کەجەکە پیرۆزبایی لە شەڕڤانان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین کرد
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی چالاکیەکانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک کرد.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی چالاکیەکانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک کرد.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکرد کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەدکەن، دوێنی بەشەو لە گردی ئامێدی هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەرێکی داگیرکەرانیان کە داگیرکەرانی دەگوازتەوە کردە ئامانج و گورزێکی گەورەیان لێدا و سەرکەوتنێکی نوێیان لە سەرکەوتنەکان زیاد کرد. بەهۆی ئەو چالاکیە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەی کە چالاکیەکەیان ئەنجامداوە پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە ئاڤاشین، خواکورد، مەتینا و ئاڤاشێن دەکەین و سڵاو و رێزی خۆمان پێشکەش دەکەین. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکیانە دەخوازین کە بە رۆحی رۆحی فیدایی و لێدانی ئاپۆیی ئەنجام دەدرێت.
هەلیکۆپتەرێک خرایە خوارەوە و کەوتە ژێر کۆتڕۆڵی گەریلاکانمان
بەردەوامی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
" گەریلا گورزی گەورە لە دوژمن دەدات و دوژمن کوژراوێکی زۆری هەیە. لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک باسی کوژراوەکانی ناکات و لە رای گشتی دەشارێتەوە. لە مانگی ئەیلولەوە گەریلا زیاتر لە هەلیکۆپتەرێکی خستوەتە خوارەوە. دوژمن بە تەنها قبوڵی کردوە کە لە گردی ئامێدی هەلیکۆپتەرێک کەوتوەتە خوارەوە کە بەهیچ شێوەیەک نەیتوانی بیشارێتەوە. ئەو هەلیکۆپتەرە لەو شوێنەی کە لێیدرا کەوتەخوارەوە و لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانماندا بوو. لەبەرئەوەش دوژمن دانیبەوەدانا کە هەلیکۆپتەرەکە لە گردی ئامێدی کەوتوەتە خوارەوە. بەڵام لە راستیدا هێزەکانی گەریلا ٢ی ئەیلول، ٣ی ئەیلول دوو هەلیکۆپتەریان خستە خوارەوە. ئێمە بە هەستێکی گەورەوە پیرۆزبایی لە هەڤالان دەکەین و سڵاویان پێشکەش دەکەین.
گەریلا ٥ مانگە بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدان دەکات
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان ٥ مانگە بەردەوامە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٥ مانگە لەدژی هێرشی داگیرکەری لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدان دەکات و خاکی باشوری کوردستان دەپارێزیت. سوپای داگیرکەری تورک لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانێت پێشڕەوی بکات و گورزی گەورەی بەردەکەوێت.
فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە لێواری هەڵوەشاندایە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک دەدات و گەل و دۆستەکانمان خۆشحاڵ دەبن. گەریلا بە قاڕەمانی شەڕ دەکات و بۆ پاراستنی شکۆمەندی گەلی کورد و کوردستان گیانی بەخت دەکات. گەلی کوردستان و دۆستەکانیان لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانەیە لەسەر هێڵی شەهیدان زۆر سەرفراز و سەربەرزن. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و تێکۆشانی گەلی کوردستان لە لێواری هەڵوەشاندایە. پێویستە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و دۆستەکانی بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی هەڵوەشاندنی ئاکەپە – مەهەپە تێبکۆشن.
دوژمن داگیرکەر تێکدەشکێت
ئێمە جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار دەکەین کە دوژمنیان تێکشکاند و سڵاو لە چالاکیەکانیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. ئێمە جارێکی دیکە بە بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە وابەستەی تێکۆشانیان بۆ سەرکەوتن بین. وەک لە مێژوودا دیارە، ئەمڕۆش داگیرکەری خوێنمژ تێکدەشکێت و گەل، ژن، هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی سەردەکەون."
ف.ق