کۆبوونەوەی گەل: گۆشەگیری ئیمراڵی بە بەرخۆدان دەشکێنرێت
لە کۆبوونەوەی گەل دەربارەی ڕێپێوانی گەملیک ڕاگەیاندرا، گۆشەگیری ئیمراڵی بە بەرخۆدانی دەشکێنرێت. بۆیە بانگەوازکرا بۆ بەشدارییەکی بەهێز.
لە کۆبوونەوەی گەل دەربارەی ڕێپێوانی گەملیک ڕاگەیاندرا، گۆشەگیری ئیمراڵی بە بەرخۆدانی دەشکێنرێت. بۆیە بانگەوازکرا بۆ بەشدارییەکی بەهێز.
بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ١٨ ی تشرینی دووەم "ڕێپێوانی ئازادی" بەرەو گەملیک ئەنجام دەدرێت.
پەیوەست بە ڕێپێوانەکە لە چەندین شار، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
موش
لە ناوچەی کۆپی موش، لە کۆبوونەوەی گەل، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حوکمدراوان (توای دەر)، گوتی: "بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرپرسیارێتی لەئەستۆی هەموومانە. بۆ شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە، ١٨ ی تشرینی دووەم، بەشێوەیەکی بەهێز بەشداری ڕێپێوانی بەرەو گەملیک دەبین. لە ٧ تا ٧٠ ساڵی، پێویستە هەمووان بەشداربن. لە گەملیک داوای ئازادی جەستەیی ئۆجالان دەکەین".
هاوسەرۆکی یەکێتی پشتیوانی و هاریکاری ئەو بنەماڵانەی رۆڵەکانیان لە لانکەی مرۆڤایەتیدا لەدەستداوە (مەبیا دەر)، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە و گوتی: "خاوەندارێتی لە خاک و ڕۆڵەکان و زمانی خۆمان دەکەین".
ڕحا
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)ی ناوچەی سێوەرەگ بە بەشداری وتەبێژی مەجلیسی ژنانی پارتەکە، خالیدە تورکئۆغلو، کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا.
لە مەجلیسی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، ساڵەح مەڤالی ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەرخۆدان دەشكێنرێت.
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی هەدەپ، خالیدە تورکئۆغلو، گوتی: "بەردەوام ستەم لە ئێمەی کورد دەکرێت. بەڵام ئێمە هەردەم تێدەکۆشین. بەردەوام فشار و زۆرداری بەرامبەر پێشەنگانی ئەم تێکۆشانە کراوە. ڕۆڵەکانیان هەرگیز کۆمەڵکوژی لەیاد ناکەن"، هەروەها سەید ڕەزا و هاوڕێکانی بیرهێنایەوە.
خالیدە تورکئۆغلو، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٨ ی تشرینی دووەم لە گەملیک.