لە راگەیاندراوەکەى كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار) دا هاتووە، "كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌ڕۆی رژێم؛ بوونه‌ته نموونه و هێمای گه‌نده‌ڵی و چه‌وساندنه‌وه، و تووشی نه‌خۆشی و سه‌رخۆشی سه‌ركوت كردنی ناڕازیان و چالاكانی سیاسی و مه‌دنی، ژنان، كرێكاران، كۆڵبه‌ران و چین و توێژه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، بەڵام به‌رخۆدان و تێكۆشانی ئازادی و دیمۆكراسی خوازانه‌ی گه‌لان له سه‌رتاسه‌ری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رامبه‌ر سناریۆكانی ئه‌منییه‌تی و ئیتڵاعاتی رژێم كه له رۆژانی رابردوودا رووبه‌ڕووی سه‌ركوتی توند بۆته‌وه، ئاماژه‌ن بۆ هۆشیاری زیاتری گه‌لان به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
کۆدار راشیگەیاندووە، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، چه‌نده په‌ره به سناریۆكانی له دژی كۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌دات و ئامانجه قیزه‌ون و ره‌دكراوه فراوانخوازیی و ئه‌مپریالیستیه تایبه‌ته‌كانی خۆی ده‌دات، به هه‌مان شێوه‌ش له دژی گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكانی ئێران له‌ناوخۆ مه‌كینه‌ی سه‌ركوت راناوه‌ستێنێت".
کۆدار ئەوەشی راگەیاندووە، "چل و چه‌ند ساڵ سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌ره‌دان به ترس و تۆقاندن و تیرۆر، هاوشانی سه‌ركوتی به‌رده‌وامی گه‌لان و ئازادیخوازان له ناوخۆی وڵات، ناتوانێت ئه‌نجامێكی جیاواز له سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش هه‌بێت".
لە بەشێکی تری راگەیاندراوەکەى کۆداردا هاتووە، "دوژمنایه‌تی ئێران و رۆژئاوا هه‌تا ئێستا شكست و نامرازی بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی به‌دواوه بوو و له‌م نێوه‌دا ته‌نیا گه‌لانی ئێران له‌تمه‌ی جیددیان به‌ركه‌وتووه. بێگۆمان هیچ رێكارێك وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رجام و رێكه‌وتنه‌كانی هاوشێوه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ریشه‌یی نین و له سه‌رئه‌ساسی هێز و دوژمنایه‌تین، سه‌قامگیریی و ئاسایشی به‌دواوه نیه. سه‌لمێنراوه كه ئه‌و رێكاره كاتی، تاكتیكی و ده‌ستهه‌ڵبه‌ستانه‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به هه‌ل و ده‌رفه‌تی باشتر بۆ هێرش و له‌ناوبردنی یه‌كتره. ئێستراتژیه سیاسیه درێژخایێنه‌كانی ئێران له گه‌ڵ ئه‌مریكا_ ئه‌ورووپا، ره‌گ و ریشه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دژایه‌تیه قووڵه ئایدیالۆژیكی، سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگیه‌كان و به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابن".
کۆدار باسی ئەوەشیکردووە، "رژێمی فاشیست هه‌وڵده‌دات به هات و هاوار و كێشه‌نانه‌وه له بواری بابه‌تگه‌لێك وه‌ك به‌رجام، خۆ به‌زوڵم لێكراو نیشاندان له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هه‌روه‌ها خۆ وه‌هانیشاندان كه له دژی ئه‌و گه‌نده‌ڵی، دزی، رانت خواردن و باج سه‌ندنه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تێكۆشان ده‌كات، سه‌رپۆش له سه‌ر حه‌قیقه‌تی تێكۆشان و به‌رخۆادنی گه‌لان دابنێت. هه‌م رژێم و هه‌میش هێزه بیانییه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه له هه‌بوونی گه‌لانی وه‌ك ئامرازێك له دژی یه‌كتر كه‌ڵك وه‌ربگرن؛ به‌ڵام گه‌لان له پرۆسه‌ی هۆشیاری مه‌ده‌نی_سیاسی خۆیان سه‌لماندوویانه كه له ئاراسته‌ی هێڵی سێهه‌م و پشت به‌ستوو به هێزی گه‌وهه‌ری خۆیان، نابن به ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی ده‌ستی هیچ هێز و لایه‌نێك".
