'کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە'

کوردستانیان لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا رایانگەیاند، ئەمساڵ دەبێتە سالێ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.

پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بە چالاکیەکان شەرمەزار دەکرێت.

کوردستانیان لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕیەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بانگی تێکۆشانیان کرد.

'کاتی ئازادیە'

ئازیتە عەگید: ڕێبەر ئاپۆ کە بە پیلانگێڕیەکی هێزە نێودەوڵەتیەکان دەستگیرکرا، ٢٢ ساڵە لە ئیمڕالیە. هیوادارم ساڵی ٢٠٢١، ببە ساڵا ئازادیا ڕێبەر ئاپۆ. گەل و گەریلا ئەمساڵ دەکەنە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. کات کاتی ئازادیە.

دایە کوردستان: ڕێبەر ئاپۆ ٢٣ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە. هیوادارم گەلی کورد لە نزیکترین کاتدا هەستێتە سەرپێ و کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەری مرۆڤایەتی، ئازادی و دیموکراسیە. حەگەر ڕێبەرمان ئازاد نەبێت، کوردستانیش ئازاد نابێت. هەموو هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەن.

ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدان، پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ و گەلی کورد زیاتر تێبکۆشین. ئێمە زۆر ژێردەستەین. بۆیە پێویستە خزمەتی سیستمی زاڵمەکان نەکەین. کاتی ئازادی، بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی گەلی کورد.

شاهین خۆڕاسانی: پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار دەکەم. سیستمی کاپیتالیست هیچی بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد پێ نییە. ڕێبەر ئاپۆیان دەستگیرکرا. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە هەموو کەسێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. لەدژی نەتەوە دەوڵەت ئێمە دەتوانین ساڵی ٢٠٢١ بکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.

مامۆستا غەمبار: گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەدژی هەموو پارچەکانی کوردستان و لایەنگرانی ئازادیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پیلانگێڕی دژی ڕێبەری ئاپۆ لەدژی هزر و فەلفەسەکەی ئەنجامدرا.

بەڵام ناتوانن ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ بکەن، بەپێچەوانەوە، هزری ڕێبەر ئاپۆ فراوانتر دەبێت. لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو کەسێک دەستی یەکتری بگرن و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی پێبهێنن.

زەهرا رۆژهەڵاتی: هیوادارم ساڵئی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد. کات کاتی ئازادیە.

ف.ق