هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به بۆنه‌ی ساڵیادی ٣٨ه‌مینی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ كه بۆ مێژووی كوردستان رێكه‌وتێكی زۆر گرنگه، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه:
"ئێمه ٣٨ هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی گه‌ریلایی مێژوویی ١٥ی ته‌باخ له سه‌ره‌تادا له رێبه‌ر ئاپۆ، له گه‌ریلا و گه‌لی كورد و له هه‌موو گه‌لان پیرۆز ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی قهڵهمبازهكه هاوڕێ عه‌گید ته‌واوی شه‌هیدانی شۆڕش و دیموكراسی به رێز و پێزانینه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه. به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، تێكۆشانی ئازادی كه له هێڵی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ دا ده‌ستیپێكرد، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببه‌ین. قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ چالاكییه‌كی ئازادی گه‌وره و مێژووییه كه به پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له دژی فاشیست و داگیركه‌رانی ١٢ی ئه‌یلول دروست بوو و بۆ گه‌لی كورد بووه هۆكار و بۆنه‌یه‌ك كه گه‌وهه‌ری خۆی بناسێت و سه‌رله‌نوێ وشیار ببێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه به پێشه‌نگایه‌تی فه‌رمانده‌ی گه‌وره عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) ده‌ستی پێكرد، بۆ گه‌لی كورد و مێژووی كوردستان بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و شكڵ و شێوه‌ی به مێژوو به‌خشی. گه‌لی كورد كه به له‌ناوچوون سزادرابوو، به قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ سه‌ر له‌نوێ له كوردستان شۆڕشی ژیانه‌وه‌ی پێكهێنا.
١٥ی ته‌باخ له سه‌ر بناخه‌ی به‌رودانی ناو زیندانه‌كان ده‌ستیپێكرد
قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا دروستبوون به تێگه‌یشتن به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه بزوتنه‌وه‌كه تیایدا دروست بووه، مرۆڤ ده‌توانێت لێی تێبگات. دوه‌ڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ری كۆلۆنیالیست له ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ دا بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی كوردستان سه‌ركوت بكات و به له‌ناوبردنی هه‌بوونی گه‌لی كورد قڕكردنی كوردان ته‌واو بكات كوده‌تای سه‌ربازی فاشیستی ئه‌نجامدا. ده‌وڵه‌تی تورك به‌م كوده‌تا سه‌ربازییه فاشیستیه له كوردستان و توركیا میكانیزمێكی گوشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دروست كرد و له ژێر ئه‌و میكانیزمه‌ی گوشاره‌دا كۆمه‌ڵگا بێده‌نگ كرا و به كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌شكه‌نجه ویستی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی بۆ ئازادی تێده‌كۆشن كپ بكات و قڕكردن ئه‌نجام بدات. ئه‌و جێیانه‌ی به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژیان تێدا ئه‌نجامدرا زیندانه‌كان بوون. به‌ڵام زیندانیان له دژی ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی رژێمی فاشیستی داگیركه‌ر به‌رخودانی گه‌وره‌یان نیشاندا و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان قه‌بوڵ نه‌كرد. قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له هه‌مان كاتدا له‌به‌ر بناخه‌ی هێڵی به‌رخودانی زیندانه‌كان ده‌ستیپێكرا، ئه‌نجامدرا. به‌رخودانی گه‌وره‌ی زیندانه‌كان كه به پێشه‌نگایه‌تی مه‌زڵوم و كه‌ماله‌كان ده‌ستیپێكرد، به قهڵمهبازی ١٥ی ته‌باخ په‌ڕیه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و به‌وه‌ش پێكهێنانی شۆڕشی ژیانه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كرد. خۆڕاگرانی زیندانه‌كان له دژی سیستمی فاشیزمی ئهشكهنجهكار به‌رخودانێكی گه‌وره‌یان نیشاندا و گه‌یشتنه شه‌هیدبوون و ویستیان كه ده‌نگیان له كۆمه‌ڵگا ببیسترێت. هه‌موو هه‌وڵی رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌بوو كه كارێك بكات هاواری مه‌زڵوم، كه‌مال و خه‌یرییه‌كان له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستان و ته‌واوی جیهانه‌وه ببیسترێت. رێبه‌ر ئاپۆ به‌و بیركردنه‌وه‌ی كه واتادارترین رێگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و هاواره گه‌وره‌كردنی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌كه‌یه و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێك كه تێكۆشان له كوردستان به‌ره‌و قۆناغی ستراتیژیك ببات و گه‌لی كورد له قۆناغی له‌ناوچوون رزگار بكات. ئه‌و گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی گه‌ریلا قۆناغی له‌ناوچوون كۆتاییهات و بۆ كوردستان مێژوویه‌كی نوێی هه‌بوون و ئازادی ده‌ستیپێكرد. لێره قۆناغی مێژوویی ١٥ی ئاب فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلولی هه‌ڵوه‌شاند و سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی گه‌لی كوردی مسۆگه‌ر كرد.
قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ژیان و كه‌سایه‌تیه‌كی نوێی دامه‌زراند
قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ كاتێك مێژووی ونبوون له كوردستانی هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه، كسایهتی و ژیانێكی نوێی ئافراند. ئه‌و كه‌سایه‌تیه كه له‌لایه‌ن كۆلۆنیالیستی قڕكهرهوه به ناو كۆمه‌ڵگادا ئافرێنرابوو له‌ناوی برد و وایكرد كه كه‌سایه‌تیه‌كی نوێ دروست بێت. به‌ر له هه‌موو شتێك دیواره‌كانی تر كه كۆلۆنیالیسم دروستی كردبوو روخاندنی و له‌ناو گه‌لی كورددا بوێری و بڕوابه‌خۆیی دروست كرد. له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه، چالاكی ١٥ی ته‌باخ جیا له لێدان له دوژمن، وه‌ك گولـله‌یه‌ك له مێشكی كۆلۆنیالیزم درابێت، مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكات. ئه‌وه ده‌ستنیشانكردنێكی راست بوو و گه‌وهه‌ری قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی خسته‌ڕوو. گه‌لی كورد كه به گوشار، ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژی ویستیان له‌ناوی ببه‌ن، به قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخه‌وه بووه گه‌لێك كه راپه‌ڕینی كرد و له پێناو ئازادی خۆیدا تێكۆشا. بێ گومان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م رۆح و كه‌سایه‌تیه نوێیه گه‌ریلا بوو. گه‌ریلا بۆ گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لان ته‌نیا هه‌ر به واتای چه‌كداربوون نه‌بوو، به‌ڵكوو به واتای رووناككردنه‌وه، گۆڕین و سه‌رله‌نوێ هه‌بوون و تێكۆشانی ئازادی بوون. به‌هۆی رۆڵی گه‌ریلا له كوردستان، رێبه‌ر ئاپۆ بۆ گه‌ریلا پێناسه‌ی هه‌بوون و ژیانی كرد.. گه‌لی كورد به‌م جۆره له سه‌ره‌تاوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌ریلادا كردووه، وه‌ك پێشه‌نگ و نوێنه‌ری ژیانی نوێ بینیویه‌تی. له‌راستی خۆیدا قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ نه‌ك هه‌ر ئه‌نجامێكی سه‌ربازی، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نجامی سیاسی، كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیشی خسته‌ڕوو و له كوردستان له هه‌موو بوارێكدا قۆناغێكی نوێی مێژوویی ده‌ستپێكرد.
قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له رووی به‌ره‌وپێشبردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژن و ئیراده‌ی ژنه‌یش قه‌ڵه‌مبازێكی مێژوویی بوو. له به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌پێدانی هێڵی ئازادی ژنانی كوردستاندا رۆڵێكی گرنگی گێڕا. ژنانی كورد به قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ به قۆناغی رێكخراوبوون، سوپابوون و پارتیبوون تێپه‌ڕین و پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشی ئازادی كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی ئازادی ژنان به‌ره‌وپێشچوونی شۆڕ‌شیان مسۆگه‌ر كرد. ژنی كورد ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر پێشه‌نگایه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی شۆڕشی كوردستان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا پێشه‌نگایه‌تی به‌ره‌وپێشچوون و به‌هێزكردنی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش ده‌كات.