کۆدار ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئه‌وه‌ی كه هه‌موو رۆژێك تێكۆشانی كرێكاران، كۆڵبه‌ران، ژنان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، رۆشنبیران، كورد، عه‌رب، به‌لووچ و … له دژی رژێم، به كوێ ده‌گات، گرێدراوی ئاستی به‌رزكردنه‌وه و به‌گوڕكردنی تێكۆشانه‌كانه. رۆحی دیالكتیكی كۆمه‌ڵگای مه‌دنی به‌ڵام له فۆرمی ناره‌زایه‌تییه مه‌دنی و سیاسیه‌كان سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌م تیكۆشانه دانامركێت و له به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی سه‌ركوتگه‌ر كۆتایی پێنایێت".
لە راگەیاندراوەکەى کۆدار لەبارەی دەستگیرکردنەکان و بەرخودانی زەینەب جەلالیانەوە هاتووە، "له مانگی رابردوودا له ۲۰ ی به‌فرانباره‌وه تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ شارۆمه‌ند له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌یان كه‌س له زیندانه‌كان له سێداره دراون، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۹۸ دادگایی ده‌كرێن، كۆڵبه‌ران ره‌شه‌كوژ ده‌كرێن و چالاكانی سیاسی و رۆشنبیران له زیندانه‌كانی تاران دادگایی و له‌ژێر گوشاری بێڕه‌حمانه دان. هه‌روه‌ها پاش چه‌ندین ساڵ گوشاره‌كان له سه‌ر زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام هه‌موو به‌رخۆدانه‌كان «نایێكی گه‌وره‌یه به رژێم و له‌سێداره‌كان و به‌ڵێی گه‌وره‌یه به دیمۆكراسی و ئازادی».".
کۆدار ئەوەشی راگەیاندووە، "«كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار)» به تێڕوانینێكی قووڵ و ریشه‌یی بۆ رووداوه گه‌وره‌كانی به‌رخۆدێرانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هیوا به‌ستن به تێكۆشانی په‌ژاك و هێزی گه‌ریلا، له سه‌ر رێگای ره‌وای ئاپۆیی، دژكرده‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه له فۆرمه‌كانی مه‌دنی_ دیمۆكراتیك له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆته هۆی تووڕه‌بوون و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكان، به ره‌وا ده‌زانێت".
کۆدار لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدیا ئەوەى خستووەتەڕوو، "ناڕه‌زایه‌تیه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی گه‌ل، شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان، سێداره و كوشتنی كۆلبه‌ران و سه‌ركوتی به‌ربڵاو له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له حاڵێكدایه كه نزیك ده‌بینه‌وه له ساڵوه‌گه‌ڕی گه‌له‌كۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ۱۵ ی شوبات له دژی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورد، په‌ژاك راپه‌ڕینی جه‌ماوری له دژی سه‌ركوتكاری به‌تایبه‌ت تا ۱۵ ی شوباتی ده‌ستپێكردووه كه به‌شداری چالاكی ژنان و گه‌نجان به پشتیوانی چالاكان و رۆشنبیران ده‌توانێت ئه‌م ئاكسیۆنانه زیاتر به‌هێز و به‌رز بكاته‌وه. به‌ستراوه‌بوونی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ل و هه‌روه‌ها گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران به یه‌كدی، ئه‌وه ده‌خوازێت كه ڕێپێوانه‌كان و ئاكسیۆنه جیاوازه‌كان، خه‌ڵك به ئه‌ساس بگرن و به‌رین بن و هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان له خۆ بگرن".
