کەبەدەهە، لە دژی سەرمایەداریی پیاوسالار داوای بەرفراوان کردنی سەرهەڵدانی کرد

کۆنسەی گشتی کەبەدەهە سەرنجی داوە سەر کۆمەڵکوژی کانگای ئەرزینگان و کۆمەڵکوژی ژنان و داوای بەرفراوانکردنی سەرهەڵدانی لە دژی سەرمایەداری پیاوسالار کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆنسەی گشتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی ژنانی یەکگرتووی (کەبەدەهە)دا، کۆمەڵکوژیی کانگای ١٣ی شوباتدا کە لە ناوچەی لجکی ئەرزینگان ڕوویدا، ئاستێکی نوێی سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیە لە کوشتنی بەکۆمەڵ، کە ئامانجی کرێکارانە و بەسەر کرێکاراندا دەسەپێندرێت.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ڕەنگی ڕاستەقینەی سەرمایەداریی پیاوسالارییە لە ناوچەکەدا و دەڵێت، "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ناتوانێت بەرەنگاری ئازادی و بەرخۆدان ببێتەوە، دوژمنی گەل، چینی کرێکار و سروشت و ژنانە، بە تایبەت دژی سەرهەڵدانی ژنان، بەرخۆدان و شەڕی ژنانە، بەردەوام بە شێوەیەکی سەربازی و سیاسی هێرش دەکات. هەر بۆیە بە شێوەیەکی سیستماتیک خاوەنداری پیاوسالاری دەکات، 'ئازادی' داوە بە بکوژانی ژنان و کۆمەڵکوژی لە خاکی داگیرکراوی کوردستان بە دەستوەردان و خراپ بەکارهێنان ڕەوایەتی دەدات.

دەسەڵاتی فاشیستی هێشتا ئایندەی ناسنامەی ڕەگەزی و ژێردەستی ژن دەدزێت. ئەوانەی لە ئەرزینگان-لجک کۆمەڵکوژیان کرد، سیستەمی سەرمایەداری بوو کرێکاران دەکوژێت، بکوژەکان کە ژن دەکوژن، هێشتا دەیپارێزێن. ڕۆژانە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە، باڵادەستی پیاوان پەرە پێدەدەن، هێز بە بکوژەکان دەبەخشێت و گوشارەکان دژی ژنان زیاد دەکات. بە دڵنیاییەوە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا هەموو شتێک بە دڵی دەسەڵاتداران ناچێتە سەر. لە بن سندوقی پاندۆرادا هیوا و ئازادی هەیە."

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ژنە گەریلاکانی شاخ، ژنە شۆڕشگێڕەکان و ژنانی کرێکار لە زیندانەکان بەرامبەر بە سیستەمی چەوساندنەوە و توندوتیژی دەوڵەتی پیاوسالار نوێنەرایەتی هیوا و ئازادی دەکەن و ڕاگەیەندراوە، "ئێمە لە شوێن پێی ئەو ژنانە دەڕۆین کە بۆ ئازادی تێکۆشان و بوونە ئومێد بۆ داهاتووی ژنان."

سیستەمی هەژموونی پیاوسالار و فاشیزم بەو شێوەیە بەهێز نییە کە باس دەکرێت. ئەو ژنانەی بۆ ئازادی و ئومێد تێکۆشان دەکەن، بە ئیرادەی خۆیان فاشیزم دەشکێنن. بەم ئیرادەوە ٨ی مارس بە تێکۆشان مەیدانەکانی پڕ دەکەینەوە. ئێمە بە چەکەکانمان لێپرسینەوە لە فاشیزم و سیستەمی پیاوسالاری دەکەین."