کاندیدێکی دەرچووی کەرکوک: لە هەوڵێکی تیرۆر رزگارم بوو

دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی کاندیدی دەرچووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، "لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگارم بووە".

دکتۆر ئەحمەد کاندیدی سەرکەووتووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند:" شەوی رابردوو لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگارم بوو".

لەو بارەوە روونی کردەوە: "لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم پێکەوە بووین، بەڵام یەکێک لەو ئۆتۆمبیالانی پێمان بوو ڕاستەوخۆ یەک فیشەکی لێداراوە، وا گومانیان کردوە کە من لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەم.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات فیشەکەکە ڕاستەوخۆ بە ئۆتۆبیلکەوە نراوە، گوومان دەکرێت مەرامێکی لە پشتەوە بووبێت، بۆ ئەو مەبەستە هێزە ئەمنیەکان دەستیان کردوە بە لێکۆڵێنەوە.

 ئەحمەد کەرکوکی یەکێک لەو کەسانەیە کە پێشتر لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامیەکانی پەێوەندی هەبوو، بەڵام پێش هەڵبژاردنەکان، پەێوەندی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کرد، لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە خۆی هەڵبژارد، توانی دەنگی پێوست بێنێت بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.

هـ . ب