دەقی راگەیاندراوەکەى کۆدار
رژێمی فاشیست سه‌رپۆش له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی تێكۆشان و به‌رخۆدانی گه‌لان داده‌نێت
پاش ناره‌زایه‌تیه ریشه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی رژێمی كۆماری ره‌های وه‌لایی، دۆخی گشتی ئێران یه‌كجار قه‌یراناوی و ئاڵۆزه. كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌ڕۆی رژێم؛ واتا ئه‌وانه‌ی وا بوونه‌ته نموونه و هێمای گه‌نده‌ڵی و چه‌وساندنه‌وه، به‌هۆی لاوازی و داماویی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، تووشی نه‌خۆشی و سه‌رخۆشی سه‌ركوت كردنی ناڕازیان و چالاكانی سیاسی و مه‌دنی، ژنان، كرێكاران، كۆڵبه‌ران و چین و توێژه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه. قه‌یرانه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، نه‌بوونی ره‌وایه‌تی ئایدیالۆژیكی و سیاسی، ئاژاوه‌گێڕی و دوژمن دروست كردن له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنه بێ ره‌حمانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌پۆلی له‌سێداره‌دان و سه‌ركوتی ناڕازی و بیرجیاوازه‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئێران و ده‌یان كێشه و بابه‌تی یه‌كجاری قه‌یراناوایی دیكه، ئاماژه‌ن بۆ دارزین و پوكانه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی ئێران. به‌رخۆدان و تێكۆشانی ئازادی و دیمۆكراسی خوازانه‌ی گه‌لان له سه‌رتاسه‌ری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رامبه‌ر سناریۆكانی ئه‌منییه‌تی و ئیتڵاعاتی رژێم كه له رۆژانی رابردوودا رووبه‌ڕووی سه‌ركوتی توند بۆته‌وه، ئاماژه‌ن بۆ هۆشیاری زیاتری گه‌لان به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. له كرێكارانه‌وه بگره هه‌تا ژنان، رۆشنبیران و چالاكانی تێكۆشه‌ری گه‌ل، به چه‌شنی شه‌پۆڵێكی زنجیره‌یی و یه‌ك له دوای یه‌كن له ده‌ڕبڕینی خواست و ئێراده‌ی جه‌ماوه‌ری و گشتی بۆ هاتنه نێو مه‌یدانی سه‌رهه‌ڵدانێك.
رژێمی ئێران له دۆخه‌ی هه‌نووكه‌یی، به قه‌یرانگه‌لێكی ناوخۆیی كه له خراپ ترین ئاستدان و په‌یوه‌ندیگه‌لێكی شه‌ڕفرۆشانه و دۆژمنانه‌ی ده‌ره‌كی، له لووتكه‌ی شه‌ڕه‌نگێزی و ئاژاوه‌گێڕیدایه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كان ده‌كات به هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، چه‌نده په‌ره به سناریۆكانی له دژی كۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌دات و ئامانجه قیزه‌ون و ره‌دكراوه فراوانخوازیی و ئه‌مپریالیستیه تایبه‌ته‌كانی خۆی ده‌دات، به هه‌مان شێوه‌ش له دژی گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكانی ئێران له‌ناوخۆ مه‌كینه‌ی سه‌ركوت راناوه‌ستێنێت.
