کۆدار و پەژاک پەیامێکی سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید رێزان جاوید کرد
کۆدار وپەژاک لەپەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی شەهید رێزان جاوید سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکەی کرد.
کۆدار وپەژاک لەپەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی شەهید رێزان جاوید سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکەی کرد.
بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەحمود رەبانی باوکی شەهید رێزان جاوید (یوسف رەبانی) یەک لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان لە پەیامێکی هاوبەشدا کۆدار و پەژاک پەیامێکی سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵەکەی و خەڵکی مەهاباد کرد.
کۆدار و پەژاک لەپەیامە هاوبەشەکەیاندا سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید رێزان جاوید کردووە و رایانگەیاندووە، کە بنەماڵەی رەبانی بۆ ئازادی گەلەکەمان ئاواتی پاک و بێگەردیان هەبووە و لە سەر هێڵی وڵاتپارێزی، رێگەی تێکۆشان لە پێناو ئازادیان بە رۆڵە ئازا و پێشەنگەکەیان نیشانداوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: لە سایەی رەنجی بنەماڵەی وەک رەبانی کە بەردەوام ئاواتی ئازادی و رزگاری لە ستەم لە دڵیاندایە، پێشەنگانێکی راستگۆ و دڵسۆزی وەک شەهید رێزان ریزەکانی تێکۆشان هەمیشەیی و پتەو دەکەن.
ئەوەش هاتووە، "بێ گومان پێکهاتە و دامەزراوەی بنەماڵە لە کوردستان بە چوونی بۆ سەر رێبازی تێکۆشانی وڵاتپارێزی و ئازادیخوازی دەتوانێت وەک بنەماڵەی شەهید رێزان جاوید و لە سایەی رەنجی بێ وچانی باوکانێکی وەک بەڕێز مەحمود رەبانی رێگە بۆ وڵاتپارێزی و تێکۆشانی رۆڵەکانیان خۆش بکەن".
هـ . ب