کەجەکە شێخ سەعید و هاوڕێکانی یادکردەوە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە شێخ سەعید و هاوڕێکانی یادکردەوە و بانگەوازی لە گەلی کورد، گەلان و هێزە ئازادیخوازەکان کرد لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر و ڕەگەزپەرستدا، تێکۆشانی هاوبەش فراوان بکەن.

شێخ سەعید و هاوڕێکانی

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵوەگەری لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هاودۆزانیدا، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە:

" ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سێدارەدران. ڕووداوی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی جێگەیەکی قوڵی لەو شێوەیەیی لە دڵی گەلی کوردستاندا بەجێهێشتووە، کە هیچ کاتێک لەبیرناکرێت و هەموو کاتێک یاددەکرێتەوە. وەک تەڤگەری ئازادی کورد، لە ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانیاندا جارێکی دیکە یادییان دەکەینەوە، هەر بەو بۆنەیەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و لە ئاستیاندا بەژنمان دادەوێنینەوە. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە کە ئامانجەکانین بەدی دێنین.

لە سێدارەداننی شێخ سەعید و هاوڕێیانی دۆزەکەی، دەرنجامی زهنێتی نکۆڵیکردنە لە کوردان. لەگەڵ دامەزراندی کۆماردا نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد کرا، ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلی کورد درا جیبەجێنەکران و گەلی کورد لە مافە دیموکراتیکیەکانی بێبەش کرا. گەلی کورد ناڕەزای دەربڕی لە بەرامبەر ئەو نکۆڵیکردن و ناحەقیەیی بەرامبەری دەکرا. بەو هۆکارە ئەو تێکۆشانەی شێخ سەعید ڕەوایەتی پێدا لە مێژووی کوردستاندا جێگەیەکی گرنگی هەیە. هەڵوێست و تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی نکۆڵیکردن و قڕکاری دەوڵەت خۆی دەرخست. ئەم قۆناغە گرنگە، لەبەرئەوەی هەم بەرخۆدانی گەلی کورد لە دژی نکۆڵیکردن و هەڵوێستە ئازادیخوازەکانی ئەوان دەرخات، هەم کارەکتەری دەوڵەتی تورک و ڕێبازەکانی لە بەرامبەر گەلی کوردا ئاشکراکرد. دامەزراندی زهنیەت و سیاسەت لەسەر بنەمای قڕکردنی کوردان، بە سەرکوتکردنی تەڤگەری شێخ سەعید و لە سێدارەدانی پێشەنگانی بزووتنەوەکە دەستیپێکرد و ئەم قۆناغە سیاسیەی نکۆڵیکردن لە کورد تا ئێستاش بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدان پەنای بۆ سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی کورد برد و لەسەر ئەم بنەمایە قۆناغێکی نوێی قڕکردنی لە کوردستان دەستپێکرد. لە دوای ئەو مێژووەوە لە کوردستاندا قۆناغێکی قڕکردن لە کوردستان و لە سەروی هەموویەوە لە ئاگری، دەرسیم و زیلان و لە هەموو جێگەیەکی وڵاتدا قڕکردن بەڕێوەبرا. لەبەر ئەمەیە ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبازی نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر سەرهەڵدانی شێخ سەعید وەک مێژووی دەستپێکردنی قۆناغی قڕکردن لە دژی کوردان پێناسە دەکات. یەکەمین یاسا و میکانیزمی قڕکردن لەم قۆناغەوە دامەزرا و جێبەجێکرا. دواتر وەک پلانی ئیسلاحاتی شەرق (ڕێفۆرمی ڕۆژهەڵات) بەفەرمی کرا. ئەم پلانە تاکە دەستوری ڕاستەقینە و نەگۆڕاوی دەوڵەتی تورکە. هەموو یاسا و میکانیزمەکانی دیکە کە دواتر نوسرانەوە لە سەر بنەمای خزمەتکردنی پێکهێنانی پلانی ئیسلاحاتی شەرقییە کە قڕکردنی کوردانە. لە تورکیادا تاکە یاسایەک کە جێبەجێدەکرێت، یاسای قڕکردنی کوردانە.

ماوێتی...