دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
" ٢٤ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی گەلی کورد لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی تێدەپەڕێت. ئێمە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی کە ٢٤ ساڵی تێپەڕاند، جارێکی دیکە بە تۆڕەیەکی گەورەوە شەرمەزار و روسوا دەکەین. رایدەگەیەنین کە ئێمە هیچ کاتێک سەرمان لەبەرانبەر هەڵوێستی پیلانگێڕ لەدژی گەلی کورد و تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد دانانەوێنین.
ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵانمان خالید ئۆڕال، سەلامەد مەنتەش و ئاینور ئارتان جارێکی دیکە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم و بۆ ئەوەی نەگاتە ئامانجە قێزەونەکەی بە دروشمی 'ئیوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن' لە دەوری رێبەر ئاپۆ خۆیان کردە قەڵغانێکی ئاگرین و لە بەرانبەر یادەوەریاندا بە رێز و خۆشەویستیەوە سەرمان دادەنەوێنین.
سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە لەبەرانبەر سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەرخۆدان دەکات
سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە دوای ٢٤ ساڵ لە پیلانگێری نێودەوڵەتی لەدژی بارودۆخی ئیمڕالی، گۆشەگیری رەژا و ئەشکەنجەدا بە ئیرادەیەکی بەهێز و بەرهەمهێنانی رۆشنبیری نائاسایی بەرخۆدان دەکات.
لە کاتێکدا زلهێزە هەژمونخوازە سەرمایەدارییە نێودەوڵەتییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادەکارییان دەکرد بۆ چوونە ناو سەدەی بیست و یەک بە پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەر ئاپۆ و خەباتی ئازادیی کورد بە سەرکردایەتی پەکەکەیان وەک گەورەترین بەربەست لەبەردەم بەرژەوەندییە کاپیتالیست، مۆدێرنیتە و ئیمپریالیست بینی. بینیان كه كوردی ئازاد به سهرۆكایهتی ڕێبهر ئاپۆ توانای هەیە كاریگهری له سهر تهواوی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دروست بکات. کورد لە نێوان چوار وڵاتی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابەش بوو و خەباتی ئازادیی کورد بە سەرۆکایەتیی پەکەکە توانی کورد لە هەر چوار وڵاتدا ڕابکێشێتە نێو پێگەیەکی گرنگی خەبات. کورد بە هۆشیاری ئازادی لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە، نەیدەویست سەدەیەکی دیکە بەبێ ڕێبەر و بێ ستاتۆ بەسەر بەرن و لەسەر ئەو بنەمایە بێ دوودڵی پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی کرد. هەموو جۆرە پشتیوانی و بەشداربوونێکیان لە خەباتدا نیشان دا. وردە وردە بوونە گەورەترین هۆکاری گۆڕانکاری بۆ دیموکراسی و بەهاکانی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئامانجی هێزە هەژموونییە سەرمایەدارەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمیان دەستی پێکرد، نەهێشتنی ئەم ئیرادە نوێیەی کوردە ئازادەکان بوو کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕۆڵێکی ناوەندی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگێڕێت. بۆ ئەمەش بە هاوکارییەکی زۆر قێزەون پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییان ئامادە کرد. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش درێغییان نەکرد لە ئەنجامدانی هیچ جۆرە ئیمتیازێک لە نێوان خۆیاندا. چونکە ئەوان حسابیان کردبوو کە دەتوانن بە ئاسانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بهێنن کە تێکۆشانی ئازادی کوردیان تێدا تەسفیە کردبووە و سەرلەنوێ بۆ خۆیان دیزاینی بکەنەوە.
ئامانجە ناوخۆییەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیەن، بەڵام لە چاوی کورددا، بنەڕەتیترین ئامانجی ئەمەیە؛ هەر وەک سەدەی بیستەم، لەو سەدەی نوێیەی کە دەستیپێکرد، ویسترا جارێکی دیکە کورد بێ شوناس و سەرکردایەتی و پێگە بەجێبهێڵێت. چونکە گەلی کورد ملکەچی سیستمی جیهانی کاپیتالیستی هەژموونخوازی نەبوو و دەستبەرداری ئیرادەی خۆی نەبوو لە بەرامبەر سیاسەتی جینۆسایدی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ناوبردن و نکۆڵیکردنە، بۆیەش ویستیان سەدەیەکی دیکە گەلی کورد لە ناوببەن.