شاردنه‌وه‌ی لاوازییه‌كان، تێكچوونه‌كان و ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی رژێم كه له ئاستی هه‌ره‌ژووردان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له جموجۆڵی شه‌ره‌نگێزانه و هات و هاوار وه‌ك بابه‌تی به‌رجام، پیشاندانی هێزی مووشه‌كی و سه‌ربازی، هێشتا نه‌یتوانیوه له ترس و دڵه‌ڕاوكێی رژێم كه‌م بكاته‌وه و جیا له شكست و مۆته‌كه‌ی له‌ناوچوون، شتی دیكه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتووه. بێگومان روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌ی ئێران و ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی، كاتێ به درێژایی چوار ده‌یه‌ی رابڕدوودا دوژمنانه و له‌وپه‌ڕی ناكۆكیدا بووه، به پێی عه‌قلی دروستی سیاسی، هه‌نووكه كه به‌رهه‌می ژه‌حراوی ئه‌و دوژمنایه‌تیه دوور و درێژه هاتووه‌ته به‌ر، روون و ئاشكرایه كه ئاشتی و سه‌قامگیری و رێكه‌وتنی ریشه‌یی به‌دواوه نابێت. چل و چه‌ند ساڵ سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌ره‌دان به ترس و تۆقاندن و تیرۆر، هاوشانی سه‌ركوتی به‌رده‌وامی گه‌لان و ئازادیخوازان له ناوخۆی وڵات، ناتوانێت ئه‌نجامێكی جیاواز له سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش هه‌بێت. دوژمنایه‌تی ئێران و رۆژئاوا هه‌تا ئێستا شكست و نامرازی بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی به‌دواوه بوو و له‌م نێوه‌دا ته‌نیا گه‌لانی ئێران له‌تمه‌ی جیددیان به‌ركه‌وتووه. بێگۆمان هیچ رێكارێك وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رجام و رێكه‌وتنه‌كانی هاوشێوه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ریشه‌یی نین و له سه‌رئه‌ساسی هێز و دوژمنایه‌تین، سه‌قامگیریی و ئاسایشی به‌دواوه نیه. سه‌لمێنراوه كه ئه‌و رێكاره كاتی، تاكتیكی و ده‌ستهه‌ڵبه‌ستانه‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به هه‌ل و ده‌رفه‌تی باشتر بۆ هێرش و له‌ناوبردنی یه‌كتره. ئێستراتژیه سیاسیه درێژخایێنه‌كانی ئێران له گه‌ڵ ئه‌مریكا_ ئه‌ورووپا، ره‌گ و ریشه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دژایه‌تیه قووڵه ئایدیالۆژیكی، سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگیه‌كان و به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابن. چوار ده‌یه دوژمنایه‌تی و فێل و درۆ بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ململانێیه‌كی كوشنده له سه‌ر تابلۆی ره‌شی هه‌ردوو لایه‌ن بنه‌خشێنێت. گێره‌وكێشه‌كانی كۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ ئێسرائیل هێنده به‌ربڵاو و فره ره‌هه‌نده كه چوارچێوه‌كانی ئێسرائیل و ئێران تێپه‌ڕ ده‌كات و رۆژئاواییه‌كانیشی به خۆیه‌وه تێوه‌گلاندووه. بگره ئه‌م دوژمنایه‌تیانه چاره‌نووسی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌تایبه‌ت به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ چاره‌نووسی گه‌لی كورد ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری خۆی. هم ئاشتی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و هه‌میش شه‌ڕ، لێكه‌وته‌ی ناوچه‌یی ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه میدیاییه‌كان، ئێستاكه ئاسۆیێكی روون چاوه‌ڕوانی ئێران_ئه‌مریكا نیه، ئه‌وان یا له رێگای شه‌ڕه‌وه گه‌لان تووشی نه‌هامه‌تی ده‌كه‌ن یا له رێگای رێكه‌وتنه تاكتیكی و كاتیه‌كان كه خاوه‌ن ماته‌وزه‌ی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ن و یا له میانه‌ی ململانێی ئابووری، سه‌ربازی و سیاسی یه‌كجار مه‌ترسیدار ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. له ئه‌گه‌ری هه‌ركامه‌یان، ئه‌وه گه‌لانی ناوچه‌كه‌ن كه هه‌ر وه‌ك به‌رێ ده‌بنه قوربانی شه‌ڕه‌نگێزی و چه‌په‌ڵی هه‌ر دوو لایه‌ن.
به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كونژكتۆری، رێگای سێهه‌مین به‌ده‌ر له ئێستراتژییه‌كانی دوو لایه‌نه، دوو ره‌وتی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، بێگومان پشت به‌ستنی گه‌لان به هێزی گه‌وهه‌ری خۆیان و تێكۆشانی رادیكاڵ، دیمۆكراتیك و ئازادیخوازانه‌یه كه به‌سالانه گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك هێڵی سێهه‌م ده‌ستیپێكردووه و پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و تێكۆشان بێگه‌رده ده‌كات.