لە گەشەپێدانی پرۆسەی دێموکراسی‌دا ڕۆڵێکی ئەرێنیی گێڕا
هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە ئەندازەی کوردستان هەم لە تورکیا و هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ڕۆڵێکی ئەرێنیی بینی لە پێشخستنی پرۆسەی دێموکراسی‌دا. بە کودەتای سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلول هەم لایەنە سیاسییەکان و هەموو رێکخراوەکان داخران و هەم پرۆسەی دەستووری بنەڕەتی ڕاگیرا، وەزیر و سەرۆک وەزیران دەستگیرکران و دادگایی کران، بەڵام ١٥ی تەباخ فاشیزمی بەزاند و نەیهێشت ببێت بە سیستمێکی هەمیشەیی و سەرلەنوێ پرۆسەی دیموکراتیکی دەستپێکردەوە. بە شێوەیەکی سەرەکی ڕێگا بۆ دووبارە کردنەوەی حیزب و رێکخراو و دامەزراوە سیاسییەکان کرایەوە. لەم ڕووەوە ١٥ی تەباخ ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی لە دەستپێکردنی پرۆسەی دیموکراسی لە تورکیا، ئەگەر هەڵمەتی ١٥ی تەباخ جێبەجێ نەکرایە، ئەوا ڕژێمی لیژنەى سەربازیی فاشیستی بەردەوام دەبوو لە سێدارەدان و سیاسەتمەدارەکانیشیان لە سێدارە دەدا، بەڵام ڕژێمی لیژنەى سەربازیی فاشیستیی لە بەرامبەر هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا جورئەتی ئەوەی نەکرد بەو شێوەیە لە سێدارەدانەکانی تورکیا ڕاگیران. تێگەشتن لە ئەنجامەکانی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و تێکۆشانی گەریلا ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە زۆر گرنگە.
فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامیی فاشیزمی ١٢ی ئەیلوولە
فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەردەوامیی فاشیزمی ١٢ی ئەیلوولە، کە بونیاد و پێکهاتەیەکی فاشیستییە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول و لە پێناوەدا دامەزراوە، وەک چۆن فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بە ئامانجی تەواوکردنی کۆمەڵکوژیی کوردان لە رێگەى گوشار و زۆرداری، ئەشکەنجە، کۆمەڵکوژی و بە بێدەنگکردنی کۆمەڵگا دەیخواست پاکتاوکارییەکەى تەواو بکات، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە ئەمڕۆ دەیەوێت بە شێوازی قورس‌تر و نامرۆڤانەتر لە پرۆسەی ١٢ی ئەیلول کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری ئەنجام بدات و دەیەوێت بە هێرشکردنە سەر باکور، باشور، ڕۆژئاوا، شەنگال و مەخمور و لە هەموو شوێنانەدا کورد هەیە و تێکدەکۆشێت شەڕ لە دژی کورد بکات، بزووتنەوەی ئازادیی کورد سەرکوت بکات و بە لەناوبردن و سڕینەوەى هەبوونی کورد ئەو پرۆژەیە تەواو بکات و بەو ئامانجە بگەن، کە ١٢ی ئەیلولدا پێیان تەواو نەکرا. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دوژمنایەتیی بوونی کورد، کلتور و رۆشنبیریی کورد، دار، سروشت و بە کورتی هەموو شتێک دەکات و بۆ لەناوبردنی کوردان پەنا بۆ هەموو جۆرە کردارێکی نامرۆڤانە و قێزەوانانە دەبات ، لەم ڕووەوە لە هەموو شوێنێک لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە پێویستی بە بەرخۆدان، تێکۆشان و کوردبوون و وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری هەیە.