بەڵام لەم قۆناغەدا؛ لە سایەی چەمکی نوێ و ناوازەی رێبەر ئاپۆ لە بەرخۆدان و داهێنان و بەرهەمهێنانی فیکری و ئاستی بەرزی خاوەندارێتی لەلایەن گەلی نیشتمانپەروەرمان و ئیرادەی تێکۆشانی لەبننەهاتووی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە، ئەم ئامانجە گڵاوانەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پووچەڵکرانەوە و رێگرییان لێکرا لە گەیشتن بە ئامانجەکەی. بە پێچەوانەوە لەم ماوەیەی بیست و چوار ساڵەدا کە پیلانگێڕییەکەی بەسەردا تێپەڕی؛ واقیعێکی گشتی هۆشیار و ڕێکخراو، شێوازێکی گەریلای پیشەییتر و ئاستێکی پێگەیشتوو لە پارتیبوون و زانیاری سیاسی و پراکتیکی سەریهەڵدا. لە ئاکامی هەموو ئەمانەدا دەسکەوتە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانی گەلی کورد لەم پرۆسەیەی بیست و چوار ساڵەی خەباتدا گەشەی کردووە و توانیویانە بگەنە ڕوانگەیەکی دیموکراسی.
بەڵام ئامانجە بەرفراوانەکانی پیلانگێڕی شکستخواردوو لەلایەن هێزە پیلانگێڕەکانەوە بە شێوازی جیاواز نوێ دەکرێنەوە و هەوڵدەدرێت بە شێوازی جیاواز بەڕێوەببرێت. دۆخی ئێستای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە زۆر بواردا هەوڵی پاراستنی خۆی دەدات. دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە شێوەی "دیل" دا و لە ژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕەهادا لە زیندانی ئیمرالی بەشێکی ڕۆژانەی ئەو پیلانگێڕییەیە کە مەبەست لێی بەردەوامیدانە بە پیلانگێڕیەکە. بە داخستنی دەرگاکانی ئیمرالی، کورد لە سەرکردایەتی بێبەش دەکرێت؛ لەلایەکی دیکەوە کێشەی مێژوویی وەک کێشەی کورد کە گەورەترین و گرنگترین کێشەی تورکیایە لە سیاسەتێکی بێ چارەسەریدا دەمێنێتەوە و ڕێگە بە تورکیا نادرێت بچێتە ناو پرۆسەی دیموکراسیەوە.
دۆزی رێبەر ئاپۆ دۆزی سەدەیە
دۆزی ڕێبەر ئاپۆ دۆزی سەدەیە و چارەسەرەکەی دەبێتە چارەسەری سەدە. چارەسەرکردنی دۆزێکی مێژوویی وەها کە جێپەنجەی خۆی لەسەر سەدەیەک بەجێهێشتووە، بەدڵنیاییەوە بەبێ خەباتی شۆڕشگێڕانە مەحاڵە. بەڵام ئەو زەمینە سیاسی و یاساییانەی کە بە خەباتی شۆڕشگێڕانە دروست بووە، دەبێت بە شێوەیەکی زۆر بەهێزیش هەڵبسەنگێندرێت. چونکە گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکراسی چاودێری دەکات و ئێستا بنەمای یاسایی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ سەریهەڵداوە. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەو سزایەی بەسەر ڕێبەرەکەماندا سەپێنراوە خەریکە کۆتایی دێت. بەڵام لەم ڕووەوە ڕژێمی فاشیست و بکوژ و ستەمکاری ئەردۆغان-باخچەلی دوژمنی کورد لەم بابەتەدا سەرکردایەتی پیلانێکی یاسایی گەورە دەکات. ئەوان هەوڵ دەدەن یاسای بێ یاسایی دروست بکەن بە سەپاندنی سزای دیسپلینیی بێ وەستان بەسەر رێبەرایەتیمان کە هیچ بنەمایەکیان نییە. وەک تەونێکی کۆن وایە کە ڕۆژانە کەمێک توندتر دەبێتەوە. ئامانجیان درێژکردنەوەی بارودۆخی "دیلکردنی" ڕێبەرەکەمان و مەرجەکانی دیلکردنە بۆ هەمیشە. بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەن، بۆ ئەوەی نەتوانرێت ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بە جێبەجێکردنی ئەو سزایە، بەناوی دیسپلینەوە کە بە سەر ڕێبەرەکەمان سەپێنراوە، تەنانەت پارێزەرەکانیشی باتوانن سەردانی بکەن. بەم شێوەیە ئامانجیان پووچەڵکردنەوەی بڕیاری "پێشێلکاری ECtHR یە سەبارەت بە "سزای تاهەتایی قورس" کە بە تایبەتی لەلایەن