كه‌جه‌كه‌ له‌ باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی زاخۆوه‌: لێپێچینه‌وه‌ له‌ كۆماری تورك ده‌كه‌ین!

كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌ كۆمه‌ڵكوژی زاخۆی شه‌رمه‌زار كرد، داواشی له‌ هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمییه‌كان كرد كه‌ نه‌بنه‌ هاوبه‌شی تاوانه‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ به‌ خه‌ونی نیوعوسمانی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ خوێنده‌ڕێژێت.

كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ زاخۆ ئه‌نجامیدا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. كۆمیته‌كه‌ به‌ بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیست له‌ كوردستان له‌ هه‌موو شوێنێك له‌ ٧ مانگی رابردوودا ٢٨ مه‌ده‌نی كوشتووه‌، باسی له‌ه‌كرد كه‌ پشكی هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پشتیوانه‌ هه‌رێمییه‌كانی له‌ كۆمه‌ڵكوژیدا هه‌یه‌ و رایگه‌یاند: "كۆماری توركی فاشیستی قڕكه‌ر كه‌ له‌پێشه‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا و پشتیوانی هه‌رێمی و هاوكاره‌ كورده‌كانی ه‌رده‌گرێت و پشتگیری لێده‌كرێت، له‌ سیاسه‌ته‌كانیدا سنووره‌كان ناناسێت، وێڕای مه‌ده‌نیه‌كان و گه‌ریلاكان ژینگه‌ی كوردستانیش له‌ناوده‌بات، ده‌یسوتێنێت و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌".

راگه‌یه‌نراوی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

"له‌ ٢٠ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و داگیركه‌ر به‌ هاوكاری په‌ده‌كه‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی له‌ باشوری كوردستان بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وام كرد. دوێنێ دوانیوه‌ڕۆ سوپایت تورك له‌ گوندی په‌ره‌خی هه‌رێمی ده‌ركاری زاخۆ به‌ تۆپ گه‌شتیارانی عه‌ره‌بی بۆردومان ده‌كرد.

له‌ بۆردومانه‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامدرا ٨ گه‌شتیار ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ كه‌سیش برینداربوون. له‌ ماوه‌ی ٧ مانگی رابردوودا به‌ هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیسته‌وه‌ ٢٨ مه‌ده‌نی به‌ بێ دادگایی و به‌ ناڕه‌وا كوژراون. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و پاكتاوكه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ له‌ باشوری كوردستان، رۆژئاوا و باكوری كوردستان سیاسه‌تی پاكتاوكاری كه‌ له‌ هیچ پاكتاوكارییه‌ك ناچن به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ده‌هێنێت. كۆماری توركی فاشیستی پاكتاوكه‌ر له‌پێشه‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، ناتۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا و پشتیوانی هه‌رێمی و هاوكاره‌ كورده‌كان پشتگیری و پاڵپشتی وه‌رده‌گرێت، له‌ سیاسیه‌ته‌كانیدا سنووره‌كان ناناسێت، له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نی و گه‌ریلاكان ژینگه‌ی كوردستانیش له‌ ناو ده‌بات، ده‌یسوتێنێت و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

‘ته‌نیا له‌ زاخۆ تاوانی كوشتن ئه‌نجام نادات‘

كۆماری تورك به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ریلا له‌ زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا زیانی گیانی گه‌وره‌ و مێژوویی ده‌دات، له‌پێشه‌وه‌ به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی ، چه‌كی ته‌رمۆباریك و چه‌كی كیمیایی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی تاوان و قه‌ده‌غه‌ به‌كارده‌هێنێت چه‌په‌ڵی شه‌ڕی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجام به‌ده‌ستناهێنێت له‌ شه‌نگال، مه‌خمور، كونه‌ماسی، كه‌لار، رۆژئاوا، موسڵ – نه‌ینه‌وا، سلێمانی و دوایین جاریش له‌ زاخۆ ده‌یان مرۆڤی ئێمه‌ی كوشت و به‌ ده‌یانیشی بریندار كرد.

‘تاوانه‌كانی شه‌ڕی كۆماری تورك ره‌وا مه‌كه‌ن و مه‌بنه‌ هاوكار‘

به‌ بێده‌نگی حكومه‌تی عێراق و باشوری كوردستان ئه‌و هێرشانه‌ به‌ ره‌وا نیشان ده‌دات.

ده‌بێت له‌ پێشه‌وه‌ له‌ دژی هێرشه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ره‌كانی توركيا بۆ سه‌ر عێراق و سوریا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن: نه‌بنه‌ هاوكاری تاوانه‌كانی شه‌ڕی كۆماری تورك.

ده‌بێت ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ بێت، رژێمی فاشیست به‌ خه‌یاڵی نیوعوسمانی كه‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌ له‌ ناو خوێندا ده‌هێڵێته‌وه‌، رابگیرێت. ده‌بێت هه‌موو تواناكانی ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌ بزانن، تا فاشیزمی تورك بێكاریگه‌ر نه‌كرێت، تێنه‌په‌ڕێنرێت له‌ پێشه‌وه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها جیهانیش ئارامی به‌ خۆیه‌وه‌ نابینێت.

"ئێمه‌ لێپێچینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ین"

ئێمه‌ داوا له‌ گه‌ل و دۆستانی خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ دژی ئه‌م هێرشه‌ جارێكی تر هه‌ڵوێست و چالاكی خۆیان له‌ ئاستی هه‌ره‌ رێكخراو و به‌رز نیشان بده‌ن. ئێمه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆمان كه‌ شه‌هیدبوون به‌ رێزه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنینه‌وه‌، داوای چاكبوونه‌وه‌ خێرا بۆ برینداران ده‌كه‌ین. ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ و گه‌ل به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ له‌ كۆماری تورك بكه‌ین".

هـ . ب