خەڵکی موش سەردانی پرسەی شەهید ڕێناس ڕاپەڕینیان کرد

لە موش بۆ شەهید ڕێناس ڕاپەڕین پرسە دانرا. بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا.

گەریلای ئازادی کوردستان ڕێناس ڕاپەڕین (فایەق ئایدن) لە ١٠ ی ئادار لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەگەڵ عەلی خەبات بۆتان (ئەردینچ بۆلجال) و جەسور ڤەدات وڵات (عەبدولموتەڵیب دۆگروچو) شەهید بوو. لە گوندی مەشیچی ناوچەی کۆپی موش، پرسە بۆ شەهید ڕێناس ڕاپەڕین دانرا.

بە پێشەنگایەتی نوێنەری کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی بێسەروشوێنان لە لانکەی شارستانیەت (مەبیا-دەر)ی موش، بەشێوەی جەماوەری پرسەکە کرا. بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای-دەر)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، دایکانی ئاشتی، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بەشداری پرسەکە بوون.

لە پرسەکەدا بەردەوام درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.