دادگاکانی تورکەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکراوە. هاوکات لەگەڵ ئەو گۆشەگیرییە ڕەهایەی کە لەسەر ڕێبەرەکەمان بەردەوامە، پێویستە هەمووان واقیعی ئەم پیلانگێڕییە یاساییە ببینن کە بەڕێوەدەچێت و هەموو جۆرە تێکۆشانێک پەرەی پێبدرێت بۆ ڕێگریکردن لەم پیلانگێڕیە. لەم دۆخەدا کە پێشێلکاریەکان بەم شێوەیە دژی یاسا، دژی مافی مرۆڤ و دیموکراسی بەردەوامە؛ ئەنجومەنی ئەوروپا کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە سەر بە ئەون و هێزە پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارن. ئەنجوومەنی ئەوروپا دەبێ لە چوارچێوەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و دادپەروەریدا ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و وەڵامی چاوەڕوانییەکانی گەلی کوردستان بداتەوە.
پێویستە خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی بەرزکرا پێشبکەوێت
ڕێبەر ئاپۆ، بە هێزی بیرکردنەوەی ئازاد، هەلومەرجی دیلێتی لە ئیمرالیە تێپەڕاند و پارادایمێکی نوێی کۆمەڵگایەکی ئیکۆلۆژی و دیموکراسی و ڕزگاریخوازی بۆ ژنان پەرەپێدا و پێشکەشی گەلی کورد و هەموو گەلانی چەوساوە و زوڵملێکراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و جیهان کرد. ئەم جیهانە نوێیە لە بیر و ئایدیا کە ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی شەخسی ژیاوە و خوڵقاندی، بەرنامەیەکی ئازادییە کە دەتوانرێت بڵێین بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە، بە تایبەت بۆ گەلی کورد و خەڵکی کوردستان. ئەم ئاستە گەورەیەی بیرکردنەوە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ژێر ئەشکەنجەی گۆشەگیری ڕەهادا هاتۆتە دەرەوە، بە وەرگێڕانیان بۆ زمانە جیاوازەکان و کردنی ماڵی گەلان و مرۆڤایەتی دیموکراسی؛ دەگۆڕێت بۆ ئاستێکی گەورەی خاوەنداریکردن و باوەشکردن. لە ماوەی ئەو بیست و چوار ساڵەدا کە بەسەرمان بردووە، دۆستایەتی گەلی کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە زیادی کردووە. هەم له گه ڵ گەلانی رۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست و هەم له گه ڵ گەلانی جیاواز له ئەوروپا و زۆر ناوچەی جیهان، وەك په یوەندییه كی زۆر بەنرخ و ماناداری دۆستایەتی و برایەتی گەشه دەكات. لەبەر ئەوەی ئەو ئاشتییە دیموکراسی و پەیوەندییە برایانە کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە نێوان گەلان و بیروباوەڕ و کەلتوورەکاندا پەرەی پێبدات، پەیوەندی لەگەڵ مۆدێرنیتەی دیموکرات دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی بەهای نوێ بۆ مرۆڤایەتی و دیموکراسی و ئازادی. بۆ ئەوەی لە قەیرانی کۆمەڵایەتی و ژیان ڕزگاری بێت کە سیستمی دەوڵەتپارێزی ئایدیۆلۆژیای کاپیتالیزمی سەرمایەداری تیایدا وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی و ئیندوسترییالیزم خۆی جێگیر کردووە، دەست دەکات بە قبوڵکردنی ئەوەی کە تاکە ڕێگای دەربازبوونە. کاتێک ئەم ڕاستییە دەردەکەوێت، ئاستی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و خواستی ئازادییەکەی هاوتەریب لەگەڵیدا گەشە دەکات. لە ساڵانی ڕابردوودا، بە سەرکردایەتی ڕێکخراو و سەندیکا جۆراوجۆرەکانی کرێکاری و ئەندامانی دیاری کۆمەڵگا، ڕۆشنبیران، نووسەران، ئەکادیمییەکان، هونەرمەندان، پارێزەران، فێمینیستەکان، ئیکۆلۆژیستەکان، دژە کاپیتالیست و فاشیزمەکان و ئەنارشیستەکانی جیهان، لە