به هۆی دژكرده‌وه‌ی سروشتی و دیمۆكراتیكی گه‌لانی ئێران له دژی ملهوڕی و گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی رژێمێك كه پشت ئه‌ستوور به یاسای فه‌رمیه، شه‌قام، زیندان، شوێنه‌كانی كار و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی گوزران بۆ گه‌لان بوونه‌ته گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی كۆماری وه‌لایی ره‌ها. ئه‌وه‌ی كه هه‌موو رۆژێك تێكۆشانی كرێكاران، كۆڵبه‌ران، ژنان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، رۆشنبیران، كورد، عه‌رب، به‌لووچ و … له دژی رژێم، به كوێ ده‌گات، گرێدراوی ئاستی به‌رزكردنه‌وه و به‌گوڕكردنی تێكۆشانه‌كانه. رۆحی دیالكتیكی كۆمه‌ڵگای مه‌دنی به‌ڵام له فۆرمی ناره‌زایه‌تییه مه‌دنی و سیاسیه‌كان سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌م تیكۆشانه دانامركێت و له به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی سه‌ركوتگه‌ر كۆتایی پێنایێت. ناره‌زایه‌تی و به‌رخۆدانه‌كان سه‌لماندوویانه كه كۆمه‌ڵگای سه‌ركوتكراو سه‌ره‌ڕای توندی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌ركوته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تیه‌كان، ناتوانێت له ئامانجه‌كانی پاراستنی هه‌بوون و پێشكه‌وتنی خۆی پاشه‌كشه بكات و ئه‌مه، له رۆژانی رابردوودا بووته‌ی هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی هیوا له دڵی یه‌كه‌به‌یه‌كی شارۆمه‌ندانی ژێر زوڵم و رژێمی تووشی لاوازی و په‌شۆكاوی كردووه. ئه‌گه‌رچی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌كان زیاتر له ۸۳ كه‌سیان له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك مانگ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه، ده‌یان چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له زیندانه‌كان رووبه‌ڕووی سێداره و سه‌ركوت و بێده‌نگی بوونه‌ته‌وه و زیاتر و جیاوازتر له‌مانه، چین و توێژگه‌لێك وه‌ك كۆڵبه‌ران كه هێمای زوڵم لێكراوی گه‌لێكن، ده‌كوژرێن، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌مانه ئاماژه‌ی شكست و دامركاندنه‌وه نین، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه ئاماژه‌ن بۆ جموجۆڵ و تێكۆشان به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. جارێكی دیكه شاڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان سه‌لماندی كه كۆمه‌ڵگا بێده‌نگ و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشتووه و ئه‌م كارنامه رادیكاڵه، زۆر گه‌وره‌تر و به‌نرختره له بابه‌ت گه‌لێكی خڵه‌تێنه‌ری وه‌ك به‌رجام، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و دوژمنایه‌تیه دوو لایه‌نه‌كانی ئێران_ رۆژئاوا. رژێمی فاشیست هه‌وڵده‌دات به هات و هاوار و كێشه‌نانه‌وه له بواری بابه‌تگه‌لێك وه‌ك به‌رجام، خۆ به‌زوڵم لێكراو نیشاندان له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هه‌روه‌ها خۆ وه‌هانیشاندان كه له دژی ئه‌و گه‌نده‌ڵی، دزی، رانت خواردن و باج سه‌ندنه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تێكۆشان ده‌كات، سه‌رپۆش له سه‌ر حه‌قیقه‌تی تێكۆشان و به‌رخۆادنی گه‌لان دابنێت. هه‌م رژێم و هه‌میش هێزه بیانییه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه له هه‌بوونی گه‌لانی وه‌ك ئامرازێك له دژی یه‌كتر كه‌ڵك وه‌ربگرن؛ به‌ڵام گه‌لان له پرۆسه‌ی هۆشیاری مه‌ده‌نی_سیاسی خۆیان سه‌لماندوویانه كه له ئاراسته‌ی هێڵی سێهه‌م و پشت به‌ستوو به هێزی گه‌وهه‌ری خۆیان، نابن به ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی ده‌ستی هیچ هێز و لایه‌نێك.
