خۆبەڕێوەبەری شەنگال بانگەوازێکی بڵاوکردەوە: هەستنە سەرپێ

خۆبەڕێوەبەری شەنگال هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە هەستنە سەرپێ.

خۆبەڕێوەبەری شەنگال هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و داوای کرد هەموو لایەک لەدژی هێرشەکان دەنگیان بەرز بکەنەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە بە ناوی گەلی شەنگالەوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تور بۆ سەر گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەین، هێرشەکان لەدژی ئارامی و ئاسایشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە.

دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەم هێرشانە خوشک و برایەتی گەلان لە هەرێمەکە بکاتە ئامانج، بێدەنگی بەرانبەر هێرشەکان بە واتای هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورکیا دێت.

ئێمە بانگەوازی لە رای گشتی جیهان دەکەین کە بێدەنگ نەبن، بە تایبەتی بانگ لە گەلی ئێزدیمان دەکەین کە هەستنە سەرپێ. لەبەرئەوەی ئەوانەی خاوەنداریان لە ئێمە کرد، گەلی رۆژئاوا و بەڕێوەبەری خۆسەر بوون. لە سەخترین کاتدا لەگەڵ ئێمەدابوون. ئەمڕۆ رۆژ رۆژی خاوەنداریکردنە لە رۆژئاوای کوردستان، پێویستە گەلەکەمان برژێتە نێو گۆڕەپانەکان و لەدژی هێرشەکان بوەستێتەوە."

ف.ق