ساڵانی ڕابردوودا پشتیوانیان بۆ ئازادی رێبەرتی لە ئاستێکی گەورەدا دروست بوو. بە تایبەتی ئەو داواكارییانەی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ رێبەرتی، كە لەم دواییانەدا بە سەركردایەتی لایەنە یاساییەكانی كوردستان و توركیا كراون و بە بەشداریی بەكۆمەڵی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا دەكرێن، زۆر گرنگن بۆ تێکۆشانێکی یاسایی و بەنرخن. تیكۆشانی 'سەردانکردن' کە لەلایەن یاساناس و پاریزەرانەوە دەستپێکرد گۆڕەپانی تێکۆشانێکی گرنگە و بە زۆری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجام دەتوانرێت زیاتر بەهێزتر بکرێت. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە هەموو هەڤاڵانمان و تێکۆشانە بە بەهاکەیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری رەها و ئازادی ڕیبەرتی و ئەوانەی پشتگیریان لەم هەوڵە کردووە و رەنجیان کێشاوە، سڵاویان لیدەکەین. بە هاتنی ساڵی نوێی پیلانگێری، بڕوامان و چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە هەوڵەکانی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ ببرێتە ئاستێکی نوێ.
تێزەکانی ئازادی ژن کە رێبەر ئاپۆ پێشەکشی کردووە رێگەی ئازادی ژنان زیاتر رۆناک دەکاتەوە
تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئازادیی ژنان لە سەدەی بیست و یەکدا تادێت ڕێگای ژنانی کورد ڕۆشنتر دەکەنەوە. خەباتی ژنانی کورد کە بە تێزەکانی ئازادی دەستی پێکرد، پێشهاتی زۆر جددی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوەتە ئاراوە. ئەو ئیرادە بەرزەی کە ژنانی کورد لە کایەی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیدا نیشانی داوە، گۆڕاوە بۆ بەئاگابوونەوە و هۆشیارییەکی جددی لای ژنانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەروەها ژنانی گەلانی دراوسێ کە پێکەوە دەژین. ئێستا ڕوون بووەتەوە کە ئەمە پێشهاتێکی ڕانەگیراوە. دەسەڵاتی هیچ دەوڵەتێک بەشی ئەوە ناکات کە ئەم مەعریفە و ڕۆشنگەرییە و ئیرادەی ژن بۆ ئازادی کە داوای لێپێچینەوە دەکات سەرکوت بکات. ئێمە ڕۆژانە ئەمە لە پراکتیکەکانی داگیرکەریدا دەبینین کە ئیدارەی فاشیستی کۆماری تورک لە باکووری کوردستان دژی ژنانی کورد ئەنجامی دەدات. دیسان ئەمە لە هەڵوێستی ژنانی ڕۆژاوا لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا دەبینین کە دوژمنی مرۆڤایەتی و ژنانن. لەم دواییانەشدا ئەمە لە ڕاپەڕینی ژناندا دەبینین بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران و ڕۆژهەڵات بۆ ژینا ئەمینی، کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستبەسەر کرا و تا مردن ئەشکەنجە درا، چونکە قژی بەدەرەوە بوو. ببینن لە قۆناغی ئێستادا ئەو پێگەی ئازادیی ژنان کە لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات هاتۆتە ئاراوە و ئاستی ڕەزامەندی پارادیگماتیکی ئەم هەڵوێستە لە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی نێودەوڵەتیدا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هێز و مۆڕاڵێک کە لە رێبەرتی وەریدەگرن بەرخۆدان دەکەن
گەریلاکانی ئازادی کوردستان هێزی بنەڕەتی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفی و ڕێکخراوەیی خۆیان لە ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن؛ بە خەباتی چارەنووسساز و ئیرادەدارانە لە بیست و چوار ساڵی ڕابردوودا، بوو بە هێزی سەرەکی کە ڕێگری لە سەرکەوتنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کرد. بە توندی وابەستەی ڕێبەر ئاپۆیە و وەک ناوەندی ئەخلاقی سەرەکی دەیبینێت. لە سایەی ئەو هێز و مۆڕاڵ و زانستەی کە لە رێبەر وەریگرتووە، ئازادیخواز هێز و ئیرادەی خۆی بۆ خۆڕاگری لە هەر بارودۆخێکدا نیشان دەدات. سوپای داگیرکەر و قڕکەر و دڕندەی تورک بە شێوازێکی نەبینراو لە دژی گەریلاکانی کوردستان رێگەی نامرۆڤانە بەکاردەهێنێت. بە شێوەیەکی دڕندانە هەموو توانا جەنگییەکانی ناتۆ لە دژی هێزە گەریلاکانمان بەکاردەهێنێت. لە ساڵی ڕابردووەوە گازی کیمیایی و ژەهراوی دژ بە هێزە گەریلاکانمان بەکاردەهێنن، کە ناتوانن بە نوێترین تەکنەلۆژیای ناتۆ شکستیان پێبهێنن. بە بینینی ئەوەی کە گازە کیمیایی و ژەهراویەکان نەیانتوانی ئەنجامێکی تەواو بەدەست بهێنن و بەرخۆدان بەردەوامە، ئێستا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی تەرموباریک زیاد کراوە. هەموو ئەم شێواز و کردەوە نامرۆڤانانەی کە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاردەهێنرێن، تاوانی جەنگن. تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین. ئاماری ئەم تاوانە جەنگییانەی سوپای داگیرکەر و ستەمکار و قڕکەر و داگیرکەری تورک ڕۆژانە لەلایەن ناوەندی پاراستنی گەلمانەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت. ڕۆژانە یەک بە یەک حسابی ئەم تاوانە جەنگیانە دەپرسن و بەردەوام دەبن. با کەس گومانی لەمە نەبێت. هەڤاڵانمان شەهید سارا و شەهید ڕوکن لە ناحیەی مەزیتلی مێرسین لەدژی بنکەی پۆلیسی داگیرکەر ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەیان بە شێوازێکی فیداییانە ئەنجامدا و دەیان تاوانباری جەنگیان سزادا. ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەی کە لە لایەن هەڤاڵانمان شەهید سارا و شەهید ڕوکن ئەنجامدرا، چالاکیەکی زۆر سەرکەوتوو و دروستە لە خەتی زیلان و عەگیددا. لە بواری ئایدۆلۆژیا و سیاسەت و سەربازیدا ئەنجامی زۆر جددی بەرهەمهێناوە و پەیامی جددی داوە. بە ڕێزەوە سڵاو لە فیداکاری هەڤاڵانمان شەهید سارا و شەهید ڕوکن دەکەین لە پرۆسەی نزیک بوونەوە لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدرا. هەروەها شێوازی چالاکیی فیدایی پیشەیی ئەم هاوڕێیانە بە ڕوونی نیشانی دا کە دەبێ هەڵوێست بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە چۆن بێت. لە راستیدا رێنیشاندەر بوون بۆ یەکە پیشەیی و سەربەخۆکانی گەریلا. جارێکی دیکە سەلماندیان کە لە ناوەندی هەموو پێشهاتەکانی کوردستاندا ئیرادەی دیاریکراو و یەکلاکەرەوەی گەریلاکانی ئازادی هەیە. پێویستە هەموان جارێکی تر ببینن و بزانن کە بەبێ ئەم هەڵوێستە چارەنووسسازە و ئیرادەیەی گەریلا لە کوردستاندا، ناتوانرێت یەک گەڵا بجوڵێنرێت.
بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری رەهای لەسەر رێبەر ئاپۆ، پووچەڵکردنەوەی شەڕی گشتگیری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی کورد و شکستپێهێنانی پیلانگێری لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە، دۆستەکانمان ئەوەیە کە تاوەکو ئەنجامێک بەدەست دەهێنین، تێکۆشانمان لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوەببەین. لەسەر ئەم بناغەیە داوا لە گەنجان و ژنانی کورد دەکەین کە بۆ بارودۆخی تەندروستی، ئەمنی و ئازادی رێبەرتیمان، رێکخستنبوونمان فراوان بکەین و چالاکیەکانمان بەهێز بکەین."
ف.ق