له مانگی رابردوودا له ۲۰ ی به‌فرانباره‌وه تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ شارۆمه‌ند له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌یان كه‌س له زیندانه‌كان له سێداره دراون، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۹۸ دادگایی ده‌كرێن، كۆڵبه‌ران ره‌شه‌كوژ ده‌كرێن و چالاكانی سیاسی و رۆشنبیران له زیندانه‌كانی تاران دادگایی و له‌ژێر گوشاری بێڕه‌حمانه دان. هه‌روه‌ها پاش چه‌ندین ساڵ گوشاره‌كان له سه‌ر زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام هه‌موو به‌رخۆدانه‌كان «نایێكی گه‌وره‌یه به رژێم و له‌سێداره‌كان و به‌ڵێی گه‌وره‌یه به دیمۆكراسی و ئازادی». رژێم ئه‌گه‌ر سه‌ركوت ده‌كات به هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌زانێت دژكرده‌وه‌كانی گه‌لان و چالاكانی گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی جیددی تر و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانه‌كانی ئابووری و سیاسی گه‌یشتوونه‌ته سنووری ته‌قینه‌وه، چینی ناوین له‌ناو چووه و كه‌وتووه‌ته دۆخی ناله‌باری بخۆ و نه‌مره، به‌ستینه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانێك فه‌راهه‌م بووه و رژێم ترسی له‌وه‌یه‌كه هه‌رجار سه‌رهه‌ڵدانێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه وه‌رگه‌ڕێته شۆڕشێكی ته‌واو. ئه‌وه‌ی كه شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه، به هۆی رۆڵی گرینگ و ئێستراتژیكی گه‌لی كورد له پێشه‌نگایه‌تی ناره‌زایه‌تیه‌كان، سه‌رهه‌ڵدان و له كۆتاییدا شۆڕشه كه رژێمی خستووه‌ته نێو ترس و دڵه‌راوكێ. ئه‌م گه‌ڵه چڵ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌ركوت كراوه، به‌ڵام نه ئه‌و كاته كۆڵێ دا و نه ئه‌مڕۆ كۆڵ ده‌دات. كه‌واته شه‌پۆلی هۆشیاری و تێكۆشان په‌ره‌ی سه‌ندووه و ناره‌زایه‌تیه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌ن.
گه‌لان و كۆمه‌ڵگای ئێران خوازیاری ئه‌وه‌ن كه چاره‌نووسیان له ده‌ستی خۆیاندا بێت و ئه‌م كاره، بناغه‌ی ژیانی ئازادی گه‌لانه له هه‌زاره‌ی سێهه‌م. دۆخی هه‌نووكه‌یی پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه ده‌وڵه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی په‌رگالی وه‌لایی ره‌ها ئاسته‌نگی سه‌ره‌كین له پێش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران، ژنان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. رژێم كۆمه‌ڵگای تووشی دوژمنایه‌تی كردووه و له‌نێو پێكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆشی‌دا تووشی دووجه‌مسه‌ری بووه. كێشمه‌كێش و ململانێی ده‌سه‌ڵاتخوازنه‌ی كاربه‌ده‌ستان و ره‌وته هه‌وه‌سبازه‌كانی نێوخۆیی سیسته‌م، له رۆژانه‌ی رابردوودا هه‌موو شتێك له گۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ۱۴۰۰ كه ئه‌نجامه‌كانی له‌پێش دیاركراون به كاراكته‌رێكی تۆقێنه‌ری نیزامی_ پاسداری، داده‌رێژنه‌وه و خه‌ڵكیش له لێكه‌وته‌كانی تووڕه‌یی خۆیان ده‌ترسێنن. كاتێ گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ۱۴۰۰ له لایه‌ن پارلمانه‌وه ره‌د ده‌كرێت، دێته واتای ئه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی گوزه‌ران و داهاتووی گه‌ل بۆیان گرینگ نیه و ده‌یكه‌نه قوربانی ململانێی نێو باڵه‌كانی خۆیان. ئه‌م ململانێ قیزه‌ونه دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته قوربانی. له لایه‌كه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رجام