کۆڵبەرێکی کورد گیانی لە دەستدا
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی دەرەکێ بە هۆیی هەرەسهێنانی بەفرەوە ڕۆژی یەکشەممە گیانی لە دەستدا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی دەرەکێ بە هۆیی هەرەسهێنانی بەفرەوە ڕۆژی یەکشەممە گیانی لە دەستدا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، کۆڵبەرێکی کوردی بە ناوی ئەمین حسەینی (٤٧) بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانی لە دەستداوە.
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە: "ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەمین حسەینی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی گوندی دەرەکێی سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوای سنوری سنە لە ناوچەی سنووریی ملەی ژاڵانەی هەورامان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانی لە دەست دا."
ئاماژەش کراوە بەوەی دوای چەند کاتژمێر لە گەڕانی خەڵکی هەرێمەکە و تیمەکان دواجار تەرمی ئەمین حسێنی دۆزراوەتەوە، کە باوکی چوار منداڵە و دەڵێت: "ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە گوندی دەرەکێ بە خاک سپێردرا."