گەریلا بە ڕۆحی سەرکەوتنی ١٥ی تەباخ دەجەنگێت
هێڵی ١٥ی تەباخ گوزارشت لە پرەنسیپی ژیان و تێکۆشانی گەریلا دەکات و ئەمڕۆ ئەو بەرخۆدانە ئەفسانەیی و داستانییە، کە گەریلاکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک پیشانی دەدەن، لە هێڵی ١٥ی تەباخدایە. گەریلاکان بە ڕۆحی سەرکەوتنی ١٥ی تەباخ شەڕ دەکەن و گورزی قورس لە داگیرکەریی پاکتاوکار دەدەن. هەر چۆن فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لە ١٥ی تەباخ دا تێکشکا، ئەمڕۆ شۆڕشی ئازادی کوردستان، کە لەسەر هێڵی ١٥ی تەباخ شەڕ دەکات، بە دڵنیایەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەش دەڕوخێنێت، گەریلای ئازادیی کوردستان یەکێک لە گەورەترین بەرخۆدانە مێژووییەکان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەرێوەدەبەن و لە دژی سوپای داگیرکەر کوردستان دەپارێزن. بە گشتی تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە نەک تەنها بە بەرخۆدانی گەریلا، بەڵکو بە بەرخۆدانی تەواوی کۆمەڵگاش بە ڕۆحی ١٥ی تەباخ دەکرێت. لەم ڕووەوە پێویستە لاوان و گەنجانی کوردستان پێش هەموو شتێک لە هێڵی ١٥ی تەباخ دا لە دژی فاشیزم لە بەرخۆدانی کارا و چالاکدا بن.
پێویستە گەنجانی کوردستان بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بن
پاراستنی کۆمەڵگا و پێشخستنی تێکۆشانی دژ بە فاشیزم بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی گەنجاندایە، پێویستە گەنجانی کوردستان بەشداری لە رێزەکانی خەبات و تێکۆشان‌دا بکەن و بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن و کۆمەڵگا لەسەر بنەمای خۆپاراستن ڕێکبخەن و خەباتێکی کارا بکەن بۆ تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە. هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی تەباخ بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ پێشکەوتنی گەورەی ئافراند. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، کە بە پێشەنگایەتیی گەریلاکان پەرەی سەند، پرۆسەی لەناوچوونی گەلی کوردستانی پێچەوانە کردەوە و لەگەڵ جەوهەر و سروشتی خۆی یەکیخستەوە لە کوردستان پرۆسەی هۆشیاربوونەوە، ڕۆشنگەری و ڕزگاری و ئازادی دەستپێکرد. شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەنجامی ئەو پرۆسە مێژووییە بوو، کە لە ١٥ی تەباخدا سەریهەڵدا. گەریلاکان هێرشەکانی داعشیان لە شەنگال وەستاند و ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کرد و دەرفەتیان بۆ گەلی ئێزدیمان ڕەخساند، کە بەرگری لە خۆیان و خۆبەڕێوەبەریی خۆیان دەست پێبکەن.
ژنانی کورد کۆت و قەڵغانی کۆیلایەتییان شکاند و بواریان بۆ دامەزراندنی ژیانێکی نوێی لە کوردستان خۆش کرد و ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک، کە پێشەنگایەتی بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەن. هەموو ئەم پێشکەوتنانە دەرەنجامی ١٥ی تەباخیان دەرخستووە و سەلماندووە، ئەم پێشکەوتنانە، کە ماوەی ٣٨ ساڵە ئافرێنراون، سەلمینەری ئەوەن، کە هەڵمەتی ١٥ تەباخ بەردەوامە و لە داهاتوودا پێشکەوتنی گەورە دروست دەکات. بێگومان ئەم دۆخە دەرئەنجامی تێکۆشانی ئازادییە لەسەر بنەمای هێڵ و ڕۆحی ١٥ی تەباخ. لەم ڕووەوە لە ساڵی ٣٩هەمینی ئەم هەڵمەتەدا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشکەوتنی گەورە ئەنجام دەئافرێنرێت.
وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە هەموو شوێنێک داوا لە هەموو لایەک دەکەین، کە یادی ئەو هەڵمەتە مێژووییەی ١٥ی تەباخ بکەنەوە، کە گەلی کورد قەرزارییەتی و لە کوردستان بواری پێشکەوتنی ڕۆشنبیری و پرۆسەی دێموکراسی لە کوردستان خۆشکرد. هەوڵی زیاتر دەدرێت بۆ تێگەیشتن لە ١٥ی تەباخ و لە ٣٩هەمین ساڵیادی ئەو هةڵمەتەدا بۆ تێکشکاندنی تەواوی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە، بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیی کوردستان، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر هێڵی سەرکەوتن تێکۆشان بکەین. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و دوژمنی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، کە بە ڕۆحی ١٥ی تەباخ پێشکەوت، لەبەر یەک هەڵدەوەشێت و گەل و ژنان بە ڕۆحی ١٥ی تەباخەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن و سەردەکەون".
هـ.ب / ژ.ت