و له لایه‌كی دیكه‌وه دامه‌زراندنی سانترفیوژه‌كانی نه‌سڵی نوێ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل و ململانێ دیپلۆماتیك و سه‌ربازییه‌كان، هه‌موو ئاماژه‌ن بۆ ناسه‌قامگیری گه‌وره و ته‌قالا بۆ خڵه‌تاندنی رای گشتی خه‌ڵك. بێگومان كۆمه‌ڵگا تا ئاستێكی باش ئاگاداری ئه‌م كایه‌گه‌له ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌یه و دژكرده‌وه‌ی ره‌وا و به جێی ده‌بێت. له زیندانه‌وه بگره هه‌تا شوێنی كار، شه‌قام و چیاكان، پرۆسه‌ی ئیستراتیژیكی گۆڕانی رادیكاڵ به شێوه‌ی قۆناخگه‌لی سیانه‌ی «ناره‌زایه‌تی، سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش» هه‌نووكه له سه‌رتاسه‌ری ئێران له ئارادایه. كرێكاران، زیندانیان و ژنان بوونه‌ته پێشه‌نگی گۆڕه‌پانی مه‌دنی و هێزه‌كانی گه‌ریلایش وه‌ك پێشه‌نگی ته‌واوكه‌ری له چیاكان، دوو كۆڵه‌كه‌ی بنگه‌یی گۆڕانگاری رادیكاڵن. سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی به‌فرانباری ۹۶ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ۹۸ ئێستاكه به چه‌شنی ناڕه‌زایه‌تی و ئاكسیۆنگه‌ڵێكی جیاواز له سه‌رتاسه‌ری ئێران درێژه‌یان هه‌یه و هیوای گۆڕانگاری ریشه‌یی و رادیكاڵ زیاتر و گه‌شتر ده‌كه‌ن.
«كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار)» به تێڕوانینێكی قووڵ و ریشه‌یی بۆ رووداوه گه‌وره‌كانی به‌رخۆدێرانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هیوا به‌ستن به تێكۆشانی په‌ژاك و هێزی گه‌ریلا، له سه‌ر رێگای ره‌وای ئاپۆیی، دژكرده‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه له فۆرمه‌كانی مه‌دنی_ دیمۆكراتیك له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆته هۆی تووڕه‌بوون و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكان، به ره‌وا ده‌زانێت. هاوكات له رێپێوانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ئه‌ورووپا و باشووری كوردستان كه له چوارچێوه‌ی «كه‌مپه‌ینی نا بۆ سێداره و به‌ڵێ بۆ دیمۆكراسی» لێنه‌بڕاوانه پشتیوانی ده‌كات. ناڕه‌زایه‌تیه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی گه‌ل، شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان، سێداره و كوشتنی كۆلبه‌ران و سه‌ركوتی به‌ربڵاو له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له حاڵێكدایه كه نزیك ده‌بینه‌وه له ساڵوه‌گه‌ڕی گه‌له‌كۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ۱۵ ی شوبات له دژی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورد، په‌ژاك راپه‌ڕینی جه‌ماوری له دژی سه‌ركوتكاری به‌تایبه‌ت تا ۱۵ ی شوباتی ده‌ستپێكردووه كه به‌شداری چالاكی ژنان و گه‌نجان به پشتیوانی چالاكان و رۆشنبیران ده‌توانێت ئه‌م ئاكسیۆنانه زیاتر به‌هێز و به‌رز بكاته‌وه. به‌ستراوه‌بوونی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ل و هه‌روه‌ها گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران به یه‌كدی، ئه‌وه ده‌خوازێت كه ڕێپێوانه‌كان و ئاكسیۆنه جیاوازه‌كان، خه‌ڵك به ئه‌ساس بگرن و به‌رین بن و هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان له خۆ بگرن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا رێگای تێكۆشان له دژی سه‌ركوت و بێده‌نگی و هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوچه‌یی و ره‌شه‌كوژی گه‌لان، به‌شداری هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له له گۆڕه‌پانی تێكۆشان.
ژ.ت