خەڵکی ئامەد بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری مەراسیمی پرسەی شەهید ژێهات باگۆک بوون

مەراسیمی پرسە بۆ گەریلای هەپەگە محەمەد گوموش کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوو، لە ئامەد بەڕێوە چوو و جەماوەری گەل سەردانی پرسەکەیان کرد.

دوو گەریلای هەپەگە، محەمەد گوموش (ژێهات باگۆک) و موراد ئۆچەک (ساسۆن ئاسمین) لە ١٣ی کانوونی دووەم لە هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە شەڕ لە گەڵ سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوون.

مەراسیمی پرسەو سەرەخۆشی بۆ محەمەد گوموش لە بەرمان یاسەڤی ناوچەی باغلاری ئامەد (رێزان) بەڕێوەچوو.

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری، یەکێتی، یەکڕیزی و کولتووری (مەبیا-دەر)، بەربژێرەکانی دەم پارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شار، بەشداری مەراسیمەکە بوون و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.