانە هەیە کە دەتوانین لە کەسایەتی سری سورەیا ئوندەر وەریبگرین.

کاریگەرییەکی ئاوا زۆر، ئاوێتەکردنی تایبەتمەندی... بە ئەرک و پۆستەکانییەوە ئەمەی نەکرد. بەڵێ پەرلەمانتار بوو، لە پەرلەمان جێگری سەرۆک پەرلەمان بوو، بەڵام هەرگیز بەو ئەرکانەوە ئەوەندە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە نەبوو، کۆمەڵگەی نەخستە جووڵەوە. هەموو کاریگەرییەکانی بە کەسایەتی سۆسیالیستی خۆیەوە کرد. لەو کاتەدا بۆ نەهێشتنی کەسایەتیگەلێکی بیرۆکراتیک، سارد و بێ سۆز، بێ پەیوەندی، داشکاو و دژبەرەکایەتی، ڕێبەر ئاپۆ بە تێگەشتنی سی ساڵە تێکۆشانی گەورە بەڕێوەدەبات.

لە کەسایەتی سری سورەیا ئۆندەردا، لە کاتی پڕۆسەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، لەم لایەنەوە چەندین پێشکەوتن دروستبوو. مرۆڤ چۆن دەتوانێت ببێتە سۆسیالیستێکی فرەلایەن؟ چۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەبێت؟ چۆن دەتوانێت یەکانگیرییان بکات؟ چۆن دەتوانێت هەست بکات، پێبکەنێت، دڵخۆش بێت؟ چۆن دەتوانێت هەندێک شت دروست بکات نەک لە ڕێگەی ئەرکەوە بەڵکو لە ڕێگەی هونەرەوە، وەڵامی هەموو ئەمانەی دایەوە. سەرکەووتنی کۆنگرەکەمان دەبێتە هاوکارییەکەی بنەرەتی پارتەکەمان لە شەهادەتی سری سورەیا ئۆندەردا. باوەڕمان بەمەیە.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە بە شکۆ و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە."