ڕاگەیاندراوی کەجەکە پەیوەست بە قەیوم
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی کەجەکە دەڵێت، "دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە قەیومیان بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ دانا کە کە هەڵبژێردراوی ئیرادەی گەلە، جارێکی دیکە ئیرادەی گەلی جۆلەمێرگیان دەستبەسەرکرد. بە شێوەیەکی نایاسایی هاوشارەوانی جولەمێرگیان دەستگیرکردووە کە بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراوە. گەلەکەمان و هەموو هێزەکانی سۆسیالیست و دیموکراتیک، ڕای گشتی دیموکراتیک، ئۆپۆزسیۆنی ناو سیسەتەم و چەندین دامەزراوەی دیموکراتیک ئەم کارە دەژە دیموکراتیکەیانە شەرمەزاردەکەن و ناڕازیبوونی خۆیان پیشان دەدەن. ئێمەش عەقڵیتی چەوسێنەری دژە-دیموکراتیکی دوژمنی کوردان شەرمەزار دەکەین، ناڕازیبوونەکان بەرامبەر بەم کارانە بە مافداری و لە جێی خۆیدا دەبینین، پشتیوانی لێ دەکەین. ئەوەی دەخوازرێت دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کوردە لە لە کەسێتی خەڵکی جولەمێرگدا. بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردنی سیاسی. ئەمە کارێکی فاشیستی قڕکەری دژە دیموکراتیکە. هەر کەسێک کە هەڵگری تێگەشتنی دیموکراتیکیە، لایەنگری ژیانی هابەش و یەکێتی دیموکراتیکی گەلانە پێویستە لە دژی ئەم کارە دژە دیموکراتیکە بوەستێتەوە، لە سەنگەری تێکۆشانی مافدار، ڕەوا و دەیموکراتیکی گەلی کورددا جێگەبگرن. تا گەڕاندنەوەی شارەوانی دەستبەسەرگیراوی جۆلەمێرگ بۆ خەڵکی جۆلەمێرگ، پێویستە ئەم هەڵوێستە گەورەتربکرێت و بەردەوام بێت."
لە دژی ئەو عەقڵێتەی کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات، پێویستە تێکۆشان بە هێزتر بکرێت
کەجەکە وتی، "بەم کارانەوە دیسانەوە ڕێبازی عەقڵێت و سیاسەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەرگەلی کورددا جارێکی تر دەرکەوتەوە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەڵگری عەڵێتی دوژمنایەتی گەلی کوردە و هەر بەم شێوەیەش بەردەوام بوو، کە شێفی فاشیست ئەردۆغان بەڕێوەبەری سەرەکی ئەم عەقڵێتەیە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە و تەیب ئەردۆغان بەڕێوەبەری ئێستای ئەو عەقڵێت و سیاسەتانەن کە قڕکردن بەسەر کورداندا دەسەپێنێت. بۆ ئەم ئامانجە ئەرکدارکراون. دەرخەری ئەمەش بە دانانەوەی قەیوم جارێکی تر ئەم ڕێبازەی دوژمنایەتیکردنی کوردان ڕوونتر دەکاتەوە. بۆیە جگە لە تێکۆشان لە دژی ئەم سیاسەت و زهینێتە هیچ ڕێبازێکیتر دروست نیە. پێویستە ئەمە ببینێرت و ڕێبازێک بە گوێرەی ئەمە بەڕێوەببرێت. لە چوارچێوەی ئەم ڕێبازەدا پێویستە یەکێتی بهێنرێتە ئاراوە و تێکۆشان بەهێزتربکرێت."
درێژەی هەیە...