'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد بە ڕێگەیی دیموکراتیک، دەستپیکردوە و تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت. هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتیوانی یاسایی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیانی مێد- MED TUHAD-FEDئامینە کایە کە لە قۆڵی وانی ڕێپێوانەکەوە بەشداربووە لە بارەی ڕێپێوانەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
بەردەوام دەبین هەتا گۆشەگیری دەشکێنین و دەست لە دۆزی خۆمان بەرنادەین
کایە باسی لەوەکرد گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و وتی: "سیاسەتی گۆشەگیری کە لەسەر کوردان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەسپێنراوە. ئێستا دەسەڵاتداری ئەو شەڕە لە کوردستان بەڕیوە دەبات. بەرامبەربەم سیاسەتە بەردەوام دەبین لە ڕێپێوان و بەرخۆدان، هەتا لابردنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبین. ئەوانەی دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ ئەم خەباتەمان دروست بکەن، دەبێت باش بزانن، لەگەڵ گەلی خۆماندا دەست لەم دۆزەی خۆمان بەرنادەین".
پێکەوە ژیانێکی بە حورمەت بونیاد بنێین
کایە باسی لەوەکرد، کە دەسەڵات ئاستەنگ بۆ ڕێپێوانەکە دروستبکات و وتی: "وێرایی ئاستەنگکردنی ڕێپێوانەکە، لە ڕێپێوانی خۆمان بۆ ئازادی بەردەوامین. پرسی گۆشەگیری تەنها پرسێک نیە بە زیندانانی سیاسی، دایکانی ئاشتی و ئێشکگیری دادپەرەوەری. بۆیە دەبێت هەموومان بەشدار و خاوەنداری لەم پرسە بکەین. هەر شتێکمان لەدەست دێت دەبێت بیکەین. بەم شێوە دەتوانین گۆشەگیری لابەرین. دەبێت هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیری ڕێپیوانی ئازادی بکەن، پێکەوە دژی ستەم بوەستینەوە، پێکەوە ژیانێکی بە حورمەت بونیاد بنێین".
کات کاتی تێکۆشانە
کایە لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو وتی: "لە هەمانکاتدا ئەم ڕێپێوانە، ڕێپێوانی گەلانی بەرخۆدەرە لە دژی فاشیزم. گەلی کورد قوربانی گەورەی دواوە لەم ڕوەوە، دەبێت هەموو کەس بەم بەرپرسیارێتیە هەستێت. کات کاتی تێکۆشانە، کاتی یەکێتیە. هەتا کۆتایی تێکۆشانی ڕەوا و مافدارەمان بەردەوام پێبدەین. بۆ سەرخستنی ئەم تێکۆشانە بەرخۆدان بکەین".