کەجەکە: دەبێت هەمووان بەرامبەر بە هێرشەکانی جینۆسایدکردنی کورد بوەستنەوە!

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە چوارچێوە ئامانجەکانی بۆ قڕکردنی کوردان لە شەنگال، سلێمانی و کەلار هێرش ئەنجام دەدات و داوای لە هەمووان کرد کە بەرامبەر بەو هێرشانە بوەستنەوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:

"لەماوەی هەفتەی رابردوودا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر قڕکەر لە شەنگال، سلێمانی و کەلار هێرشی ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەند کەس شەهیدبوون. ئێمە ئەو کۆمەڵکوژیانەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ هاوکارەکانی ئەنجامی داون، بە توندی شەرمەزار دەکەین، شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە. هێرشەکان لە شەنگال، سلێمانی و کەلار وەک هێرشەکانی پێشوو لە چوارچێوەی قرکردنی کورداندا ئەنجامدراون. دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست قڕکەر بە هێرشەکانی بۆ سەر پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادیی دەیەوێت گەل بترسێنێت، تێکیان بشکێنێت و جۆکیان پێدابدات و لەسەر ئەو بنەمایە پلانەکانی خۆی بۆ جینۆساید و قڕکردن جێبەجێ بکات. داوا لە هەموو کەس دەکەین کە لە دژی دوژمنکارییەکانی دەوڵەتی تورک شان بە شانی گەلی کورد بەرامبەر بە هێرشەکانی قڕکردنی کوردان هەڵوێست نیشان بدەن و بەرامبەریان بوەستنەوە.

دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات پلانێکی نوێ لە باشووری کوردستان جێبەجێ بکات

دەوڵەتی تورک پلانێکی نوێ لە سەر باشوور دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. بۆ ئەوەی پلانی داگیرکردنی باشوور بە ئەنجام بگەیەنێت گوشار دەخاتە سەر حکومەتی عێراق و یەنەکە، بۆ ئەوەی وەک پەدەکە هاوکاری و داردەستەیی بە سەر ئەواندا دەسەپێنێت. دەوڵەتی تورک بە رێگەی ئەو هێرشانەوە هەوڵ دەدات دەوڵەتی عێراق و یەنەکە چاوترسێن بکات. دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادیی کوردستان شکستی هێناوە، بە قووڵکردنەوەی شەڕ لە هەرێمەکە دەیەوێت بگاتە ئەنجام. هەڕەشە و هێرشەکان بۆ سەر هێزە وڵاتپارێزەکان لە عێراق و باشووری کوردستان، ئەو پلانە چەپەڵانەی دەوڵەتی تورک دەخەنەڕوو و ئاشکرای دەکەن. دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە بە هەڵوێستی خۆی کەوتووەتە پێگەیەکی بەو جۆرە کە زیان بە هەموو کەس دەگەیەنێت. بە مێشکی قڕکەر، نەژادپەرست، نەتەوەپەرست و نیو-عوسمانی دەجوڵێتەوە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قووڵکردنەوەی شەڕ دەیەوێت سوود لەو دۆخە وەربگرێت و بەسەر دەوڵەتانی هەرێمەکەدا زاڵ بێت.

دەوڵەتی تورک دەیەوێت قڕکردنی ئێزدییەکان تەواو بکات

لە هێرشەکەی سەر شەنگالدا وڵاتپارێزی هێژای ئێزدی سەعدون میرزا عەلی شەهید بوو. هێرشەکەی شەنگال هێرشێک بۆ سەر ئیرادەی ئازادی جەڵکی ئێزدیمانە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت خەڵکی ئێمەی ئێزدی قڕ بکات، کە داعش نەیتوانی بوو ئەوە بەئەنجام بگەیەنێت. هێرشەکانی سەر شەنگال هەموویان بەو ئامانجەوە ئەنجام دەدرێن.

عەبدولقادر سەبری تۆپراک کە لە سلێمانی لە هێرشێکدا شەهیدبوو، بە هۆی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە ناچار ببوو باکووری کوردستان جێبهێڵێت و لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی نیشتەجێ ببوو. ئەو رۆڵە بەنرخەی گەلی کورد کە لە ناو گەلدا وەک د.سەبری دەناسرا، بە رەنجی شانی خۆی بژێوی دابین دەکرد، لە هەمان کاتدا خۆبەخشانە خزمەتی گەورەی بە گەلەکەی دەکرد. ئەو لە هەمان کاتدا رۆڵەی شەهیدێک بوو. هەڤاڵ سەبری هێشتا منداڵ بوو، باوکی ئەو هەڤاڵ رێزان بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو و لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠دا شەهیدببوو.

لە هێرشەکەی کەلاریشدا کادری بزوتنەوەکەمان هەڤاڵ شەڤگەر شەهیدبوو. هەڤاڵ شەڤگەر لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە باشووری کوردستان درێژەی بە تێکۆشان دەدا، کاری سیاسی دەکرد. لە کەسایەتی هەرسێ شەهیدەکەدا، ئێمە سەرجەم شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە خەون و ئاواتی شەهیدانمان بەدیدەهێنین".

هـ . ب